پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لەبارەی بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی کە بووەتە هۆی نیگەرانی بەشێک لە دۆستان و لایەنگران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
پژاک دەڵێت، " لەم رۆژانەی دواییدا لەبارەی پژاک و ئامانجە دیموکراتەکانی و پرسە جوراوجورەکان لە بەرنامەی تەلەڤزیۆنی "هێڵی سێیەم"دا هەندێک دانوستان و بیروڕا ئاڵۆگوڕکران. بێگۆمان و بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا رایدەگەیەنین کە ئامانجی ئێمە بەرگریکردنە لە مافی دیموکراتی گەلەکەمان و هەموو گەلانی نێو کۆمەڵگا. هەموو بۆچوون، باوڕە و رای جیاوازی کۆمەڵگا بۆ ئێمە جێگەی بایەخن و هیچ کاتێک سیاسەتی رەتکردنەوە ناگرینەبەر."
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی پژاکدا هاتووە، " پژاک بەردەوامی بە تێکۆشانی فیداکارانەی خۆی دەدات و بە تەنیا بیر لە دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگا و ئازادی کۆمەڵگا دەکاتەوە. هەموو کاتێک لە بیروڕا و هزر و شێوەکانی تێکۆشان، روون و راستگۆ بووین و بەم شێوەیەش دەمێنینەوە."
راگەیەندراوەکەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بەم شێوەیەیە؛
"بۆ رای گشتی و لایەنگرانی پژاک!
چەند رۆژ لەمەوبەر بەرنامەی تەلەڤزیۆنی "هێڵی سێیەم" پەخشکرا و لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەک پرسی مێژوویی شیکاریان بۆکرا. بەهۆی هەستیاربوونی بابەتی بەرنامەکە، شیکردنەوەی مێژوویی بابەتەکە بووەتە هۆی هەڵە تێگەیشتن لەلای هەندێک لایەنگر و دۆستانی بەڕێز و هێژا. پارتەکەمان پژاک لە چوارچێوەی سیستمی دیموکراتی خۆی، رێز لە بۆچوون و هەستیاری گشتی و بە تایبەتی دۆستانی دەگرێت.
لەم رۆژانەی دواییدا لەبارەی پژاک و ئامانجە دیموکراتەکانی و پرسە جوراوجورەکان لە بەرنامەی تەلەڤزیۆنی "هێڵی سێیەم"دا هەندێک دانوستان و بیروڕا ئاڵۆگوڕکران. بێگۆمان و بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا رایدەگەیەنین کە ئامانجی ئێمە بەرگریکردنە لە مافی دیموکراتی گەلەکەمان و هەموو گەلانی نێو کۆمەڵگا. هەموو بۆچوون، باوڕە و رای جیاوازی کۆمەڵگا بۆ ئێمە جێگەی بایەخن و هیچ کاتێک سیاسەتی رەتکردنەوە ناگرینەبەر.
پژاک بەردەوامی بە تێکۆشانی فیداکارانەی خۆی دەدات و بە تەنیا بیر لە دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگا و ئازادی کۆمەڵگا دەکاتەوە. هەموو کاتێک لە بیروڕا و هزر و شێوەکانی تێکۆشان، روون و راستگۆ بووین و بەم شێوەیەش دەمێنینەوە. ئاشکرای دەکەین کە خەباتمان بۆ بەدیهێنانی کۆمەڵگایەتی "دیموکرات و سکولار" بەردەوامە و پێمان وایە کە کۆمەڵگا بەم شێوەیە دەتوانێت پێشکەوتن و گەشەسەندنی ئازادی بەدەست بهێنێت. هەموو رەنگەکان، جۆر و چینەکانی کۆمەڵگا و گەلان بۆ ئێمە جێگەی بایەخن و لەگەڵ هەموو بیرو و بۆچوونەکانی دیموکرات و سکولار هەڵسوکەوتمان کردووەتەوە و بەردەوامین. هەوڵی پارتەکەمان ئەمەیە کە کۆمەڵگا بگاتە سیستمێکی سکولار و دیموکرات و هەموو چین و توێژێک بە شێوەیەکی فراوان بەشداری تێدا بکەن. بێگۆمان بە پشتگیری گەلەکەمان و بە تێکۆشانی فیداکارانە، ئازادی و دیموکراسی دەستەبەر دەکەین."
ف.ق