پرسە بۆ شەهید ئاڵکان دانرا
بۆ گەریلای یەژاستار مەدیا ئۆزگور (حەوا ئاڵکان) کە لە زاپ شەهید ببوو، سەرەخۆشی وپرسە دانرا
بۆ گەریلای یەژاستار مەدیا ئۆزگور (حەوا ئاڵکان) کە لە زاپ شەهید ببوو، سەرەخۆشی وپرسە دانرا
بۆ گەریلای یەکینەکانی ژنانی ئازاد (یەژاستار) مەدیا ئۆزگور (حەوا ئاڵکان) کە ٢٥ی تشرینی دووەم لە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکدا شەهید ببوو، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە لە هۆڵی پرسەکانی فارقینیەکان لە ناوچەی رەزانی ئامەد خێمەی پرسە دانرا. کۆمەڵەی یەکێتی و کولتوریی هاریکاری و پشتیوانی لە بنەماڵەی ئەو کەسانەی خمەکانیان لە لانکەی شارستانیەت لەدەستداوە (مەبیا-دەر)، کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیدانیان (توئای-دەر)، کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کولتور و زمانەکانی مەزۆپۆتامیا (مەد-دەر)، کۆمەڵەی ٧٨ەکان، پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، بە شێوەی جەماوەری بەشدارییان لە پرسەکەدا کرد.
پرسەکە بە رێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی و دیموکراسی دەستیپێکرد. ئەندامی مەبیا-دەری ئامەد مریەم سۆیلو، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکە کرد. دواتر گانی ئاڵکان مامی شەهید سپاسی بەشداربووانی کرد.
دوای قسەکان نزاکرا. پرسەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
هـ . ب