پەیامی بافڵ تاڵەبانی بۆ نەورۆزی ئامەد: رێبەرەکانمان ئازاد بکەن
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی گشتی یەنەکە پەیامێکی بۆ نەورۆزی ئامەد نارد و وتی، " رێبەرەکانمان ئازاد بکەن."
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی گشتی یەنەکە پەیامێکی بۆ نەورۆزی ئامەد نارد و وتی، " رێبەرەکانمان ئازاد بکەن."
پەیامی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (یەنەکە) بەم شێوەیەیە؛
" رۆژ باش خوشک و براکانی ئازیز، نەورۆزتان پیرۆز بێت، نەورۆزی هەموو منداڵان و گەنجەکانیش پیرۆز بێت.
ئیشاڵلا ئەم ساڵ دەبێتە ساڵێک کە هەموو کورد پێکەوە دەجووڵێنەوە. کێشەکانمان بەلاوە دەنێین و بە یەکێتی بۆ بەرژەوەندیەکانی گەلەکەمان شان بە شانی یەکدی تیدەکۆشین.
داوا لە هەموو دەوڵەتانی دەوروبەرمان دەکەم کە سیاسەتمەدارانمان ئازاد بکەن، رێبەرەکانمان هەمووان ئازاد بکەن، رێگە بدەن کە خانەوادە، دکتور و پارێزەر و خزمانیان سەردانیان بکەن. دڵمان لەگەڵ خانەوادەی قوربانیانی کارەساتی بومەلەرزەدایە کە خزم، خوشک، برا، دایک و باوکیان لەدەستدا.
بە پشتگیری ئێوە، فشار لەسەر پارتەکان دەکەین کە بۆ بەرژەوەنی گەلەکەمان تێبکۆشن. جاریکی دیکە زۆر سوپاس.
بژی کورد و کوردستان یان کوردستان یان نەمان."
ف.ق