پەژاک یادی حەسەن حیکمەت دەمیر یەکەم شەهیدی سێدارەی ئاپۆیی بەرز راگرت

مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بە بۆنەى ١٣هەمین ساڵیادی لە سێدارەدانی حەسەن حیکمەت دەمیر کادێری پیشەنگی پەژاک لە زیندانی ورمێ راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بە تێکۆشانی هاوبەش، کۆتایی بە سیاسەتی لەسێدارەدان دەهێنرێت".

پەژاک رایگەیاندووە، "بەرخۆدانی نەبەزانەی هەڤاڵ عەگید لەبەرامبەر ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و رۆحی جەلادانی رژێم لە بەندیخانەدا، قۆناخێکی نوێی بەرخۆدان ژیانە-ی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تۆمار کرد و رەوتێکی خۆڕاگری و تێکۆشانی لە دژی رژێمی داگیرکەری ئێران خوڵقاند".

پەژاک راشیگەیاندووە، "بۆ کۆتایی هێنان بە سیاسەتی لە سێدارەدان، هەڵمەتی بەڵی بۆ دیمۆکراسی، نا بۆ سێدارەدانمان دەستپێکردووە و تا بن بڕکردنی ئەو سیاسەتە و دیمۆکراتیزە کردنی ئێران و بونیادنانی کوردستانیکی ئازاد، بێ وچان ئاستی تێکۆشانی رەوامان بڵندتر دەکەین".
پەژاک ئەوەشی راگەیاندووە، "هاوکات بە هاتنی ساڵڕۆژی شەهید بوونی ئەندامانی مەجلیسی پارتیمان شەهید خۆشمێر رۆژهەڵات و کادیرانی پێشەنگی تەڤگەرمان، هەڤاڵ دارا رۆژهەڵات و تارا سنە کە درێژەپێدەری هێڵی بەرخۆدان و جەنگاوەری رێگای حەقیقەت و درێژە پێدەری رێگای مەزڵووم و عەگیدەکان و هەزاران فەدایی تری گەلەکەمان بوون، یادیان بەرز رادەگرین و بەڵێنی درێژەپێدانی تێکۆشانیان و پاراستن و خاوەندارێتی لە دەسکەوتەکانیان دووپات دەکەینەوە و بە رۆحی گەنجانەی شەهید خۆشمێر و عەگیدەکان لە دژی داگیرکەری رژێمی ئێران، برەو بە تێکۆشانی نەبەزانەمان دەدەین و تا گەهێشتن بە ئاواتەکانیان بێ وچان لە سەنگەری بەرخۆدان و هێڵی نەمری شەهیدانمان، ئەرک و خەباتی رزگاری خوازانەمان، بە جێ دێنین."

دەقی راگەیاندراوەکەى پەژاک

بە تێکۆشانی هاوبەش، کۆتایی بە سیاسەتی لەسێدارەدان دەهێنرێت

بە هاتنی ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی کادیری پێشەنگی تەڤگەرەکەمان، حەسەن حیکمەت دەمیر، ناسراو بە (عەگید رۆژهەڵات) یادی بەرز رادەگرین و لەکەسایەتی شەهید عەگید و خۆشمێر رۆژهەڵات دا، سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادی بە بیر دێنین.

لە ١٨ی کانوونی دووهەمی ساڵی ٢٠٠٧ی زاینی، رژێمی داگیرکەری ئێران، بە کردەوەی دژە مرۆیی یەکەمین هەڤاڵی پێشەنگ و کۆڵنەدەری تەڤگەری ئاپۆیی لە زیندانی ورمێ، لە سێدارە دا. هەڤاڵ عەگید لەتێکۆشانی بێ پسانەوەی تەڤگەری ئاپۆیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەرک و رۆڵی پێشەنگایەتی شۆڕشی ئازادیخوازی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەئەستۆ گرتبوو. بە رۆحی فیدایی و بەرپرسیارانە، لەسەرجەم قۆناخە دژوار و سەختەکانی شۆڕش، ئەرکی سەرشانی راپەڕاند. هاوکات خاوەن کەسایەتییەکی لێبووردە، دڵنزم، دڵسۆز، ئارام و فیدایی بوو، کە بەردەوام لە فکری خزمەت کردن بە خاک، نیشتمان و گەل بوو و بۆ بونیادنانی کوردستانێکی ئازاد و کەسایەتییەکی شۆڕشگێڕ بێ ناوبەر تێکۆشا.

بەرخۆدانی نەبەزانەی هەڤاڵ عەگید لەبەرامبەر ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و رۆحی جەلادانی رژێم لە بەندیخانەدا، قۆناخێکی نوێی بەرخۆدان ژیانەی، لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تۆمار کرد و رەوتێکی خۆڕاگری و تێکۆشانی لە دژی رژێمی داگیرکەری ئێران خوڵقاند. هەوڵ و خەباتی بێ ناوبڕی هەڤاڵ عەگید، لە پووچەڵ کردنەوەی پیلانی داگیرکەری رژێمی ئێران، سەردەمیانە و مێژوویی بوو. بۆیە رژێمی داگیرکەری سێدارەی ئێران، خەبات و تێکۆشانی دیمۆکراتیک و مەدەنیانەی هەڤاڵ عەگیدی، پێ هەرس نەکراو و بە سزای لە سێدارەدان پیلانی قڕکردنی گەلی کورد و گەلانی ئازادیخوازی زەق کردەوە و تا بە ئەمڕۆش بە سیاسەتی لە سێدارەدان دەیەوێت ئاگری ئازادی دابمرکێنێت.

لەچوارچێوەی هەمان سیاسەتی دژە مرۆیی لەپێناو سیاسەتی پاکتاوکارانەی رژێمی داگیرکەر، تا بە ئەمڕۆ بە دەیان کادیر، ئەندام و لایەنگری پارتەکەمان لە سێدارە دراون. بەس هەر سێدارەدانێک ورەی تێکۆشانی ئیمە و گەلی کوردی پتەوتر و بەهێزتر کردووە و بۆ کۆتایی هێنان بە سیاسەتی لە سێدارەدان، هەڵمەتی بەڵی بۆ دیمۆکراسی، نا بۆ سێدارەدانمان دەستپێکردووە و تا بن بڕکردنی ئەو سیاسەتە و دیمۆکراتیزە کردنی ئێران و بونیادنانی کوردستانیکی ئازاد، بێ وچان ئاستی تێکۆشانی رەوامان بڵندتر دەکەین. بەم بۆنەیەوە داوا لە سەرجەم گەلانی تێکۆشەر و ئازادیخوازی ئێران دەکەین کە بۆ کۆتایی هێنان بە سیاسەتی لەسێدارەدان و گەشەپێدانی دیمۆکراسی لە ئێران تێکۆشانی هاوبەش، بەهێزتر و فراوانتر بکەن.

هاوکات بە هاتنی ساڵڕۆژی شەهید بوونی ئەندامانی مەجلیسی پارتیمان شەهید خۆشمێر رۆژهەڵات و کادیرانی پێشەنگی تەڤگەرمان، هەڤاڵ دارا رۆژهەڵات و تارا سنە کە درێژەپێدەری هێڵی بەرخۆدان و جەنگاوەری رێگای حەقیقەت و درێژە پێدەری رێگای مەزڵووم و عەگیدەکان و هەزاران فەدایی تری گەلەکەمان بوون، یادیان بەرز رادەگرین و بەڵێنی درێژەپێدانی تێکۆشانیان و پاراستن و خاوەندارێتی لە دەسکەوتەکانیان دووپات دەکەینەوە و بە رۆحی گەنجانەی شەهید خۆشمێر و عەگیدەکان لە دژی داگیرکەری رژێمی ئێران، برەو بە تێکۆشانی نەبەزانەمان دەدەین و تا گەهێشتن بە ئاواتەکانیان بێ وچان لە سەنگەری بەرخۆدان و هێڵی نەمری شەهیدانمان، ئەرک و خەباتی رزگاری خوازانەمان، بە جێ دێنین.

ژ.ت