قەندیل ئامادەیە بۆ نەورۆز

هەموو ئامادەکاریەکانی ئاهەنگی نەورۆزی بناری قەندیل تەواو بووە، کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز داوا لەگەل دەکات، نەورۆز لە قەندیل پێرۆز بکەن.

نەورۆزی ٢٧٢٢ کوردی ئەمساڵ، لە بناری قەندیل بە دروشمی ( کات کاتی ئازادیە )  بەرێوە دەچێت، ماوەی ١٥ ڕۆژە کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز لە بناری قەندیل دەستی بە ئامادەکاری کردوە بۆ ئەو ئاهەنگە، ئیستا ئامادەکاریەکانی تەواو بووە و قەندیل ئامادە بۆ پێشوازیکردن لە هاوڵاتیان بۆ ئەوەی بەورۆز بە شێوەیەکی جەماوەری پێرۆز بکەن.

محەمەد حەسەن هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل وتی: هەموو ئامادەکاریەکان تەواو کراوە، بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین بێن بۆ قەندیل و نەورۆز پێرۆز بکەن. هاوکات وتیشی:" نەورۆزی ئەمساڵ لە ژێر دروشمی  (کات کاتی ئازادیە) بەرێوە دەچێت.

محەمەد حەسەن وتیشی: بە هیوان نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە هیوای ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان و تەواوی گیراوانی سیاسی  و کوردستان."

ف.ق