کۆمیتەی راگەیاندنی پەژاک سەبارەت بە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە رێگەی درۆنەوە لە نزیک سەید سادق ئەنجامی دا و بەهۆیەوە دوو رۆژنامەنووس بە ناوەکانی هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا شەهیدبوون راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند: " لەو هێرش و پەلامارانەی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر دەستكەوتەكانی گەلەكەمان بە پێی بەڵگەکان ئاشکرا دەبێ کە پەدەكە بووەتە كەوا سوری بەر لەشكەری جەندەرمەی تورك و چاوساخی و هاوكاری راستەوخۆی ئەو دەوڵەتە شۆڤینی و دیكتاتۆر و هاوپەیمانی داعش دەكات و ئاسانكاری بۆ بەئامانجگرتنی گەریلاكانی ئازادی كوردستان و شەرڤانانی ئازادی و گەلەكەمان لەشەنگاڵ و باشوری كوردستان و تەنانەت کەسانی ئازادیخواز و نیشتمانپەروەر دەكات. بەهەمانشێوە بووەتە داردەستێك بەدەست ئەو دەوڵەتە ملهۆر و چەتوونە بۆ دەستبەسەرداگرتنی خاك و ئاو و هەوا و سروشتی كوردستان. تەنانەت بەوەشەوە بەس نابینێت لەرێككەوتنە نێودەوڵەتیەكانی دژ بەگەلەكەمان بووەتە هاوبەشێكی راستەقینەی دەوڵەتی داگیركەری تورك و لایەکی تریشەوە خزمەتکار بە کرێگیراوی رژێمی داگیرکەری ئێران. ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی خیانەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی و هیچ پاساو و لێبوردنێكی بۆ نییە."
راشیگەیاندووە: " دەبێت دەوڵەتی تورك و هێزە بەكرێگیراو و نۆكەر و چاوساخەكانی باش بزانن كە هیچ گۆشار و هەڕەشەیەك ناتۆانێت رۆژنامەوانان لەرێگەی راستی و حەقیقەت پاشگەز و بێدەنگیان بكەن؛ چونكە ئەو رۆژنامەوان و راگەیاندنكارانە باش دەزانن كە ئازادی راگەیاندنی یەكێك لەستونە سەرەكیەكانی كۆمەڵگەیەكی دیموكراتیك و ئازادە. كاری راگەیاندنی ئازاد، هۆشیاركردنەوە و رۆشن كردنەوەی گەلە لەبەرامبەر بەدەستبەسەرداگرتنی ماف و ئازادیەكان و وەستانەوە لە دژ بەداگیركارییە."
دەقی راگەیاندنراوەکەی کۆمیتەی راگەیاندنی پەژاک بەم جۆرەیە:
"دەوڵەتی داگیركەری تورك و پەدەكە دۆژمنی راگەیاندنی ئازادن
دەوڵەتی داگیركەری تورك بەشێوەیەكی وەحشیانە و نامرۆڤانە و فاشیستانە و دیكتاتۆریانە پەلاماری هەموو نرخ و بەها كۆمەڵایەتیەكانی گەلەكەمان لەهەموو بەشەکانی کوردستان دەدات و سڵ لەهیچ یاسا و رێسا و بەهایەكی مرۆڤی ناكاتەوە. ئەو دەوڵەتە داگیركارە بێ پسانەوە، بەشەو و رۆژ لەئاسمان و زەوییەوە پەلاماری سەر گەریلاكانی ئازادی كوردستان، شەرڤانانی ئازادی رۆژئاوای كوردستان و یەكینەكانی پاراستنی ئێزیدیان لەشەنگاڵ دەدات و لەباكوری كوردستان بەهێرش كردنە سەر شارەوانیەكان و بن پێ كردنی ئیرادەی گەل و بەهێرش كردنە سەر چاند و كەلتوری كوردی و پرەنسیپ و نۆرمە دیموكراتیەكان گەلەكەمان دەیەوێت گەلی كورد ملكەچی سیاسەتە شۆڤینی و دژە مرۆڤیەكانی خۆی و لەتێكۆشان و خۆڕاگری بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواكانی پاشگەز بكاتەوە.
لەباشوری كوردستانیش بەرێگەی بنەماڵەی بارزانی و بەچاودێری و چاوساخی تۆڕێكی ئیستخباراتی و بەكرێگیراو لەژێر چاودێری میت و پاراستندا لەلایەك دەستیان بەهەڵمەتێكی گەورەی داگیركاری خاكی باشوری كوردستان كردوە و لەلایەكی تر بەرێگەی ئەو سیخۆر و نۆكەر و جاشۆڵكانە كەسایەتی سیاسی، ئازادیخواز، نەتەوەیی، دیموكرات و وڵاتپارێز و رۆژنامەوان و شۆڕشگێڕ تیرۆر و دەكەنە ئامانجی هێرشی فرۆكەی شەڕكەر و بێ فرۆكەوانەكان و لەئاستی نێونەتەوەیی و دەوڵەتیدا هەوڵدەدات لەگەڵ دەوڵەتانی داگیركەری سەر كوردستان رێككەوتننامە نێودەوڵەتیەكان دژ بەگەلەكەمان زیندوو بكەنەوەو لەو پێناوەشدا رۆژانە ناوچە شاخاویەکانی شارباژێر دەکرێنە ئامانجی بوردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا.
لەو هێرش و پەلامارانەی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر دەستكەوتەكانی گەلەكەمان بە پێی بەڵگەکان ئاشکرا دەبێ کە پەدەكە بووەتە كەوا سوری بەر لەشكەری جەندەرمەی تورك و چاوساخی و هاوكاری راستەوخۆی ئەو دەوڵەتە شۆڤینی و دیكتاتۆر و هاوپەیمانی داعش دەكات و ئاسانكاری بۆ بەئامانجگرتنی گەریلاكانی ئازادی كوردستان و شەرڤانانی ئازادی و گەلەكەمان لەشەنگاڵ و باشوری كوردستان و تەنانەت کەسانی ئازادیخواز و نیشتمانپەروەر دەكات. بەهەمانشێوە بووەتە داردەستێك بەدەست ئەو دەوڵەتە ملهۆر و چەتوونە بۆ دەستبەسەرداگرتنی خاك و ئاو و هەوا و سروشتی كوردستان. تەنانەت بەوەشەوە بەس نابینێت لەرێككەوتنە نێودەوڵەتیەكانی دژ بەگەلەكەمان بووەتە هاوبەشێكی راستەقینەی دەوڵەتی داگیركەری تورك و لایەکی تریشەوە خزمەتکار بە کرێگیراوی رژێمی داگیرکەری ئێران. ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی خیانەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی و هیچ پاساو و لێبوردنێكی بۆ نییە.
دەوڵەتی داگیركەر بەهۆی ئەوەی راگەیاندنكارانی راگەیاندنی ئازاد بەشێوەیەكی خۆبەخشانە و فیدایانە لەبەرامبەر بەهەوڵە داگیركاری و قیزەونەكانی دەوەستنەوە و سیاسەتی داگیركاری و قڕكردن و كۆمەڵكۆژی سەر گەلی كورد ریسوا و پووچەڵ دەكەنەوە، دەكاتە ئامانجی هێرشە نامرۆڤانە و وەحشیانەكانی. بۆیە شکست و تێکچوونەکانی لەبەرەکانی شەڕدا دەیەوێت بەو کردەوانە پەردپۆش بکات.
بەئامانجگرتنی رۆژنامەوانانی ئازاد كردەوەیەكی نامرۆڤانە و بێ ئەخلاقانەیە كە دژ بەهەموو پێوان و پرەنسیپە نێودەوڵەتی و بنەماكانی مافی مرۆڤ و كردەوەیەكی چەپەڵ و شەرمهێنەرە، بۆیە وەك كۆمیتەی راگەیاندنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان"پەژاك" هێرش و پەلاماری دەوڵەتی داگیركەری تورك، و بەتایبەتی ئەو هێزە بەكرێگیراوەی بەتیرۆر و كۆشتنی رۆڵەكانی گەلەكەمان شاگەشكە دەبێت و پێش میتی تۆرك دەكەوێت و رۆژنامەوانان "گۆڵستان تارا و هێرۆ بەهادین" دەكەنە ئامانج، بەتوندی ریسوا و شەرمەزار دەكەین و یادی دوو هەڤاڵی رۆژنامەوانی ئازاد بەرز رادەگرین و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەس و کار و سەرجەم هەڤاڵان و هاوڕێیانی راگەیاندنی ئازاد دەکەین و شەفای چاکبوونەوەش بۆ بەرینداربووەکان دەخوازین.
ئەم كردەوەی دەوڵەتی داگیركەری تورك جارێ یەكەم و دوا جاریشی نییە، لە 4ی ئۆكتۆبەری 2022، ئەندامی ژنۆلۆژی و ئاكادیمسین و رۆژنامەنووس"ناگەهان ئاكارسل"بەهۆی هێرشێكی چەكداریەوە تیرۆر كرا.
لەهەمانكاتدا 20ی نۆامبەری 2022 لەدێرك هەواڵسازی ئاژانسی هاوار"ئیسلام عەبدوڵڵا"شەهید كرا. رۆژی 24ی اوتی 2023خەباتكارانی ژن تیڤی لەنێوان قامیشلۆ ـ عامۆدا كرانە ئامانج و لەوێدا"نەجمەدین فیصل حاجی"شەهید بوو. هاوكات لە 8ی جولای 2024 فرۆكە شەڕكەرەكانی دەوڵەتی تورك خەباتكاری رادیۆ چرا ئیف ئیم"مراد میرزا ئیبراهیم"یان شەهید و مەدیا حەسەن و خەلەف خدریش بریندار كرد و لەناوخۆی توركیا و باكوری كوردستاندا بەسەدان رۆژنامەوان و راگەیاندنكاری ئازادیان لەكۆنجی زیندانەكاندا بەند كردوە و رۆژانە پەلاماری رۆژنامەوانانی ئازاد دەدەن. ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورك بۆ سەر راگەیاندنی ئازاد نیشان دەدات كە دەوڵەتی داگیركەری تورك و پەدەكە چەندە لەرۆژنامەوانان و راگەیاندنی ئازاد دەترسن، چونكە باش دەزانن كە تاكە راگەیاندن و راگەیاندنكارێك دەتوانێت پەردە لەرووی سیاسەتە قیزەون و چەپەڵەكانیان و ئەو كردەوانەیان دژ بەكۆمەڵگە هەڵماڵێت ئەو راگەیاندنكار و راگەیاندنانەن كە بەدڵ و گیان لەپێناو ئازادی گەل و مرۆڤایەتی خەبات دەكەن.
راگەیاندنی ئازادی یەكێك لەستونە بنەڕەتیەكانی كۆمەڵگەیەكی ئازادە
دەبێت دەوڵەتی تورك و هێزە بەكرێگیراو و نۆكەر و چاوساخەكانی باش بزانن كە هیچ گۆشار و هەڕەشەیەك ناتۆانێت رۆژنامەوانان لەرێگەی راستی و حەقیقەت پاشگەز و بێدەنگیان بكەن؛ چونكە ئەو رۆژنامەوان و راگەیاندنكارانە باش دەزانن كە ئازادی راگەیاندنی یەكێك لەستونە سەرەكیەكانی كۆمەڵگەیەكی دیموكراتیك و ئازادە. كاری راگەیاندنی ئازاد، هۆشیاركردنەوە و رۆشن كردنەوەی گەلە لەبەرامبەر بەدەستبەسەرداگرتنی ماف و ئازادیەكان و وەستانەوە لە دژ بەداگیركارییە. لەبەر ئەوەیە كە دەسەڵاتدارە شۆڤینیەكان هەمیشە راگەیاندنی ئازاد دەكەنە ئامانج و دەیانەوێت لاواز و بێ ئیرادەیان بكەن، بەڵام دەبێت هەم دەوڵەتی داگیركەری تورك و هەم هەموو داگیركەرەكانی سەر كوردستان و نۆكەر و بەكرێگیراوان و داردەستانی ئەو داگیركەرانە باش بزانن كە لێگەڕینمان لەپێناو حەقیقەت و راستی بەهێزتر و بەگۆڕتر بەردەوام بكات و هیچ هێرش و گۆشارێك ناتوانێت لەخەبات و خۆڕاگری و لێگەڕینمان بۆ ژیانی ئازاد سارد بكاتەوە.
بەئامانجگرتنی رۆژنامەوانان"گۆڵستان تارا و هێرۆ بەهادین" لەبەر ئەوە بوو كە راستیەكانیان دەگۆازتەوە بۆ گەلەكەمان و رای گشتی نێونەتەوەیی، لەبەر ئەوەش كرانە ئامانج و شەهید کران. بۆیە گەلەکەمان ئەو دوو هەڤاڵ و هاوکات هەڤاڵی پێشووتری راگەیاندن بە شەهیدی راگەیاندنی ئازاد بە ناو دەکات. چون هەر یەک لەو هەڤاڵانە بەشێوەیەكی فیدایانە و لەكاتی راپەڕاندنی ئەرك و كاری راگەیاندندا تیرۆر و شەهید كراون. لەو پێناوەدا داوا لەسەرجەم میدیاکاران و بە تایبەت کەسانی خاوەن ویژدانی گەلەکەمان دەکەین کە خاوەندارێتی لەرێچکەی شەهید گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بکەن و درێژەپێدەری خەباتی شەهیدانی راگەیاندن ببن و تا گەیشتن بەهیوا و خۆلیاكانی شەهیدان برەو بە تێكۆشانی كۆمەڵایەتی، راگەیاندنی ئازاد و شۆڕشگێرانە بدەن. چون ئەوە تاکە رێگایە کە سەرکەوتنی ئازادی و دیموکراسی مسۆگەر دەکات."