پێشمەرگەیەکی دێرین لە نەورۆزی شیوەی سووری کەرکوک دا: دوژمنان ناتوانن نەورۆزمان لێ قەدەغە بکەن
پێشمەرگەیەکی دێرینی شاری کەرکوک لە ناوچەی شیوەسورەوە بە دوژمنانی کورد دەڵێت: "ناتوانن نەورۆزمان لی قەدەغە بکەن".
پێشمەرگەیەکی دێرینی شاری کەرکوک لە ناوچەی شیوەسورەوە بە دوژمنانی کورد دەڵێت: "ناتوانن نەورۆزمان لی قەدەغە بکەن".
پێشمەرگەیەکی دێرین لەناوچەی شیوەسوری کەرکوکەوە لە ئاهەنگی نەورۆزی کەرکوکەوە پیرۆزبایی لە گەلی کوردی هەرچوار پارچەی کوردستان دەکات و پەیامێک ئاڕاستەوەی دوژمنانی کورد دەکات.
دوانیوەرۆی دوێنێ هەینی لە ناوچەی شێوەسوری سەر بە شاری کەرکوک، لە ئاهەنگێکی جەماوەریدا بەدروشمی (با ئەم نەورۆزە بکەینە نەورۆزی ڕاپەرین دژ بە نادادپەروەری و داگیرکاری) نەورۆز پیرۆز کرا، لە ئاهەنگەکەدا چەندین لایەنی سیاسی، ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی و هەزاران هاوڵاتیی کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی باشوری کوردستان بەشداری ئاهەنگە جەماوەرییەکە بوون بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی.
ئاهەنگی کردنەوەی ئاگری نەورۆز و پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز لە ناوچەی شیوەسور ئەنجامدرا، کە ناوچەی شیوەسور پێشتر سنوری نێوان ناوچەکانی پێشمەرگە و ناوچەکانی رژێمی بەعس لە کەرکوک بوو، شیوەسور لەسەردەمی رژێمی پێشووی عیراق ئەو ناوەیان پی بەخشیبوو، چونکە بەهۆی مەترسی شوێنەکە چونکە سوپای عیراق بەردەوام سەربازی لەوناوچانە دەکوژران و بەناوچەیەکی خوێناوی ناویان هێناوە کەنازناوی (شیوە سور)یان لیناوە. بەو واتایە، کە بەهۆی شەرو پێکدادانەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق. لەو ناوچەیەدا خوێنێکی زۆر ڕژاوە.
رژیمەکانی عێراق لەم ناوچەیە تۆقیبوون
سەلیم شوانی پێشمەرگەیەکی دێرین و هاووڵاتیەکی ئەو ناوچەیەیە دەربارەی پەیامی ئەنجامدانی ئاهەنگی نەورۆز لەو ناوچەیە، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا و ووتی: "سەرەتا نەرۆز لە هەرچوارپارچەی کوردستان پیرۆز دەکەم، رۆژانێک بوو رژێمە دوابەدوای یەکەکانی عیراق لەم ناوچەی شیوەسورە تۆقیبوون، زۆربەی چالاکییە قارەمانەکانی هێزەکانی پێشمەرگە دژی سوپای عیراق لەم ناوچەیە ئەنجام دەدرا" .
دوژمن ناتوانێت نەورۆزمان لێ قەدەغە بکات
هەروەها سەبارەت بە دژایەتی کردنی یادی نەورۆز لەلایەن دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستانەوە، سەلیم شوانی پێشمەرگەی دێرین ووتی: "لە ئێستادا رژێمە داگیرکەرەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان هەوڵدەدەن یادکردنەوەی نەورۆز لە گەلی کورد قەدەغە بکەن، بەڵام ئێمە لە شیوەسوری بەرخۆدان و قارەمانیەتیەوە پیان دەڵێین، نەورۆز جەژنێکی ڕەسەنی کوردە و دوژمنان ناتوانن ئەم رۆژەمان لێ قەدەغە بکەن" .
رژێمە داگیرکەرەکان ناتوانن ڕێگریمان لێ بکەن
لە کۆتایدا سەلیم شوانی ووتی: " لەدیوی سنوری عێراق ڕێگە نادرێت بە ئازادی نەورۆز پیرۆز بکرێت وە ئێمە لێرە هەموو ساڵێک نەورۆز پیرۆز دەکەین، بە دوژمنانی گەلەکەمان دەڵێین، خەیالتان خاوە ئەگەر وابزانن دەتوانن ڕێگریمان لێ بکەن لەیادکردنەوەی نەورۆز، نەورۆز سەری ساڵی کوردیە و رۆژێکی پیرۆزە بۆ گەلی کورد، لەکۆتایدا دووبارە نەورۆز لە هەرچوار پارچەی کوردستان پیرۆز دەکەینەوە".
ژ.ت