ڕێپێوانی درێژ لە نانت ئەنجامدرا
لە ڕۆژی سێهەمی ڕێپێوانی درێژدا کە لە ٢١ی کانوونی دووەمدا لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا دەستپێکراوە، لە شاری نانت بەردەوام بوو.
لە ڕۆژی سێهەمی ڕێپێوانی درێژدا کە لە ٢١ی کانوونی دووەمدا لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا دەستپێکراوە، لە شاری نانت بەردەوام بوو.
ڕێپێوانەکەدا بە شەقامەکانی شاری نانت بە وتنەوەی درووشم و بەرزکردنەوەی ئاڵا و وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و هەڵگرتنی پانکارتی 'کۆتایی بە گۆشەگیری دەهێنن-فاشیزم هەڵدەوشێنیینەوە- کوردستان ئازاد دەکەین" تا گۆڕەپانی بازرگانی نانت پلەس بەردەوام بوون و دواتر بە گردبوونەوەی جەماوەری گەل بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیان خوێندەوە.
چالاکوانان دەسنیشانیان کرد چالاکییەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"دا ئەنجامدراوە و ڕایانگەیاند کە لە ٢٦ی شاری فەرەنسادا سوڕی چالاکییەکانیان لە چوارچێوەی خەباتی دیبلۆماسی، گردبوونەوەی گەل، سەردانیکردنی ماڵاندا ئەنجام دەدرێت.
لە چالاکییەکەدا بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی درێژی ٢٦ ڕۆژە و ڕێپێوان و گردبوونەوەی گەورە کرا کە لە ١٥ی شوباتدا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا ئەنجام دەدرێت.
چالاکوانان لە لایەن کوردستانیانی دانیشتووی فەرەنسا و هاوڵاتیانی فەرەنسا پێشوازییان لێکرا و دوای گربوونەوەیەکی بەفراوانی گەل و خوێندنەوەی بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕێپێوانەکەیان دەستپێکرد.
لە ڕێپێوانەکەدا زانیاری لەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و سیستەمی قڕکردن بڵاوکرایەوە.