قەرەسوو: پێویستە کۆمەڵگاکەمان پشتیوانییەکی بەهێزی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە بکات

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، بە ڕوودانی بومەلەرزەکە دەرکەوت دامەزراوەکانی دەوڵەت تەنیا بۆ نمایشکردنن و تەنها بە پاڵپشتی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵانی خەڵک دەکرێت بەرەنگاریی ئەو کارەساتە بکریت.

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، بە ڕوودانی بومەلەرزەکە دەرکەوت دامەزراوەکانی دەوڵەت تەنیا بۆ نمایشکردنن و تەنها بە پاڵپشتی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵانی خەڵک دەکرێت بەرەنگاریی ئەو کارەساتە بکریت.

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لەبارەی بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، کە چەندین شاری کوردستانی گرتەوە وتی، ئەو دامەزراوانە، کە دەوڵەت لە دژی کارەساتەکان دروستیکردوون تەنها بۆ ئەوەی نمایشکردنن و لە کاتی ڕوودانی کارەساتەکاندا گرنگ پشتیوانیی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵانی خەڵکە و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد، پشتیوانی بن.

قەرەسوو راشیگەیاند، بەرپرسانی دەوڵەتی تورک ئامار و داتای بومەلەرزەکە دەشارنەوە و لەلایەن دەوڵەتەوە رێگری لە هەوڵەکانی هاوکاری و پشتیوانیی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵانی خەڵک لە لێقەوماوان دەکرێت.

مستەفا قەرەسوو ئەوەشی ڕاگەیاند، بە ڕوودانی بومەلەرزەکە دەرکەوت دامەزراوەکانی دەوڵەت تەنیا بۆ نمایشکردنن و دەزگایەکی وەک بەڕێوەبەرایەتیى دۆخی لەناکاو و رووداوەکان (ئافاد - AFAD) ، کە دەزگای دەوڵەتە ئەوەی سەلماند لە هیچ شوێنێک نییە و تەنها بۆ نمایشکردن دامەزراوە.

قەرەسوو باسی ئەوەشیکرد، پێویستە گەل پشتیوانی و هاوکاریی خۆی بەشێوەیەکی بە هێز ئەنجام بدات و دەرفەت و تواناکانی گەل دەرمانی هەموو برینەکانە.

قەرەسوی ئاماژەی بەوەکرد، سەرباری ئەوەی دەوڵەت ڕێگری لە هاوکارییەکان و گەیاندنیان بە لێقەوماوانی بومەلەرزەکە دەکات، بەڵام پێویستە هاوکارییەکان بە هەموو لێقەوماوانی بومەلەرزەکە بگات و ڕاستەوخۆ ڕادەستیان بکرێت.

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ئەوەشی وت، نابێت هیچ کەس برسی بێت و دەبێت هاوکاری بە هەموان بگات و دەبێت پشتوانی و هاوکارییەکان بۆ ئاوەدانکردنەوە دەستپێ بکات.

ژ.ت