پەژاک هێرشی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانیی ئیدانە کرد
کومیتەی پەیوەندییەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک هێرشی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیی ئیدانە کرد.
کومیتەی پەیوەندییەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک هێرشی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیی ئیدانە کرد.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی پەژاک:
شەرمەزار کردنی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی
بۆ ڕای گشتی
بە درێژایی تەمەنی، شاری سڵیمانی وەک مەڵبەندی نیشتمانپەروەری و وڵاتپارێزی ناسراوە و لە ڕۆژانی تەنگانەدا کەوتۆتە فریای گەلەکەمان لە بەشەکانی دیکەی کوردستان. هەمیشە بۆتە مەڵبەندێک بۆ نەهێشتنی پاوانخوازی و دەنگێک بووە لە دژی داگیرکاری. ئەوەش بۆتە هۆکاری هێرش و پەلاماری دوژمنان و ناحەزانی کوردستان بۆ سەر ئەو شارە و زۆر قوربانی بە نرخی لە پێناو ئەو هەڵوێستەی داوە.
پەلاماری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ترکیە بۆ سەر فڕۆکەخانەی شاری سلێمانی، هەوڵێکی قڕێژ و نامرۆڤانەیە، کە سەروەریی هەرێمی باشووری کوردستان و عێراقی پێشێل کرد. بێ گومان ئەوە یەکەم جار نییە کە هێرش دەکرێتە سەر باشووری کوردستان و بەدەیان هاووڵاتی مەدەنی و پێشمەرگە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا شەهید بوونە. ئەگەر سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژیانەی دەوڵەتی ترکیە دانەنرێت ئەگەری دووبارە بوونەوەیان هەیە.
کومیتەی پەیوەندییەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) هێرشی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە توندی شەرمەزار دەکات و چاوەڕوانی هەڵوێستێکی یەکگرتووی خەڵکی باشووری کوردستان دەکات بۆ پشتگیری لەو شارە نیشتمانپەروەرە. و داوا لە کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان و دەوڵەتی عێراق و باشووری کوردستان دەکەین چیتر لە ئاستی ئەو هێرشانە بێدەنگ نەبن و کۆتایی بە داگیرکاری دەوڵەتی ترکیە لە سەر خاکی عێراق و باشووری کوردستان بێنن.
ژ.ت