"ڕێپوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە" لە ڕۆژی هەشتەمدا بە ڕێپێوانی بە مەشخەڵ کۆتایی هات

"ڕێپوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە" لە ڕۆژی هەشتەمدا بە ڕێپێوانی بە مەشخەڵ کۆتایی هات. لە ڕێپێوانەکەدا بێ وەستان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

"ڕێپوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە"

"ڕێپوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە" کە دەم پارتی لە ئیستەنبوڵ و ئەزمیرەوە بەرەو جولەمێرگ دژی دەستبەسەراگرتن دەستی پێ کردووە، لە ڕۆژی هەشتەمدا بەردەوام بوو، ئەمڕۆ بە ڕێپێوانی بە مەشخەڵ کۆتایی هات. هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر و هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە جاهید کرکازاک بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.

ڕێپێوانکەران لە دۆڵی زێ یان دۆڵی زاپ ١٧ کیلۆمەتر ڕێپێوانیان کرد. بە جۆشوخرۆشەوە و بێ وەستان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان بەرزکردەوە. هاوڵاتیان لەسەر ڕێ پشتگیریان لە ڕێپێوانەکە کرد و ئەمشەو لە دەپن بەسەر دەبەن.

ئەم ڕێپێوانەی لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە ٣٠ ی حوزەیران دەستی پێ کرد و لە ٣ ی حوزەیران لە تەمموز لە وان گەیشتن بە یەک. لە وان ڕێپێوانێکی مەزن بەرەو جولەمێرگ دەستی پێ کرد. سبەی پاش ١٥ کیلۆمەتر ڕێپێوانەکە تەواو دەبێت و ڕێپێوانکەران لە دەرچوونی دەپن پێشوازیان لێ دەکرێت. پاشان بەرەو ناوەندی شارەکە ڕێپێوان دەکەن. کاتژمێر ١٦:٠٠ لە ناوەندی جولەمێرگ ڕاگەیاندراوێکی جەماوەری دەخوێننەوە.