'پێویستە بە زوترین کات کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت'

لە وان چالاکی ئیشکگری دادپەروەری ١٧ رۆژە بەردەوامە. ئەدیبە بابور بەڕێوەبەری توهای – دەر سەردانی چالاکیەکەی کرد و رایگەیاند، پێویستە بە زوترین کات گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کۆتایی پێبهێنرێت.

چالاکی ئیشکگری دادپەروەری کە خانەوادەی زیندانیانی نەخۆش دەستیان پێکردووە لە سەندیکای پارێزەرانی وان ١٧ رۆژە بەردەوامە. ئەمڕۆ بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی پشتگیری و هاوکاریکردنی زیندانیان و سزادراوان سەردانی چالاکیەکەی کرد.

'پێویستە دۆخی زیندانیان ئاشکرا بکرێت'

سۆیلەمەز کەسکین بەڕێوەبەری پێشووی توهای – دەر رایگەیاند، پێویستە حکومەت ئاشکرای بکات کە زیندانیانی نەخۆش چۆن گیانیان لەدەستداوە. ئێمە داوا لە هەموو کەسێک دەکەین کە پشتگیری لە چالاکیەکە بکەن.

'گۆشەگیری لە هەموو جێگەیەک  بڵاوبووەتەوە'

ئەدیبە بابور بەڕێوەبەری توهای – دەر ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و وتی، " ئێمە بانگ لە وەزارەتی داد دەکەین. لە زینداندا و لە دەرەوە وڵات لەژێر گۆشەگیریدایە. پێویستە گۆشەگیری هەڵبگیرێت و دەست بە دیالۆگ بکرێت."

ف.ق