هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی کۆچی دوای ژنە نووسەر و وەرگێڕی سۆسیالیستی سەڤیم بەللی کە دوێنی کۆچی دوای کرد پەیامێکی سەرساغی بڵاوکردەوە.
پەیامەکەی کەجەکە بەم شێوەیە:
"بە خەمێکی زۆرەوە کۆچی دوای سەڤیم بەللی یەکێک لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی تورکیا و تێکۆشانی دیموکراتیکی شۆرشگێرمان بیست. سەڤیم بەللی شۆڕشگێڕێکی مەزنە، سۆسیالیستە، تێکۆشەرە، دۆست و هاوکاری گەلی کوردە. بەڕێزدارییەوە سەڤیم بەللی یاددەکەینەوە. سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵە، کەسوکار و تەڤگەری سۆسیالیستی دیموکراتیکی تورکیا دەربڕین.
سەڤیم بەللی لە پێشکەوتنی تەڤگەری سۆسیالیستی و تێکۆشانی تورکیادا خاوەن جێگەیەکی گرنگە. هاوکارییەکی مەزنی لە تیکۆشانی سۆسیالیستی کرد و پێشەنگایەتی تەڤگەر و تێکۆشانی کرد. ڕەنج و قوربانییەکی زۆری دا. لە گەنجێتیدا بەشداری تێکۆشانی سۆسیالیزمی دەبێت و تا کۆتایی ژیانی بەردەوام بوو. جگە لە تێکۆشانی سیاسی، لە خەباتی ڕۆشنبیرییدا جیگەی گرت و پێشەنگایەتی ئەو بوارەی کرد. وەک ژنێک بەشداربوونی لە تێکۆشانی سیاسی و خەباتی فیکرییدا درووستبوو. هەروەها بۆ پێشکەوتنی ئیرادە و ناسنامەی ژن، زەمینە بۆڕەخساندی ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا. لەم بوارەدا بووە کەسایەتییەکی پێشەنگ.
لە لایەکی دیکەوە سەڤیم بەللی هاوشێوەی مهری بەللی هاوسەری گەورەترین نموونەی هاوپشتیکردنی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی کوردستانی نیشاندا. لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا پەیوەندی هاوڕێتی و هەڤاڵێتییان هەبوو. لە هەڵوێستەکانییدا زۆر هاوپشت و بێترس بوون. بۆ شکاندنی شۆفینزم لە تورکیا و پەرەدانی هاودەنگی و پەیوەندی بە تێکۆشانی ئازدی کوردستان لە نێو تەڤگەری سۆسیالیستی تورکیادا هاوکارییەکی گرنگی کرد. لە پێشکەوتنی بەرەی تێکۆشانی هاوبەشی نێوان تەڤگەری سۆسیالیستی تورکیا و گەلی کورددا ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا. سەڤیم بەللی لە هاوکاریکردنی تەڤگەری ژنانی کورددا بوو. لەم بوارەدا گەورەترین ڕەنجی دا. پێوانە و ئامانجمانە هەموو کاتێک کەسایەتییەکی لەم جۆرە یاددکەینەوە، تێکۆشانی زیندو ڕاگرین و ئامانجەکانی پێکبێهێنین."