'پێویستە ژنان بتوانن خۆتان بپارێزن'

لەیلا عەلی عومەر یاریدەدەری پارێزگاری سلێمانی و پارێزەری مافەکانی ژنان وتی، "ئێمە هێز لە ژنانی رۆژئاوا وەردەگرین. ئەگەر شەڕێک دروست ببێت، پیویستە ئێمەش بتوانین خاکەکەمان بپارێزین."

لەیلا عەلی عومەر یاریدەدەری پارێزگاری سلێمانی و پارێزەری مافەکانی ژنان بپ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و رایگەیاند، ژنان خاوەنی زۆر ئەزموونن، پێویستە بەرخۆدنا و تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی خۆیان رۆژ بە رۆژ زیاتر بکەن.

' ئێمە بە ژنی رۆژئاوا سەربەرزین'

لەیلا عومەر عەلی وتی، "پەیامی من بۆ بەرخۆدانی ژنانە. ژنان هیچیان لە پیاوان کەمتر نییە' بە پێچەوانەوە خاوەنی زۆر تەجروبەین. پەیامی من بۆ بەرخۆدان و تێکۆشان مافەکانی ژنانە. ئێمە بە ژنانی رۆژئاوا سەربەرزین. لەبەرئەوەی ئەو عەقڵیەتەی کە دەڵێت، ژنان ناتوانن شەڕ بکەن' هەڵوەشێنرا. ژنان وڵاتەکەیان پاراست و بوونە هێمای سەربەرزی ئێمە. پێویستە ئێمە ئەو ئاستەنگانەی کە لەبەردەم پێشکەوتنی ژنان دەبنە ئاستەنگ لەناوببەین. پێویستە ئێمەش وەک ژنانی دیکە بۆ گوڕانکاریەکان ئامادە بین. ئێمە هێز لە ژنانی رۆژئاوا وەردەگرین. ئەگەر شەڕێک دروست ببێت، پێویستە بتوانین وەک ئەوان خاکی خۆمان بپارێزین.

ئەگەر زۆریش نەبێت، بەڵام ژنان لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا خاوەن ڕۆڵن و لەناو حکومەتدا ئەرک وەردەگرن."

ف.ق