پەیامی جەمیل بایک بۆ نەورۆزی قەندیل: لە بەرامبەر داگیرکاری و خیانەتدا بوەستنەوە
جەمیل بایک وتی: پێویستە گەلی کورد بە ڕۆحی نەورۆزەوە لە بەرامبەر داگیرکاری و گوشارەکانی دەوڵەتی تورک بوەستێتەوە و کۆتایی بە هاوکارییەکانی پارتی (پەدەکە) بهێنێت...
جەمیل بایک وتی: پێویستە گەلی کورد بە ڕۆحی نەورۆزەوە لە بەرامبەر داگیرکاری و گوشارەکانی دەوڵەتی تورک بوەستێتەوە و کۆتایی بە هاوکارییەکانی پارتی (پەدەکە) بهێنێت...
جەمیل بایک وتی: پێویستە گەلی کورد بە ڕۆحی نەورۆزەوە لە بەرامبەر داگیرکاری و گوشارەکانی دەوڵەتی تورک بوەستێتەوە و کۆتایی بە هاوکارییەکانی پارتی (پەدەکە) بهێنێت. ئەگەر ڕێگری لەم کارە نەکرێت مەترسییەکی گەورە لەسەر گەلی کورد هەیە و ئەگەر ڕێگریی لێ بکرێت ئەوا دەتوانن خۆیان بپارێزن.
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە پەیامەکەیدا بۆ نەورۆزی قەندیل رایگەیاند، بە شێوەیەکی سەرەکی جەژنی نەورۆزی لە گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەریلاکانی ئازادی و زیندانیانی بەرەنگار و هەموو گەل باشووری و تەواوی بەشداربوان و جیهان پیرۆز کرد.
بایک راشیگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە تێکۆشانی ئازادییان لەم ڕۆژەدا بە ڕۆحی نەورۆز بنیادنا و وتی: هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگری لەو ڕۆحە بکات، چونکە ئەم ڕۆحە ڕۆحی ئازادی و یەکڕیزی و بەرخۆدان و ئازادی و چارەسەریی پرسی کوردە. ئەگەر لە باشوردا پێگەیەک و ستاتۆیەک هەبێت، ئەوەش بە رۆڵی پەکەکە هەیە".
بایک ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، هیوا و متمانەیەکی زۆر بە گەلی باشوری کوردستان هەیە، کە لە نەورۆزدا داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لابردنی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر"دا و وتیشی: "پەکەکە سیمبولی یەکێتی و بەرخودانە، نوێنەرایەتیی هەموو گەلی کورد دەکات. قەندیل بۆ کوردان قەڵای بەرخۆدانە. پێویستە گەلی کورد ڕاستی نەورۆز باش بزانێت. نەورۆز ڕۆژی گەشت و سەیران نییە، نەورۆز یەکگرتن و بەرخۆدانە".
بایک تیشکی خستە سەر جەنگی جیهانی سێیەم، کە ئێستا لە جیهاندا بەڕێوەدەچێت و وتی: "ئەوانەی کوردستانیان دابەش کردووە و خستیانە ژێر خزمەتی داگیرکەران، ئەو هێزانەی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارین. بۆیە دەبێت لە هەموو کەس زیاتر دژی ئەم سیستەمە بوەستێتەوە. ئێمە ساڵی ڕابردوو خەباتێکی گەورەمان بەڕێوەبرد. قوربانیی زۆر گەورەمان دا. ئێش و ئازاری گەورەمان کێشا. ئێمە لە سایەی ئەو بەرخودانەدا پلانەکانی دەوڵەتی تورک تێکشکاند. گەریلاکان داستانی گەورەیان لە گارە، وەرخەل، مام ڕەشۆ، زەندورا و شاخە سووردا نووسی.
ئەو شەهیدانەی گیانیان بەختکردووە تەنها بۆ پەکەکە و باکوری کوردستان نییە، بەڵکو بۆ هەموو کورد و کوردستانە. بۆ گەلان و مرۆڤایەتییە. شەهیدانی گەلی کورد شەهیدی مرۆڤایەتین. ئێستا دەوڵەتی تورکی فاشیست دەیەوێت نەورۆزی کوردان تێکبدات".
جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە لە پەیامەکەیدا باسی لە هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرد و وتی: "ئەگەر ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک سیاسەتی قڕکردن و هێرشی داگیرکاری لە هەموو شوێنێک ئەنجام دەدات و دیمۆگرافیای کوردستان دەگۆڕێت، ئەوە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە هەموو لایەکەوە خزمەتی دەوڵەتی تورک دەکات. ئێمە دەمانویست پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەشداری ناو یەکێتیی نەتەوەیی بکات، بەڵام بەداخەوە خۆی خستە خزمەتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و دوژمنانی گەلی کورد.
دەیانەوێت پەکەکە و گەلی کورد ببەزێنن و لە ناویان ببنە. دەبێت گەلەکەمان ئەم ڕاستییە ببینن و بزانن. ئەوان دەبێت دژی ئەم خیانەتە بوەستنەوە. بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت خۆی بپارێزێت و تێکۆشانی ئازادی زیاتر بەهێز بکات. پەدەکە بەو جموجوڵەى خۆی لەگەڵ دوژمندا هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر گەلی کورد و باشووری کوردستان دروست دەکات.
کەس ناتوانێت ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لە دەرەوەی باشوری کوردستان ببینێت. هەڵمەتی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و لابردنی ناوی پەکەکەمان لە لیستی تیرۆر لە سەرتاسەری جیهان و لە چوار پارچەی کوردستان دەستیپێکردووە. ڕێبەر ئاپۆ خزمەتێکی گەورەی بە گەلی کورد کرد. بەها و نرخی مەزنی دروست کردووە. ئێستا لە ئیمراڵی بە بارمتە گیراوە. نابێت گەلەکەمان گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە ئیمراڵی قبوڵ بکات، چونکە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ئێوەیە.
پێویستە گەلی کورد بە ڕۆحی نەورۆزەوە لە دژی داگیرکاری و گوشارەکانی دەوڵەتی تورک بوەستێتەوە و کۆتایی بە هاوکارییەکانی پەدەکە بهێنێت. ئەگەر ڕێگری لەم کارە نەکرێت مەترسییەکی گەورە لەسەر گەلی کورد هەیە و ئەگەر ڕێگریی لێ بکرێت ئەوا دەتوانن خۆیان بپارێزن.
ئێمە لە ٥٠هەمین ساڵی نەورۆزی ڕێبەر ئاپۆداین. بە خەبات و قوربانییەکی زۆرەوە گەیاندییە ئەم ڕۆژە. بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی ئێستا بکەین و تێکۆشان بەهێز بکەین. دیسان ڕۆڵێکی گەورە ژنانی کورد لە خەبات و تێکۆشاندا هەیە، هەم خۆیان و هەم گەلی کوردیان بەجیهان ناساندووە.
سڵاو و ڕێزی تایبەتی بۆ ژنان و گەنجان دەنێرم، کە بە ئازایەتی و قوربانیدان و فیداکارییەکی زۆر گەورەوە بۆ ئازادی تێدەکۆشن و لە بەرامبەریشدا هیچیان ناوێت و بێ بەرامبەر دەیکەن. گیان و ژیانی خۆیان بۆ ئازادی و گەلەکەیان فیدا دەکەن".
ژ.ت