قەدەغەی هاتووچۆ لەناوچەکانی شڕنەخ راگەیەندرا

پارێزگاری فاشیستی شرناخ هاتن و دەرچوونی لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو پارێزگایە قەدەغە کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی پارێزگاری شڕناخ، زۆرێک لە ناوچەکان، ناوەندی شار و شارۆچکەکانی سلۆپی، قلابان و ئەلکێ بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ وەک 'ناوچەی ئەمنی تایبەت' ڕاگەیەندرا.

بەستا، گابار، جودی و فەڕاشین بەشێکن لەو ناوچانەی کە قەدەغە کراون. قەدەغەکردنەکە تا ٣٠ی تەمموز بەردەوام دەبێت.

ئەو ناوچانەی ئاماژەیان پێکرا ساڵانە هەر ١٥ ڕۆژ جارێک بە شێوەیەکی هەڕەمەکی، بەڕووی خەڵکی مەدەنی ناوچەکەدا قەدەغە دەکرێن.