پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات
کاتژمێر ٦ ی ئێوارە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات.
کاتژمێر ٦ ی ئێوارە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات.
ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد، پرۆسەکە لە هەر چوار پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە ئەنجامدرا.
کاتژمێر ٦ ی ئێوارە، بە بڕیاری کۆمیسۆن بنکەکانی دەنگدان داخران و پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەم پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بەڕێوەدەچێت و بە گشتی ٢ ملیۆن و ٢٠٨ هەزار و ١١٥ دەنگدەر مافی بەشداری لە پرۆسەکەدا دەبێت.