قەرەسوو: دەوڵەتی چەتە هەڵدەوەشێتەوە -١-

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند، دەوڵەت بە سەرۆکایەتیی ئاکەپە – مەهەپە وەرچەرخاوە بۆ دەوڵەتی چەتە و راشیگەیاند، هەڵوەشاندنەوەى ئەوەش ئاسان بووە.

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەشداری بەرنامەی تایبەتی مەدیا خەبر تیڤی بوو و ئەم شیکاریانەى کرد:

گۆشەگیری بەشێکە لە شەڕی پاکتاوکردن

گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ بەشێکە لەشەڕی پاکتاوکردن لە کوردستان، کە لە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت. بەشێکە لە سیاسەتی پاکتاوکردن لە دژی بزووتنەوەى ئازادی. سیاسەتی لەناوبردن و هێرشی پاکتاوکاری سەرەتا بە سەپاندنی گۆشەگیری بەسەر رێبەر ئاپۆدا دەستی پێکرد. پێش ٤ی نیسانی ٢٠١٥ شەڕ راوەستێنرابوو. چاوپێکەوتنیش هەبوو. هەر چۆن گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد، هێرشەکانیش لە دژی گەلی کورد و هێرشەکان بۆ سەر بزووتنەوەى ئازادی زیادیانکرد. ئەوە ئێستاش بەردەوامە. دەوڵەتی تورک لە کەسایەتیی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەدا دەیەوێت گەلی کورد پاکتاو بکات. بۆ ئەوەش گۆشەگیری لە ئیمرالی سیاسەتی پاکتاوکردنە. دەبێت ئەوە ببینرێت. تێکۆشان لە دژی ئەوە گرنگە. چاوەڕوانیی ئێستای رێبەر ئاپۆ بەرزکردنەوەى تێکۆشانە. رێبەر ئاپۆ پێش ئێستا زۆر جار دووبارەی کردبووە. وتی، با بۆ خۆیان تێبکۆشن. با بۆ خۆیان تێکۆشان گەورە بکەن. یانی پەیامێکی لەو شێوەیە بە گەل دا. وتبوی، زۆر زیاتر پێویستییان بە ئازادی هەیە. لەبەر ئەوەش دەبێت تێکۆشان لە دژی گۆشەگیریی سەر رێبەر ئاپۆ وەک تێکۆشان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە سەیر بکرێت. دەبێت ئەو تێکۆشانە بەهێز بکرێت. نزیکایەتیی لەو شێوەیە نزیکایەتییەکی راستە. ئەوە چاوەڕوانیی ریبەر ئاپۆیە. هەر خۆی دەبێت ئەوە تەنها وەک ناڕەزایەتیەک لە دژی گۆشەگیری یان ناڕەزایەتی لە دژی کێشەى مافەکانی مرۆڤ و کێشەى زیندان لێکنەدرێتەوە، بەڵکو هەر خۆی لە دژی گۆشەگیریی سەر رێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیدا تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوەدەچێت. بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ کارێکی گرنگ بەڕێوەدەچێت. ئەو هەڵوێستەى خۆیان نیشان دەدەن. لەو بابەتەدا رەخنە لە ئەوروپا دەگیردرێت، رەخنە لە سی پی تی دەگیردرێت. یانی لەو بابەتەدا لە رووی مافەکان و هەڵوێستەوە نزیکایەتیی پێویست نیشان دەدرێت. گرنگ ئەوەیە، کە لە ناو هەلومەرجێکدا، کە فاشیزم گوشاری لەسەر گەل زیاتر کردووە، گەنجان و ژنان لەگەڵ تێکۆشانی گەریلادا ببن  بە یەک و بە چالاکییەکان و هەڵوێستەکانیان هێز بەو تێکۆشانە بدەن. تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری تەنها بەو شێوەیە دەبێت. کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر رێبەر ئاپۆ و مسۆگەرکردنی ئازادیی رێبەر ئاپۆ بە تێکۆشانێکی لەو شێوەیە بەدی دێت. دڵسۆزانی رێبەر ئاپۆ، خۆبەخشانی ئازادیی رێبەر ئاپۆ دەبێت لەم کات و سەردەمەدا لە دژی فاشیزم تێبکۆشن. بێگومان گەلەکەمان پشتیوانی لە رێبەر ئاپۆ دەکات. ٢٢ ساڵە پشتیوانی و خاوەنداریی لێدەکەن. لە ئێستا بە دواوەش پشتیوانیی لێدەکەن، بەڵام دەبێت پشتیوانیکردن ئیدی بە چالاکیی زۆر کاریگەرتر بەڕێوەبچێت. ئەوە بانگەوازەی ئێمەیە.

گەریلا بە هۆشیارییەوە دەزانێت لە پێناو چیدا بەرەنگاری و بەرخودان دەکات

لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ماوەی ٢ مانگە تێکۆشانێکی فیداکارانە بەڕێوەدەچێت، هەموو شەڕڤانان و فەرماندەکانی ئەو تێکۆشانە پیرۆز دەکەم. بەرێزەوە سەرم بۆ یادی شەهیدان دادەنەوێنم. راستیش بەرخودانێکی مێژووی بەڕێوەدەچێت. لە مێژووی تێکۆشانماندا زۆر جار بەرخودان هەبووە، زۆر فیدایەتی کراوە، بەڵام چوارچێوە و ئامانجی هێرشی ئەمدواییە گەورەترە. دەیانەوێت لە کەسایەتیی بزووتنەوەى ئازادیدا گەلی کورد پاکتاو بکەن. ئەوە بابەتێکی روون و ئاشکرایە. ئەو پیلانگێڕییە، کە لە شام دەستی پێکردووە دەیانەوێت لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە پاکتاوکردنی گەریلا بە ئەنجامی بگەیەنن. بۆیە ئامانجی هێرشەکە بەرفراوانە. گەریلا هۆشیارە و لەوە ئاگادارە و بە هەستی خاوەنداریکردن لە حیزب، رێبەرایەتی و گەل بەو شێوە فیداییانە بەرەنگاری دەکەن. بەرخودان بەراستی بە شێوەیەکی فیداییانە بەڕێوەدەچێت. لە دژی تەکنەلۆژیای دوژمن بە توانایی، هۆشمەندی، دڵ و هەستی خۆیان بەرەنگاری دەکەن و بە تەواوی خۆیان بۆ گەلی خۆیان فیدا دەکەن. بەشێوەیەکی فیدایی و سینگ بە سینگ شەڕ دەکەن. ئەوە دەبێت دەستنیشان بکرێت.   

دوو مانگە هەناسە لەبەر دەوڵەتی تورک بڕاوە

لە راستیدا دوو مانگە هەناسە لەبەر دەوڵەتی تورک بڕاوە. دەوڵەت وایدەزانی لە ماوەی هەفتەیەکدا دەچێتە هەموو ناوچەکان، بەڵام گەریلا ژن و پیاوەکان بە مرۆڤایەتی و گەلانی جیهانیان نیشاندا، کە بۆ مرۆڤایەتی، ئازادی و دیموکراسی، بۆ وڵات و گەل دەبێت چۆن مرۆڤ بەرەنگاری بکات. بۆیە بە رێزەوە سڵاویان لێدەکەم. ئێمە لە قوڵایی دڵمانەوە هەست بە بەرخودانەکەیان دەکەین. بەراستی ئێمە پێیان سەربەرزین. بێگومان دەبێت هەموومان رێز لەو بەرخودانەیان بگرین. دەبێت هەموو کەس بە رێزەوە لێی نزیک بێتەوە. ئەوانە رۆڵە قارەمانەکانی گەلن. کوردایەتی بەبێ پشتیوانیکردن لەوان نابێت. مرۆڤێکی کورد ئەگەر پشتیوانی لەو فیداییانە نەکات بەڕاستی بێویژدانی دەکات و دەبێتە بێ ئەخلاقی. بۆیە ئەرکی بنەڕەتی و سەرەکیی کورد و دیموکراتەکان ئەوەیە، کە خاوەنداری و پشتیوانی لەو بەرخودانە بکەن. ئەوان بۆ گەلی کورد شەڕ دەکەن. بۆ ئازادیی گەلی کورد تێدەکۆشن. بەهۆی هێرشە پاکتاوکارییەکانی سەر گەلی کورد راپەڕیون و بەرەنگاری دەکەن. لە هەمان کاتدا لە دژی دواکەوتویی ناوچەکە وەستاونەتەوە.

ئەو بەرخودانە داهاتومان دیاری دەکات

بە راستیش بەرخودانەکەیان داهاتوومان دیاری دەکات. ئەو تێکۆشان و بەرخودانە مێژووییە ئێمەی گەیاندووەتە قۆناغێکی نوێ. قارەمانیی کورد و راستیی تێکۆشانی کورد، تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیی زۆر بەهێزتر، دەوڵەمەند و خۆڕاگرتر کردووە. تێکۆشانی ئێمە ئیدی لە ئاستێکی نوێدایە. ئەویش ئاستی تێکنەشکان و لەبن نەهاتنە. گەریلاکان و فیداییەکان بە شێوەیەکی ئاشکرا نیشانیاندا، کە هێزی دوژمن چی دەبێت با ببێت، گەلێک کە لەسەر هێڵی رێبەرایەتی بەرەنگاری بکات تێکناشکێت و تاوەکو دوا هەناسەى بەرەنگاری دەکات. بۆیە ئێمە زۆر شت قەرزاری ئەوانین. ئەوەى لە ئێستا بە دواوە دەکەوێتە ئەستۆمان ئەوەیە، کە قەرزەکەمان بدەینەوە. قەرزدانەوەکەشمان بە رێکردن بە رۆح و ورەی فیدایانە دەبێت. بە وەڵامدانەوە بە شەهادەتەکەیان، بە وەڵامدانەوە بە تێکۆشانی ئازادی و بە رەنجی ئەوان دەبێت. بە هەوڵدان بۆ سەرخستین ئەو تێکۆشانە دەبێت.

هەڵوێستی پەدەکە بە کوردایەتی پێناسە ناکرێت

بە راستیش ئەستەمە، کە هەڵوێست و نزیکایەتییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هیچ پاساوێکیان هەبێت. ئەو کارانەى دەیکات نە دەکرێت بە کوردایەتی پێناسە بکرێن و نە بە تێگەیشتن و عەقڵییەتی دیموکراسی و نە بە ویژدان و ئەخلاق پێناسە دەکرێت. بەو هەڵوێستانەیان خزمەت بە داگیرکەریی پاکتاوکار دەکەن. خزمەت بە دەوڵەتی تورک دەکەن. کەس نییە، کە نەزانێت راستیی دەوڵەتی تورک چییە. لە هەموو کەس زیاتر کورد ئەو راستیە دەزانێت. لە راستیدا تێکۆشانی ئێمە لە ماوەى ٤٠ ساڵدا راستیی دەوڵەتی تورکی بۆ هەموان خستەڕوو. هەم خستییە بەرچاوی گەلی کورد و هەمیش خستییە بەرچاوی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە هەمان کاتدا ئەو راستییەشی خستەبەرچاوی گەلانی جیهان. پاکتاوکار و داگیرکەرە و دەیەوێت کورد لە ناو ببات. هەر خۆیان بە ئاشکرا دەڵێن، 'موسڵ و کەرکوک هی ئێمەیە. ئەو هەڵەیەى لە باکووری عێراق کردمان لە شوێنەکانی تر نایکەین'. دەڵێن، 'ئەو هەڵەیە راست دەکەینەوە' سەرباری ئەوەى ئەو راستییانە لەبەرچاون، بەڵام پەدەکە بە هانای سوپای تورکەوە دەڕوات، کە تەنگاو بووە و بە بنبەست گەیشتووە، بۆیە ئەوە قبوڵ ناکرێت. پەدەکە بە گەمارۆدانی گەریلا دەیەوێت ببێت بە سندان. دەوڵەتی تورک چەکوشە و پەدەکە سندانە. باشە شتی وەها دەبێت؟ لە نێوان دەوڵەتی تورک و پەدەکەدا پەیوەندیی لەو شێوەیە دەبێت؟ هاوکاریی لەو شێوەیە دەبێت؟ ئەوانە قبوڵ ناکرێن.

گەلی کورد و هێزە سیاسییەکانی کوردیش کارەکانی جموجوڵەکانی پەدەکەیان قبوڵ نییە

ئەوەى ئێستا پەدەکە دەیکات بە راستی لەلایەن گەلی کوردەوە قبوڵ ناکرێت. هەر خۆی هێزە سیاسیەکانی کوردیش قبوڵی ناکەن. هێزە سیاسییەکانی باشوور راگەیاندراویان بڵاوکردەوە. رایانگەیاند، بەشداری ئەو شەڕە نابن و وتیان، ئەو شەڕە بە راست نازانن. ئەدهەم بارزانی، کە تا ماوەیەک لەوە پێش لە سەرکردایەتی پەدەکەدا بوو، بە شێوەیەکی ئاشکرا وتی، من نابمە هاوبەشی ئەو بەڕێوەبەرییە. وتی، سیاسەتەکانی پەدەکە بە هەماهەنگی بەڕێوەدەچن. وتی، ئەوە خزمەت بە کوردان ناکات. ژمارەیەکی زۆر لە پێشمەرگە دێرینەکان، چەندین هێزی سیاسی پشتیوانییان لەو هەڵوێست و نزیکایەتییە کرد. رای گشتیی کورد لەو دۆخەدایە، بۆیە قورسە تێگەیشتن لەو نزیکایەتییە پەدەکە دروست بێت. دەکرێت لەو بارەیەوە بڵێین، بۆ ئەوەى لە چەند شاردا دەسەڵاتدار بێت هەموو کوردستان فیدا دەکات. باشە کوردایەتی وەها دەبێت؟ لە پێناو ئەوەى لە هەولێر و دهۆک و لە شارێک و دوو شاردا دەسەڵاتدار بێت و تیایدا کەیف و سەفا بکات، نابێت خزمەتێکی وەها بە دەوڵەت تورک بکات.

پەدەکە سەدامی بۆ داگیرکردنی هەولێر هێنا

ئەوە نەبێت پێشتریش ئەوەی نەکردبێت. هەولێر چۆن کەوتە دەستی پەدەکە؟ سەدامی هێنا و هەولێری داگیرکرد و رادەستی پەدەکەى کرد. ئەو هەموو دوژمنایەتییە لەگەڵ سەدامدا هەبوو، ئەو هەموو دوژمنایەتییە لەگەڵ عێراقدا هەبوو. هەموو رۆژێک باسی ئەو دوژمنایەتییەیان دەکرد، بەڵام کاتێک هەولێر لە دەستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە)دا بوو هێزەکانی سەدام لەگەڵ پەدەکەدا هەولێریان داگیرکرد و لەوێ دەیان هەڤاڵی ئێمەی بریندار و نەخۆشیان شەهید کرد. یانی زۆر بەرژوەندیخوازە. ئەو نزیکایەتییانە نیشانی دەدات، کە بۆ بەرژەوەندیی بچووک و بۆ بەرژەوەندیی رۆژانە داهاتووی گەلی کورد و داهاتووی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە. گەلی کورد ئیدی ئەوە قبوڵ ناکات. بە کورتی ئێمە لە کات و قۆناغێکداین، کە گەلی کورد دەتونێت بە شێوەیەکی زۆر گەورە قازانج بکات. دەرفەتی سەرکەوتنی گەورە هەیە. لە هەمان کاتیشدا ریسک و مەترسیی لە دەستدانیش هەیە. لەو دۆخەدا، کە هەڵوێستی پەدەکە بووەتە بەشێک لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و بۆ داگیرکەر دەبێتە یارمەتیدەر و خزمەت بە داگیرکەری دەکات، ئەوە بۆ گەلی کورد هەڵوێستێکی زۆر مەترسیدارە، چونکە بەوە داهاتووی باشووری کوردستان دەخاتە مەترسییەوە.

پەدەکە رەوایی بە هێرشی دەوڵەتی تورک دەدات و گەریلاش گەمارۆ دەدات

پەدەکە وادەزانێت هەموو کورد فیدا بکات و ئەگەر هەموو پارچەکانی کوردستان فیدا بکات ئەوا خۆی لە باشوور دەبێتە دەسەڵاتدار، بەڵام نابێت. ئەگەر لە پارچەکانی تری کوردستان تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی نەبێت، ئەگەر ئازاد نەبن، ئەوا لە باشوور ناوچەیەک بۆ دەسەڵاتداری بە پەدەکە نادەن. دەبێت لەوە تێبگەن. بۆیە دەبێت ئەوە بزانرێت، کە رزگاریی کوردستان پێکەوەیە و بە یەکگرتوویی دەبێت. لە راستیدا دەبێت دوژمنایەتیکردنی کوردان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نەمێنێت. ئەو دوژمنایەتیکردنە چۆن لادەبرێت و کۆتایی پێ دێت؟ تاوەکو سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک نەگۆڕدرێن، کورد چۆن مافەکانی خۆیان مسۆگەر و پارێزراو دەکەن؟ لەو رووەوە ئێمە سیاسەتەکانی پەدەکە بە هەڵە دەزانین و بەڕاستی لە سیاسەتی پەدەکە تێناگەین. رەنگە ئێستا هێزەکانی دەرەوە پشتیوانییان لێ بکەن. تورکیاش بەهۆی ئەوەى لە دژی پەکەکەیە، چاوپۆشیی لێدەکات و رەنگە ئێستا بەرامبەر پەدەکە نەوەستێتەوە، بەڵام ئەمانە رووداوی رۆژانەن و نزیکایەتییەکی وەها نین، کە بۆ پێشەڕۆژ بینین و بینینی ئاسۆی داهاتوو بێت. دەبێت دەست لەوە هەڵگرن. بۆیە ئێمە هیوادارین پەدەکە دەست لەو هەڵوێستەى هەڵگرێت. بەڕاستی ئەو هەڵوێستە قبوڵ ناکرێت. گەریلا لە دژی دەوڵەتی تورک شەڕ دەکات، لەو دۆخەدا با پەدەکە خۆی پێوە سەرقاڵ نەکات. ئەگەر نزیکایەتیی پەدەکە بەو شێوەیە نەبوایە، تێکۆشانی گەریلا ئێستا لە ئاستێکی جیاوازتردا دەبوو. دەوڵەتی تورک لەبەر یەک هەڵدەوەشا. پەدەکە سەرباری ئەوەى رەوایی بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەدات بە کردەوەش گەریلا گەمارۆ دەدات و بەو شێوەیە لە شەڕەکەدا هەناسە بەبەر دەوڵەتی تورکدا دەکاتەوە و خزمەت بە دەوڵەتی تورک دەکات. گەلی ورد ئەوە دەبینێت. گەلی کورد دەیەوێت دەست لەو نزیکایەتییەیان هەڵگرن. سەرباری هەموو ئەو کارانەى تا ئێستا کردوویانە، ئێمەش هیوادارین پەدەکە دەست لەو سیاسەتەى هەڵگرێت.

ژ.ت