قارەمانی بۆتان: میرزا بارگران
گەریلا میرزا بارگران کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستان بۆ ماوەی ٩ ساڵ خەباتێکی بێوچانی ئەنجامدا، بە ئازایەتی خۆی رێی لە دوژمن گرت.
گەریلا میرزا بارگران کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستان بۆ ماوەی ٩ ساڵ خەباتێکی بێوچانی ئەنجامدا، بە ئازایەتی خۆی رێی لە دوژمن گرت.
میرزا بارگران (میرزا سەزەک) لە دۆخێکدا گەورە بووە کە دڵسۆزی خاک، ئاو و سروشتەکەی بوو، بە کولتوری کۆچەرییەوە گەورەبوو. هەر لە منداڵییەوە زانی، کە هێزێک هەیە لە چیاکانی کوردستاندا بۆ ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری شەڕ دەکات. لەو کاتەوە خۆی چارەنووسی خۆی دیاری کرد و بڕیاریدا ببێتە شەرڤانێکی رێگای ئازادی. میرزا سەزەک ئەو دڕندەییەی کە دەوڵەتی تورک بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامی دەدات لە نزیکەوە بینی و لە تەمەنی گەنجیدا دەستی بە تێکۆشان کرد، بەشداری لە چالاکییەکانی گەنجانی وڵات پارێز و شۆڕشگێڕدا کرد. کاتێک کە لە ناو خەباتی گەنجاندا بوو لە ساڵی ٢٠١٠ دەستگیر کرا. ٦ مانگ لە زیندان بوو. لەو ماوەیەدا لە نزیکەوە هێندەی تر ڕاستی دوژمن و تێکۆشانی ئازادی گەلی ناسی. کاتێک ئازاد کرا، چالاکانە لە کارەکانی بەردەوام بوو، بەڵام جارێکی تر بوو بە ئامانجی دوژمن. ساڵی ٢٠١٢ جارێکی تر دەستگیرکرا و ٢ ساڵ لە زینداندا هێڵرایەوە.
میرزا وەک ئەکادیمیایەک لە زیندانی دەڕوانی، هەرگیز لە بەرامبەر راستی دوژمندا هەنگاوێکی بۆ دواوە نەناوە، شوێن رێچکەی مەزڵوم دۆغان، خەیری دورموش، کەمال پیر و سەکینە جانسز کەوت و تێکۆشانی خۆی لە هەموو گۆرەپانێکدا بە بریارداری ئەنجامدا. ساڵی ٢٠١٤ دوای ئازادبوونی لە زیندان، درێژەی دا بە کارە شۆڕشگێڕییەکانی. جارێکی تر بوو بە ئامانجی دەوڵەتی تورکی قرکەر. سەزەک تێگەیشت کە چیتر ناتوانێت لە گۆرەپانی سیاسەتی دیموکراتیکدا خەبات بکات و لە ساڵی ٢٠١٤دا لە ناوچەی هەرەکۆلی بۆتان بەشداری ناو ڕیزی گەریلا بوو. هەر لە هەرەکۆل بەشداری ناو پەروەردەی شەڕڤانی نوێ بوو.
ژیانی خۆی پێشکەش بە دۆزی گەلەکەی کرد
میرزا یەکەم ساڵی لە هەرەکۆل بەسەر برد، لە بەرواریەوە تا گاریسا، لە هەرەکۆلەوە بۆ گارزان، لە زۆر ناوچەدا خەباتی کرد. بە وریاییەوە زۆرێک لە هاورێکانی لە بۆتانەوە دەگواستەوە بۆ گارزان و لە گارزانەوە بۆ بۆتان. گەریلا میرزا بۆ ئەوەی بگات بە ئامانجەکەی بە فیداکاریەکی گەورە کاری کرد، لە ساڵی ٢٠١٥ لەسەر تاکتیکی پسپۆڕی لە نیشان شکێنی لەبۆتان بەشداری ناو پەروەردەی پسپۆرییەکە بوو. لە بەرانبەر هێرشە سڕینەوە و لەناوبردن، کە دەوڵەتی تورک کە لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥ کە لە دژی گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد، بەشداری ناو پرۆسەی چالاکییەکان بوو، دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکی فاشیست بە مەبەستی کۆمەلکوژی هێرشی کردە سەر شارەکانی کوردستان، لە شاری سێرت کە لەوێ لەدایک بوو و هەر لەوێش گەورە بوو، بەشداری ناو پرۆسەی خۆبەڕێوەبەری گەلی کورد بوو. گەریلا میرزا بوو بە یەکێک لە جەنگاوەرە پێشەنگەکانی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری لە شاری سێرت و فیداکاری گەورەی ئەنجامدا.
دوای ئەوەی کە لە سێرت گەرایەوە چوو بۆ ناوچەی بۆتان، لە مانگی نیسانی ٢٠١٧دا بەرامبەر بە هێرشە بەرفراوانە لەشکرکێشییەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە بۆ چەند مانگێک بۆ سەر ناوچەکانی کاتۆ و هەرەکۆل دەستیپێکرد بوو بەرخۆدانێکی ناوازەی ئەنجامدا. گەریلا میرزا بۆ ماوەی ٩ ساڵ بە بێ وچان لە چیاکانی بۆتان تێکۆشانی کرد بوو بە پاڵەوانی ئازای بۆتان. میرزا بارگران بۆ ئەوەی خاوەنداری بکات لە رەنج و ماندووبوونی رێبەر ئاپۆ هەموو ژیانی خۆی لە پێناو دۆزی گەلی کورددا بەخت کرد. لە هەر سات و شوێنێک دا لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیای رێبەرایەتی خۆی پەروەردە دەکرد. لە ٤ی تەمووزی ٢٠٢٣ دا لە بەستا لە هێرشێکی دوژمن دا لەگەل هاورێکەی بەنگین بارمان (قارەمان کاراتاش) شەهید بوو.
هـ . ب