دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە بە بۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکەدا هاتووە:
"١ی ئایار رۆژێکە، کە لە ساڵی ١٨٨٦ دا لە شیکاگۆ پێشەنگەکانی کرێکاران لەلایەن خاوەنکار و دەوڵەتەوە قەتڵ و عام کران، قوربانیی زۆر بۆ ئەو ڕۆژە دراوە. لە ساڵی ١٩٧٧ دا لە تورکیا و لە هەمان ڕۆژدا لە گۆڕەپانی تەقسیم ٣٤ کرێکار قەتڵ و عام کران. پێش هەموو شتێک ئێمە یادی هەموو شەهیدانی ١ی ئایار دەکەینەوە، کە بە قوربانیدانی گیانی خۆیان تێکۆشانی ڕەنجیان بڵند کرد.
جیهانێکی دادپەروەر و ئازاد
١ی ئایار ڕۆژی کرێکاراین جیهان، کە هەموو زەحمەتکێشانی جیهان لە خۆی کۆدەکاتەوە، لە پێش هەموو کەس لە ڕێبەر ئاپۆ، کە بۆ ژیانێکی ئازاد ڕەنجێکی زۆریداوە، لە دایکانی زەحمەتکێش، کە لە دژی ئەو سیستمە ڕزیوە تێدەکۆشن، لە هەموو مرۆڤایەتیی ئازاد پیرۆز بێت. ئێمە هیوادارین ١ی ئایار ڕۆژی کرێکارانی جیهان ببێتە هۆی جیهانێکی یەکسان و دادپەروەر و ئازاد.
سیستمی کاپیتالیست، کە ئێمە تیایدا دەژین، ئابووری، کە یەکێک لە دیموکراتیکترین چالاکییەکانی کۆمەڵگەیە، بۆ ڕاهێنانی کۆمەڵگە لە دژی کۆمەڵگە بەکارهێناوە. کاتیک ڕێبەر ئاپۆ وتی، 'کار ئازادییە' سیستمی کاپیتالیستیش کاری کردووە بە چالاکییەک و کردەیەک بۆ کۆیلایەتی و بە چاوی کۆیلە سەیری خەباتکاران و کرێکاران دەکات.
مرۆڤ بۆ ئەوەی بژی و پارویەک نان پەیدا بکات لە هەلومەرجیکی نامرۆڤانەدا کار دەکات، سوپای بێکاران، کە بە ئەنقەست دروستکراوە هەمیشە بە بیر دەهێنرێتەوە و داوایان لێدەکرێت ئەو هەلومەرجانەی کۆیلەیەتی قبوڵ بکەن. لەلایەکی ترەوە دەستەیەکی بچووک لە کۆشکەکاندا دەژین، ڕەنجی کرێکاران، ژنان و کۆمەڵگە زەوت دەکەن و داوا لە زەحمەتکێشان و کرێکاران دەکەن، کە دان بە خۆیاندا بنێن.
ڕەنجی ژن نابینرێت
لە سیستمی کاپیتالیست دا لە هەموو شت زیاتر ڕەنجی ژنان پشتگوێ دەخرێت. ژن لێرەدا دەبێتە هەرزانترین کۆیلەی ئەو سیستمە. قورسترین ڕەنجی پیرۆزی دایکایەتی بە فریودانی 'دایک ڕەنج نادات' دایکان دەچەوسێنەوە و ئەو ڕەنجە نابینرێت. دایک دەکەوێتە ژێر باری قورسی ویژدانی کە ناتوانێت خاوەنداری لە منداڵەکەی بکات و سەرکوت دەکرێت. ئەو سیستمە، کە ڕەنج و ئابوری تەنها بە پارە و سوود دەزانێت، سەرباری ئەوەی بەبێ ڕاوەستان ڕنج دەدەن، بەڵام رەنجی دایکان نابینرێت و حسابی بۆ ناکرێت.
ژنان لە کاتی وەک کرێکاریی وەرزیدا دەچنە گەورە شارەکان و لە دوای کامیۆن و بارهەڵگرەکانەوە تووشی تراژیدیا دەبن، هەراسان دەکرێن و پەلامار دەدرێن و دەستدرێژیشیان لە دژ ئەنجام دەدرێت، سەرباری ئەوانەش هێرشی زایەندیی سیستمی پیاوسالار ئەنجام دەدرێت. سەرباری ئەوەی ژن و پیاو هەمان کار دەکەن و زۆر جاریش لە قورسترین هەلومەرجدا کاریان پێکراوە، بەڵام هەمان موچەیان پێ نادرێت، کە بە پیاوێک دەدرێت. لە کاتی دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپەدا بە بڕیارەکانی باری نائاسایی، زۆرێک لە ژنان لە کارەکانیان دەرکران و لە سەردەمی کاریگەریی پەتای کۆرۆنادا ئەو شتە زیادی کرد، زەحمەتکێشان نەیانتوانی نان بۆ ماڵەکانیان ببەنەوە و گەیشتنە ئاستێک، کە هەوڵی خۆکوشتنیان دا.
کرێکاران وەک کۆیلە کاریان پێدەکرێت
لە سەردەمی دەسەڵاتداری ئاکەپەدا رەنجدەران، گوندنشینان و هەموو کرێکاران بە تایبەتی ژنان و منداڵان رووبەڕووی زەحمەت و دژواری زۆر بوونەوە. کرێکاران وەک کۆیلە کاریان پێدەکرێت و دەخرێنەبەرکار، بە شێوەی هەڕەمەکی و بێ پاساو لە کار دەرکراون، رووبەڕووی بێکاری کراونەتەوە و تووشی تاوانەکانی شوێنی کار بوون. هاوکات وەک ئەوەی لە سۆما و ئاماسرای روویدا رووبەڕووی کۆمەڵکوژی شوێنی کار کرانەوە. گوندنشینان نەبوونی زەوی، نەبوونی بنەتۆ و وشکەساڵیان بەسەردا سەپێندراوە و زەوییە بەپیت و بەرەکەتەکانیان و رەنجی پیرۆزی گوندنشینان هاتووەتە ئاستی لەناوچوون. رەنج و ماندووبوونی ژنان، کرێکاران، گوندنشینان، کاسبکاران و رەنجدەران بە شێوەیەکی دڕندانە خراوەتە خزمەت بەرژەوەندییەکانی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەوە. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە دەسەڵاتداری ٢١ ساڵەی خۆیدا دزینی رەنج، گەندەڵی و بێ ئەخلاقی زیاتر کردووە و کۆمەڵگای رەنجدەر هەژارتر بووە، ئەردۆغان و لایەنگرانی دەوڵەمەند بوون.
دژوارترین و چەپەڵترین شەڕ
باجی ئەو شەڕە دژوار و چەپەڵەی لە کوردستان کردویەتی، خستوویەتیە سەر شانی گەلی کورد و گەلانی تورکیا و رەنجدەران. بۆ ئەوەی تێچووی ئەو شەڕە کۆلۆنیالیستیەی دابین بکات، 'داهاتی کەم و بازاڕی گرانیان' بەسەر مرۆڤەکاندا سەپاندووە و مرۆڤەکانیان بەرەو خۆکوشتن، هەژاری و برسێتی بردووە. لەمێژووی تورکیادا لە هەموو کات زیاتر لەم سەردەمەدا کێشە کۆمەڵایەتی، چینایەتی و کێشەکانی ژنان هاتوونەتە ئاراوە.
کاتی ئەوە هاتووە کە دەسەڵاتداری فاشیست لەناوببرێت
کاتی ئەوە هاتووە کە بەرامبەر ئەوە بوەستینەوە، ئەم دەسەڵاتدارییە فاشیست، دووڕوو، خوێنمژ و چەوسێنەرە لەناو ببەین. تێکۆشانی ١ی ئایار تێکۆشانی ژن و لە هەمان کاتدا تێکۆشانی رەنج و ئازادییە. خاوەنداری لە رەنجی تێکۆشانی ئازادبوون، خۆبەڕێوەبەری، ئافرێنەری ژیان، کۆمەڵگا و کەسایەتی ئازادە. ئێمە لەگەڵ رۆژەڤ و پرسی هەڵبژاردن لە تورکیا و باکوری کوردستان پێشوازی لە یەکی ئایاری ٢٠٢٣ دەکەین. ئەم هەڵبژاردنە لە نێوان رژێمی ئاکەپە-مەهەپە فاشیستە لەلایەک، کە بە شێوەیەکی دڕندانە رەنج تاڵان دەکات، لەو لاشەوە گەل و ژنانن کە بە خاوەنداری لە رەنج دەیانەوێت ئازاد ببن، ئەنجام دەدرێت. بێگومان هەڵبژاردن هەموو شتێک نییە، بەڵام لە مێژووی تێکۆشان و رەنجدا ئاستێکی گرنگە.
لە ١ی ئایاردا ئێمە دەڕژێینە گۆڕەپانەکانی تێکۆشان
ئێمە داوا لە ژنان و گەلانمان دەکەین کە لایەنگر و هۆگری رەنج، ئازقادی و دادپەروەرین، لە ١ی ئایاری ئەمساڵدا بڕژێنە گۆڕەپانەکانی تێکۆشان. رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە گەندەڵ و چاوچنۆک ئیتر بە پێویستی نابینێت کە دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر بە رەنج و ژیان و ژنان بشارێتەوە و بە شێوەیەکی زۆر ئاشکرا ئەوە دەکات. هەربۆیە کاتی ئەوە هاتووە کە ئەم رژێم و سیستمە شکست بدرێت و لەناوببرێت. لە ١ی ئایاردا دەبێت ئێمە یەک بە یەک لێپرسینەوە لە دوژمنایەتی بەرمابەر بە رەنج بکەین و لە دژی ئەم دەسەڵاتدارییە فاشیستە هێزی تێکۆشانمان بکەین بە یەک. هەروەها لە هەڵبژاردنیشدا بە گیانی ١ی ئایارەوە بژاردەی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی هەڵبژێرێت. گرنگە کە وەڵامی پێویست بە سیستمی داگیرکەر، ئاغایەتی و کۆشک بدرێتەوە، بە ئیرادەی گەل و ژنان کۆتا گورز لەم دەسەڵاتدارییە خوێنمژ و چەوسێنەرە بدرێت. راستی ژنان، رەنجدەران، گوندنشینان، پیشەوەران، دوکانداران، رەنجی بێ بەرامبەر و زەوتکراوی رەنجدەران، ئەو مرۆڤانەی لە کاتی کارکردندا کوژراون، ئەو رەنجدەرانەی تووشی کەمئەندامی بوون، ئەو مرۆڤانەمان کە لە رێگەی هەژارییەوە رووبەڕووی ژیانێکی دەرەوەی مرۆڤایەتی کراون، ئەمەش بەرپرسیارێتی ئەوەی خستووەتە سەر شانمان کە لە هەڵبژاردندا لێپێچینەوە لە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بکەین. ئەمە بەرپرسیارێتی مێژووییە لە ئەستۆی هەموو مرۆڤەکانمان کە هۆگر و لایەنگری رەنج و ئازادین.
لەپێناو دروستکردنی جیهانێکی ئازاد بانگەواز رادەگەیەنین
رەنجدەران هەموویان بە تایبەتی ژنان دەبێت خاوەنداری لە رەنج و مافی خۆیان بکەن، لە ١٤ی ئایاردا مافی خۆیان بە دروستترین شێوە بەکاربهێنن، بە گیانی ١ی ئایار وەڵامی مێژوویی بە دوژمنان رەنج بدەنەوە. گیانی ١ی ئایار گیانی کارگە، زەوی، شوێن کارەکانە، دەبێت ئەم گیانەی یەکی ئایار لە دەنگداندا نیشان بدەن، بۆ ئەوەی سیستمێک لە رووی رەنج و مافەوە بە دەستی خۆمان بونیاد بنێین، دەبێت هەنگاوێکی مێژوویی هەڵبگرین.
بە بۆنەی یەکی ئایار رۆژی جیهانی رەنجدران ئێمە جارێکی دیکە داوا لە ژنان، دایکان، گوندنشینان، رەنجدەران دەکەین کە بە دەوری پاڕادیگمای دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیپارێزی ژنان کۆببنەوە و بە تێکۆشان جیهانێکی ئازاد دروست بکەن".
ژ. ت/ هـ . ب