ڕێپێوانی شەنگال: تا بەردانی ڕۆڵەکانمان لە گۆرەپانەکاندا دەبین
خەڵکی شەنگال بە پێشەنگایەتی تاژێ ڕژانە گۆڕەپانەکان و ئەم بانگەوازییەیان کرد: "تا ڕۆڵەکانمان بەرنەدرێن، لە گۆڕەپانەکاندا دەبین و درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین."
خەڵکی شەنگال بە پێشەنگایەتی تاژێ ڕژانە گۆڕەپانەکان و ئەم بانگەوازییەیان کرد: "تا ڕۆڵەکانمان بەرنەدرێن، لە گۆڕەپانەکاندا دەبین و درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین."
دانیشتوانی شەنگال بە بەشداری دەزگاکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و گەلی عەرەب، بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) ڕێپێوانێکی بەرفراوانیان ئەنجام دا. لە ڕێپێوانەکەدا داوا لە حکومەتی عێراق کرا شەڕڤانە دەستگیرکراوەکانی یەبەشە بەربدات.
ڕێپێوانەکە لە پێش بینای شارەوانی گەلی سنونەوە دەستیپێکرد و تا فولکەی شەهید مام زەکی درێژ بووەوە.
لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتی "تا بەردانی ڕۆڵەکانمان درێژە بە خۆپیشاندانمان دەدەین" بەرزکرایەوە. هەرەوەها درووشمەکانی "گەل و شەڕڤان یەکن" و "بژی بەرخۆدانی یەبەشە" گوترانەوە.
دوای ئەوەی ڕێپێوانەکە گەیشتە فولکەی شەهید مام زەکی، لەوێ گۆڕدرا بۆ گردبوونەوە و ڕاگەیاندراو خوێندرایەوە.
ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن هاوسەرۆکی مەخەدەشە نایف شەمۆوە بە زمانی عەرەبی خوێندرایەوە.
لە سەرەتایی ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "وەک گەلی شەنگال بە هەموو پێكهاتەی کورد و عەرەبەوە، بەم ڕاگەیاندراوە دۆخی ئێستایی شەنگال دەخەینەڕوو."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشان کرا لە ساڵی ٢٠١٤دا گەلی ئێزدی وێڕای ئەوەی بێ چەک بوو، لە بەرانبەر مەترسیدارترین ڕێکخراوی جیهان (داعش) شەڕی کرد و خاکی شەنگالی بە خوێنی پاکژی خۆی ڕزگار کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم بانگەوازییە کرا: "لەسەر ئەم بنەمایە بەم ڕاگەیاندراوە بانگەوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین، تا ئازادکردنی هەر پێنج هەڤاڵەکەمان کە لە ٢٠ی ئادارەوە لە لایەن سوپای عێراقەوە گیراون، چالاکی دەکەین و لە چالاکیمان بەردەوام دەبین. بەو هیوایەیین سەرۆکوەزیرانی عێراق گوێ لەم بانگەوازییەمان بگرێت، بۆئەوەی ئاشتی و سەقامگیری بگەڕێتەوە بۆ هەموو هەرێمەکانی شەنگالمان."