پێشبڕکێی شەترەنج لە مەخموور کۆتایی هات

پێشبڕکێی شەترەنج کە لە ٧ی ئەیلول لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور بە پێشەنگایەتی TJCM و TCM دەستیپێکرد، کۆتایی هات.

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخموور) بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ژنانی گەنجی مەخموور (TJCM)و بزووتنەوەی گەنجانی مەخموور (TCM) بۆ یادی شەهید تۆڵهڵدان قەندیل پێشبڕکێی شەترەنج بەڕێوەچوو و ئەنجامەکان ڕاگەیەندران و براوەکان خەڵات کران.

پێش دەستپێکردنی ڕێوڕەسمی خەڵاتکردن، خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان بەڕێوەچوو. دوایتر دەورێش ئاپایدین بەناوی ڕێکخراوی گەنجانی مەخموورەوە وتارێکی پێشکەش کرد.

دەورێش لە سەرەتای قسەکانیدا، هیوای سەرکەوتنی بۆ هەموو بەشداربوانانی یاری شەترەنج خواست و وتی: "پێشبڕکێکە هەم بۆ بەشداربووان و هەم بۆ بینەران بە باشی بەڕێوەچوو. ئێمە وەک ئەنجوومەنی گەنجان هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هاوڕێکانمان دەخوازین."

ئەو کەسانەی سەرکەوتنیان لە پێشبڕکێی شەترەنج بەدەستهێنابوو لەلایەن ئەنجوومەنی گەنجانی مەخمورەوە خەڵات کران.

دلاوەر مەلا عەلی سپێرتی پلەی یەکەمی پێشبڕکێکەی بەدست هێنا. دلاوەر لەو بارەوە وتی: " کاتێکی خۆشمان بەسەر برد، لەم پێشبڕکێیە هاوڕێیانی نوێمان ناسی و سوپاسی بزووتنەوەی گەنجانی مەخموور دەکەین بۆ ئەم پێشبڕکێیە و ئەم سەرکەوتنە پێشکەشی یادی شەهید تۆڵهڵدان قەندیل دەکەم."