پیرۆزبایی هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە گۆڕەپانەکانی گەریلا بەردەوامە
ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب، کە یەکێک لە ڕەمز و هێما گرنگەکانی تێکۆشانی مێژوویی گەلی کوردە، تا ئێستاش بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە گۆڕەپانەکانی گەریلاکان پیرۆز دەکرێت.
ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب، کە یەکێک لە ڕەمز و هێما گرنگەکانی تێکۆشانی مێژوویی گەلی کوردە، تا ئێستاش بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە گۆڕەپانەکانی گەریلاکان پیرۆز دەکرێت.
لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، سەما سلاڤ، گەریلای یەژا ستار و کەریم بۆتان گەریلای هەپەگە، بە بۆنەی ٣٩یەمین ساڵیادی ١٥ی ئاب بۆ ئاژانسی فورات (ANF) قسەیان کرد.
کەریم بۆتان، گەریلای هەپەگە ڕایگەیاند، "هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە مێژووی کورددا وەک جەژنی ژیانەوەش ناسراوە و وتی: "پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوە لە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدانی شۆڕشی کوردستان، گەلەکەم و هاڤاڵانم دەکەم، کە بۆ ئازادی گەلمان لە سەنگەرەکانی شەڕدا، لە دژی دوژمن شەڕ دەکەن".
'١٥ی ئاب جەژنی سەرکەوتنی گەلی کوردە'
گەریلا بۆتان وتیشی: "هەڵمەتی ١٥ی ئاب جەژنی سەرکەوتنی گەلی کوردستانە. ١٥ی ئاب بۆ ئێمە زیندووبوونەوەی ڕۆحی پەکەکەیە. ئەو ئاستەی کە ئەمڕۆ پەکەکە پێیگەیشتووە، لە سایەی هەڵمەتی ژیانەوەی ١٥ی ئاب دەستیپێکردووە. هەموو سەرکەوتنەکان بۆ ئازادی گەلەکەمانە. هەرگیز نابێت ١٥ی ئاب لەبیر بکرێت. دەبێت هەموان هەست و سۆزیان بۆ ١٥ی ئاب هەبێت. ئەو شەڕڤانانەی ئەمڕۆ لە سەنگەرەکانی شەڕدا شوێنپێی عەگید و زیلانەکانیان گرتووەتەبەر، ڕۆحی ١٥ی ئاب بە سەرکەوتن دەگەیەنن. ئەو هەڤاڵانە درێژە بەو ڕێگەیە دەدەن. بەم بۆنەیەوە هیوای سەرکەوتن بۆ هەڤاڵانمان لە سەنگەرەکانی شەڕ و بۆ گەلەکەمان دەخوازم".
'بە ڕۆحی ١٥ی ئاب ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەدی دەهێنین'
سەما سلاڤ، گەریلای یەژا ستاریش سەبارەت بەهەڵمەتی ١٥ی ئاب ڕایگەیاند، "سەرەتا پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوە لە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانی شۆڕش، هەموو گەلی وڵاتپارێزیمان و هەڤاڵانی شەڕڤانمان دەکەم. هەڵمەتی ١٥ی ئاب هەم بۆ بزووتنەوەکەمان و هەمیش بۆ گەلەکەمان هەڵمەتێکی گرنگ بوو. نە تەنیا بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ هەموو گەلان ژیانێکی نوێ بوو. بۆ گەلەکەمان بووە هۆکاری هۆشیاربوونەوەی نوێ و خۆناسینەوە. گەلەکەمان و بزووتنەوەکەمان ئەمڕۆ ئەو ڕۆحە بە زیندوویی ڕادەگرن. لە سەنگەرەکانی شەڕدا ئەو ڕۆحە نیشان دەدرێت. هەم وەک گەریلا و هەم وەک بزووتنەوەکەمان دەمانەوێت بە ڕۆحی ١٥ی ئاب ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بەدی بهێنین. دەمانەوێت لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە وڵاتێکی ئازاددا بژین. ئەمە ئیرادەی ئێمەیە و لەو بڕوایەدام کە سەردەکەوین".
ژ.ن