'قبوڵ ناکرێت ناوی عەبدوڵلا ئۆجالان وەک ئامرازێک بەکار بهێنرێت'
جەنگیز چیچەک و سڕی سوڕەییا ئوندەر کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز لە ئەستەنبوڵ سەردانی نوسینگەی یاسایی سەدەیان کرد.
جەنگیز چیچەک و سڕی سوڕەییا ئوندەر کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز لە ئەستەنبوڵ سەردانی نوسینگەی یاسایی سەدەیان کرد.
جەنگیز چیچەک و سڕی سوڕەییا ئوندەر کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز لە ئەستەنبوڵ کە سەردانی نوسینگەی یاسایی سەدەیان کرد، لەلایەن رازیە ئوزتورک، ئیبراهیم بیلمەز، جەنگیز یورەکلی و رێزان سارجا پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردەوە پێشوازیان لێکرا.
لە سەردانەکەدا باسی دۆخی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکە کرا کە لە زیندانی پیتی ئێفی ئاسایشی باڵای ئیمڕالیدا راگیراون.
پارێزەران رایانگەیاند کە ئەو بڕیارەی لەبارەی گۆشەگیریەوە پیشان دەدرێت یاسایی نییە و باسی هەوڵەکانیان لەم رووەوە کردووە. پارێزەران باسی ئەوەیان کرد کە زیاتر لە دوو ساڵە زانیاریان لەبارەی موەکیلەکانیان نییە و ئاماژەیان بە بڕیاری کۆمیەتی مافەکانی مرۆڤ (کەمەمە)ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد. ئەوەیان خستەڕوو کە دۆخەکە ئەوانی نیگەران کردووە و بەم شێوەیە کاردانەوەیان پیشاندا، " لەگەڵ ئەم دۆخەش، گفتوگۆ لەبارەی بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجالان موەکیلەکەمان دەکرێت. ئێمە ئەم گفتوگۆیانە بە راست و ئێتیک نازانین."
پارێزەران وتیشیان، " بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجالان بۆ چارەسەری هەمیشەیی کێشەی کورد و دیموکراسی لایەنی سەرەکی و گرنگە. پێویستە ناوی بەڕێز عئۆجالان وەک ئامێرێک پیشان نەدرێت. بە پێچەوانەوە زیانی بۆ هەموو وڵات دەبێت. لە کاتێکدا کە بەڕێز ئۆجالان لەژێر گۆشەگیریەکی قورس دایە، ئەمە قبوڵ ناکرێت."
پارێزەران هەروەها هیوای سەرکەوتنیان بۆ کاندیدەکان لە هەلبژاردندا خواست و لە سەردانەکەدا بە گشتی باسی گۆشەگیری و چارەسەری کێشەی کورد کرا.
ف،ق