پژاک: هەڵەبجە هێمای بەرخۆدان و ژیانەوەیە

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە سالیادی کیمیابارانی هەلەبجە راگەیەنراوەێکی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند: هەڵەبجە بیرەوەرییەکی زیندووی مێژوویی ئەمڕۆ و داهاتووی گەلی کوردە و بووەتە هێمای بەرخۆدان و ژیانەوەیەی گەلی کورد و گەلانی بندەستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک، لە ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجەدا شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژییەی بەبیرهێنایەوە و هاوخەمیی خۆی لەگەڵ خانەوادەی قوربانیانی کیمیابارانی ئەو شارە دەربڕی.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا دوای ئاماژەیەک بە چونیەتی ڕوودانی تاوانی هەڵەبجە و بیرخستنەوەی تاوانەکانی ڕژێمی بەعس دژبە کورد و هەروەها بێکردەوەیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ئاست ئەو تاوانەدا، هاتووە: هەڵەبجە بیرەوەرییەکی زیندووە کە مێژووی ئەمڕۆ و داهاتوو هیچکات لە ڕێگەی ئازادیی و ئازادیخوازی گەلی کورد  لەبیری ناکات و بووەتە هێمای بەرخۆدان و ژیانەوەیەی گەلی کورد و گەلانی بندەستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هەروەها هاتووە: تا ئەو کاتەی تێکۆشانی ئازادیخوازیی گەلەکەمان بە پشتبەستن بە شاخە سەربەرزەکانی کوردستان بەردەوام بێت، بێگومان گەلەکەمان ئاسوودە دەبێت کە ڕۆڵە قارەمانەکانی ئەم نیشتمانە بە بەردەوامی و بە هێز و ئیرادەوە دژی زوڵم دەوەستنەوە.

لە کۆتاییش هاتوو: وەک پژاک لەگەڵ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە و دەربڕینی هاوخەمیی قووڵی خۆمان بۆ خانەوادەی قوربانیان و خواستنی هیوای تەندروستی تەواو بۆ بریندارەکان، سوێند دەخۆین کە لە بەرگریی ڕەوا و تەواو لە گەلەکەمان بە ئامانجی ڕیشەکێشکردنی کۆمەڵکوژیی فاشیستەکان لە کوردستان، لەسەر پێی بین، داوا لە گەلەکەمان دەکەین، کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی نەورۆز، کە هێمای بەرخۆدان، ژیانەوە و هەستانەوەیە، لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشاندا، لە گوند و شارەکان ئامادەبن و بۆ ئازادی و دیموکراسی لاپەڕەیەکی دیکە لە فیداکارییە مێژووییەکانیان نیشان بدەن.

ک-ش