بە دیمەن

لە سێهەم ڕۆژی ڕێپێوانی درێژدا سەردانی دیبلۆماسی ئەنجامدرا

لە ڕۆژی سێهەمی ڕێپێوانی درێژدا کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی ئازادییدا لە فەرەنسا دەستپێکراوە، لە شاری نانت کۆبوونەوەی دیبلۆماسی ئەنجامدرا.

ڕێپێوانی درێژ

لە چوارچێوەیی چالاکییەکانی ڕێپێوانی درێژدا لە سێهەم ڕۆژی چالاکییەکەدا کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد"دا لە ٢١ی کانوونی دووەم لە فەرەنسا دەستپێکراوە، شاندی دیبلۆماسی چالاکییەکە لەگەڵ نوێنەری پارتی کۆمۆنیستی نانت پیدرۆ مایا و ڕاوێژکارەکەی کلیۆمت چیبانیر کۆبوونەوەیەکی ٤٥ خولەکییان ئەنجامدا.

ئەندامانی شاندەکە کە لە سانیە تونچ، جومعە تاک و ئیسماعیل ئایدن پێکهاتبوون لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەیان بە سیستەمی قڕکاری و گۆشەگیری ئیمراڵی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ کرد و دەستنیشانیان کرد ئاواکردنی مۆدێلی ڕۆژئاوای کوردستان بەربنەمای پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆیە.

شاندەکە ئاماژەیان بەوەدا ئامانجی هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ لەناوبردنی مۆدێلی ڕۆژئاوا و دەستنیشانیان کرد ئامانجەکانی هەڵمەتی جیهانی ئازادی و مۆدێلی ژیانی ئازادی ڕۆژئاوا وابەستەی یەکن.

لە کۆبوونەکەدا بەرپرسانی پارتی کۆمۆنیستی فەرەنسا باسییان لەوەکرد بە سەرنجەوە ڕوانگە و پەیامەکانی شاندەکە وەردەگرن و بەدواداچوونی پرۆسەکە دەکەن، هەروەها جەختییان لەوەکردەوە لە ئایندەدا پەیوەندی بەهێز بونیاد دەنێن و پشتگیری دەدەنە ئامانجەکانی کوردان و گەلانی ڕۆژئاوا.

ڕێپێوانی درێژ بە ئەنجامدانی چالاکی و سازدانی پەیوەندی دیبلۆماسی لە خەباتەکانیان بەردەوام دەبێت.