قەرەسوو: سەرکێشی کردەوە قێزەونەکان ئەردۆغانە

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، کردەوە قێزەون و نایاساییەکان بە فەرمانی ئەردۆغان ئەنجام دەدرێن و وتی، "بانگەوازی بۆ دەستلەکارکێشانەوەی سۆیلۆ چارەسەر نییە، پێویستە فشار لەسەر دەسەڵات بکرێت کە دەستلەکاربکێشێتەوە."

دانپێدانانی سەدات پەکەر و کاریگەری قسەکانی لەسەر دەسەڵاتی تورک بووەتە بابەتی سەرەکی گۆتوبێژەکان. لەگەڵ پشتپەردەی مێژوویی ئەو جۆرە رووداوانە، هەروەها دۆخی رۆژانەشمان لە مستەفا قەڕەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە پرسی. لە بەشی ئەمڕۆی چاوپێکەوتنەکەدا دانپێدانانی سەدات پەکەر، دۆخی دەسەلات و ئەوکارانەی پێویستە هێزە دیموکراتەکان ئەنجامی بدەن، شیکرانەوە.

بەهۆی شەڕی نێو دەسەلات و جێگیرکردنی چەتەکان لەنێو دەوڵەتی تورکدا، ژمارەیەک چەتە و بە تایبەت سەدات پەکەر هەڵهاتن و کوژران. سەدات پەکەر ماوەیەکە دان بە هەندێک رووداودا دەنێت. لەسەر ئەم بابەتە باسی مافیا – سیاسەت و میدیا دەکرێت. ئاستی ئەم شەڕەی دەسەڵات چییە و بە کوێ دەگات؟

دانپێدانانی سەدات پەکەر زۆر گرنگە. هەڵەیە ئەگەر وەک سەرۆکی پێشووی مافیا، سەرچەتەیەک کە لەلایەن هێزە فاشیستەکانەوە بەکارهێناوە بچووک بکرێتەوە و بێنرخ پیشانبدرێت. سەدات پەکەر ماوەیەک لەنێو سیستمدا تاجی سەر بوو، بۆیەش هەموو شتێک باش دەزانێت. بۆیەش قسەکانی سەدات پەکەر زۆر گرنگن. یەکێک لەو کەسانەی کە نێو سیستمی چەتەی فاشیست و دوژمنی دیموکراسی و قڕکردنی کوردە، باش دەزانێت. بۆیەش بە نیشاندانی وەک سەرچەتەیەک کە زۆر خراپەکاری کردووە و بێنرخکردنی زانیاریەکانی کارێکی زۆر هەڵەیە. ئەو زانیاریانەی کە ئاشکرای کردوون، نوێ و گەرم نین، بەلام گرنگ ئەوەیە بۆچی ئاشکرای کردووە: لەبەرئەوەی بەرژەوەندیەکانی یان هۆکاری دیکە ئاشکرای کردووە، ئەوە بابەتێکی جیاوازە. بەڵام هەموو ئەو زانیاریانەی کە بڵاوی دەکاتەوە راستن و پشتڕاستکردنەوەی راستیەکانە. ئەمە راستیە: دەوڵەت هەندێک هێز کە پێشتر کاری قێزەونی پێکردبوو، دواتر لەناودەبات. لە کارەکتەری دەوڵەتی تورکدا نمونەی بەم شێوەیە زۆرن. لە هەمانکاتدا بۆ دەوڵەت مەترسیەکی گەورەیە کە کەسانی دیکە ئاگاداری کارە قێزەونەکانی دەوڵەت بن. نمونەی تۆپاڵ عوسمان هەیە. هەندێک کەس لە ساڵەکانی ١٩٩٠دا دانپێدانانیان بڵاوکردەوە و دواتر لەناوبران. ئاشکرایە کە سەدات پەکەر دەستی لە زۆر کاری قێزەوندا هەیە و لە زۆر کاری قێزەوندا بەکارهێنرا، هەوڵ دەدرێت بێکاریگەر بکرێت. بەم شێوەیە هەندێک هێز و لایەن دەیانەوێت رابردووی قێزەونی خۆیان لە رێگەی کەسێکی بەم شێوەیە پاک بکەنەوە. ئەگەر بەم شێوەیەیە نەبوایە، کەسێکی وەک سەدات پەکەر کە بەم ئەندازەیە خزمەتی دەوڵەت و دەسەڵاتی کردووە، ژیان و سیستمی خۆی لەسەر ئەم بناغەیە دروست کردووە، لێدوانی بەم شێوەیەی نەدەدا و بەم ئەندازەیە دەوڵەت و دەسەلاتی تەنگەتاو نەدەکرد. بەم ئەندازەیە کارە قێزەونەکانی دەوڵەتی ئاشکرا نەدەکرد. ئاشکرایە کە سەدات پەکەر لە تورکیا رفێنراوە. دیارە تۆڕێکی فراوانی کە ئاگاداری پرسەکەیە ئەوی ئاگادار کردووەتەوە و بەم شێوەیە لە مردن رزگاری بووە. پلانی کردبوو کە ماوەیەک لە دەرەوەی وڵات بمێنێتەوە و دواتر بگەڕێتەوە بۆ وڵات. دۆستی پێشووی کە سولەیمان سۆیلۆیە بەڵێنی پێدابوو. خۆی لە بابەتی محەمەد ئاغار و بەرات ئالبایراکدا، بەهۆی ئەوەی دەستی لەگەڵ سولەیمان سۆیلۆ هەبوو، بەڵێنی پێدرابوو کە لەلایەن سولەیمان سۆیلۆ لە تورکیا ئاسایشی پارێزراوە. بەڵام کە ئەوە رووینەدا، بریاریدا ئەوانەی دەیکەنە ئامانج و خاوەنداری لێناکەن، تەشهیریان بکەن. ئەو قسەیەی کە دەلێ 'سوسلو سۆیلۆ' کەبە سولەیمان سویلۆ دەڵێت، نیشانەی تۆڕەیی ئەوە. دەوڵەت و دەزگاکانی بە واتای تێکۆشان بۆ دەسەڵاتداری دێت. سەدات پەکەر دەڵێت، لە ناکۆکیەکانی نێوان سۆیلۆ و بایراکتاردا ئەو لایەنگری سۆیلۆ بوو. هەروەها بۆ ئەو کەسانەی لەگەڵ عەلائەدین چەکیجی وێنەیان گرتبوو، قسەی نەرێنی دەکات. ئەم دۆخە ئاشکرای دەکات کە هەم لەنێو دەسەلاتداری و هەم لەنێو چەتەکان کە لەلایەن دەوڵەتەوە بەکاردەهێنرێن شەڕ هەیە. ئاشکرایە کاتێک عائەدین چەکیجی ئازادکرا، سەدات پەکەریان لە دەرەوەی بازنەکە هێشتەوە. ئەمەش لەسەر بناغەی شەڕی دژی کورد بەرەو پێشەوەبرا. لەبەرئەوەش زۆر کاری قێزەون، کردەوە و پەیوەندی قێزەون هەیە. پەیوەندی قێزەونی بەو شێوەیە ئاشکرا دەبن کە هەموو کەسێک سەری دەسووڕمێت. هەروەها زانیاری لەسەر رووداوە بەو شێوەیە ئاشکرا دەکرێن کە هەموو کەسێک شۆک دەبن.

سەدات پەکەر رێکخستەنەکانی نێو دەوڵەتی بە دانپێدانان لەسەر زۆر کردەوەی قێزەون لە ساڵەکانی رابردوودا ئاشکرا کرد. یەکێک لەوانەش بازرگانی مادەی هوشبەرە، هێرۆئین و کۆکایین و مادەکانی دیکە کە محەمەد ئاغار، سولەیمان سویلۆ و کوری سەرۆکوەزیری پێشوور بینالی یڵدرمیش لەنێویدان. ئێمە دەزانین کە ئەو بازرگانیە لەژێر سێبەری دەوڵەتدا لە ساڵەکانی ١٩٩٠ ئەنجامدەدرا. ئەم بازرگانیەی مادەی هوشبەر بۆچی لە ئێستادا گەیشتە بەرزترین ئاست؟

پێویستە بە تەئکیدی بزانرێت کە بازرگانی مادەی هوشبەر هەموو کاتێک بە بەرتیل دەکرێت، یان چەتە و مافیاکانی دەوڵەت ئەو کارە دەکەن. دەوڵەتی تورک بازرگانی مادەی هوشبەر پشتگوێ دەخات. ئەوە بەپێی بەرژەوەندی دەوڵەتی تورکە. لەبەرئەوەی ئەو مادە هوشبەرانە بۆ ولاتانی ئەوروپا رەوانە دەکرێن و لەوێش وەک دۆڤیز بۆ تورکیا دەگەڕێتەوە. مادەکانی هوشبەر وەک کارێکە کە دۆڤیز لەگەڵ خۆی دەهێنێت و بەو شێوەیە دەیبینن. ئەو کۆکایینەی کە دەچێتە ئەوروپا لە رێگەی تورکیاوە رەوانە دەکرێت. لەبەرئەوەی لە تورکیا هاوکاریان هەیە. سەدات پەکەر ئەو راستیەی ئاشکرا کرد.

لە ساڵەکانی ١٩٩٠دا کاتێک تانسوو چێللەر سەرۆکوەزیر بوو، بۆ بەڕێوەبردنی شەڕ بازرگانیکردنی مادەی هوشبەر لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەت ئەنجامدەدرا. دەزگا هەواڵگێریەکانی ئەوروپا ئەوەیان ئاشکرا کرد، لە راپۆرتەکانی ئەوروپادا باسی ئەوەکرا کە بازرگانی مادەی هوشبەر لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی تورکدا دەکرێت. ئێستاش بۆ ئەوەی بەردەوامی بە شەڕ بدەن، پیویستیان بە پارە هەیە و دەوڵەت خۆی ئەو بازرگانیە دەکات. ئەردۆغان ئەم کارەی بەو کەسانە راسپاردووە کە لە هەموو کەسێک زیاتر متمانەی بەئەوانە. بنالی یلدرمیش یەکێک لەو کەسانەیە کە دەڵێت، وڵات و گەل و ساکاریا، کاتێک پرسەکە وڵات بێت هیچ شتێکی دیکە گرنگ نییە و بازرگانیکردنی مادەی هوشبەر ئاسایی دەبینێت. کوڕەکەشی کاری کەشتیوانی دەکات و بۆیەش بە ئاسانی دەتوانێت ئەو کارە بکات. بیناڵی یڵدرم دەڵێت، نابێت باسی ئێمە و مادەی هوشبەر پێکەوە بکرێت. دەڵێت، ئەوان ئەو کەسانە نین کە مادەی هوشبەر بەکاربهێنن. خۆیان راستەوخۆ مادەی هوشبەر بەکارناهێنن، بەڵام ئەو ژەهرە لەنێو خەڵکیدا بڵاودەکەنەوە. بەم شێوەیە پارە بەدەست دەهێنن و ئەوەش وەک ئەرکێکی وڵاتپارێزی دەبینن. بەپێی بۆچونی ئەوان، ئەوانەی ژەهراوی دەکرێن کافرن. ئەوان پۆست و پارەیان لەم دواییانەدا بینی. دەڵێن با پارە بێت، چۆن دێت گرنگ نییە! بیناڵی یڵدرم کە لە شارەوانی بروکراتێک بوو، چۆن بوو کە لە ناکاودا ئەو و کوڕەکەی بەم ئەندازەیە دەوڵەمەند بوون؟  ئەو شتانەی کە سەدات پەکەر بە کوڕی دۆستی نزیکی ئەردۆغانی وتووە زۆر راستە. زۆر کاری قێزەونی بەم شێوەیە لە تورکیا بەڕێوە دەبات. بۆ نمونە باسی ئەوە دەکرێت کە چەتەکانی سوریا بەخێو دەکات و پارەیان بۆ خەرج دەکات، بەو پارە پیسە بەخێویان دەکات. لە شوێنێک کە هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە هەبێت، بەناوی دوارۆژ و وڵات هەموو شتێک دەکرێت و بە رەوا پیشان دەدرێت. پێویستە دەوڵەتانی ئەوروپا بزانن کە دەولەتی تورک بۆ پەیداکردنی پارە، رێگە بەو کارانە دەدات.

سولەیمان سۆیلو بۆ ئەوەی خۆی لەو کردەوانە رزگار بکات، بەشداری بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی کرد. ئێوە دۆخی سۆیلوتان چۆن بینی؟ ئایا بە هەوڵدان کە خۆی بێتاوان پیشان بدات، بە بانگەشەی وڵات و گەل دەتوانێت خۆی رزگار بکات؟

وەک ئەوەی زۆر رۆژنامەنووس و سیاسەتمەداری بێلایەن دەیڵێن، سولەیمان سۆیلو بۆ ئەوەی وڵامی رۆژنامەنوسەکان بداتەوە نەچووە ئەوێ، بۆ ئەوەی بە بەکارهێنانی وشەی وڵات و گەل پیشانی بدات کە تا چ ڕادەیەک وڵاتەکەی خۆش دەوێت، تا چ رادەیەک لەدژی دوژمنی وڵات شەڕ دەکات، تا چ رادەیەک ئەخلاقی و پاکە. تایبەتمەندی فاشیستەکان هەمووان بەم شێوەیەیە کە راستیەکانی پێچەوانە دەکەن، فاشیستەکان هەمووان درۆزنن. لە ساڵەکانی ١٩٨٠دا مەهەپە خەڵکی دەکوشت، بەشداری هەموو کارێکی قێزەونی دەکرد. بەڵام ئالپارسلان تورکەش سەرۆکی گشتی مەهەپە بێ ئەوەی شەرم بکات خۆی زۆر پاک و بێگەرد پیشان دەدا. ئێستاش ئەردۆغان کە گەورەترین زاڵمە لە جیهاندا، بەڵام دەڵێت من لایەنگری هەژارانم، زۆربەی گەلانی جیهانی ئەردۆغان وەک دیکتاتۆر دەبینن، بەڵام ئەو خۆی وەک کەسێکی لایەنگری دیموکراسی و ئازادی پیشان دەدات. هەروەک چۆن ئەردۆغان راستیەکانی بە پێچەوانەوە پیشان دەدات، سۆیلوش هەمان کار دەکات. هەموو خولەکێک سوێندێکی دەخوارد، بەو قسانەی کە دەیگوت 'ئەگەر من ئەو کارەم کردبێت با لەسێدارەم بدەن' هەوڵی دەدات متمانە دروست بکات. لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا کە سەدات پەکەر لەگەڵ ئاکەپە و دەسەڵات بەو ئەندازەیە لە نێو پەیوەندیدا بوو، لەبەرچاوی وەزیری ناوخۆی هەموو کاری دەکرد، منداڵانیش بە بانگەشەکانی سۆیلو بڕوا ناکەن.

لەنێو دەسەڵاتێکی بەم شێوەیەدا کە لە مێژووی تورکیادا زۆردەست، زاڵم، دوژمنی دیموکراسی و نادادپەروەرترین دەسەڵاتە، کە جیهان هەمووی ئەم دەسەڵاتە بەم شێوەیە تاوانبار دەکات، گەورەترین درۆ دەکات و دەڵێت، "هیچ شتێک لە دەرەوەی یاسا نەکراوە، هیچ کردەوەیەکی خراپ ئەنجام نەدراوە، کوشتنێک کە بێسزا مابێتەوە بۆنی نییە. وەک فیلم کارتۆنی پینیکیۆ کە هەرچەندێک دروی دەکرد، لوتی درێژتر دەبوو، ئەگەر ئەوە روویبدایە، ئێستا بە سولەیمان سۆیلویان دەگۆت "سۆیلوی لوت درێژ". زۆربەی ئەوانەی سەیری بەرنامەکەیان کرد، قسەکانی سۆیلویان باوەر نەدەکرد کە دەیگوت، پەیوەندیم لەگەڵ پەکەر نییە. لەبەرئەوەی هاوکار و هاوڕێی سەرەکی بوو، لە زیندان هێنرایە دەرەوە و لە هەموو کاتێک زیاتر، پەکەر لە سەردەمی وەزیری ناوخۆیی سۆیلودا یاسایی و بەناو و دەنگ بوو. لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا، کێ لە قسەکانی سۆیلو باوەڕ دەکات کە دەڵێت، 'ئێمە لە هەموو سەردەمێک زیاتر لەدژی چەتە و مافیاکان شەڕمان کردووە'؟ بەڵام دەبینرا کە زۆر قسەی دەکرد، قەڵەباڵغی دەکرد. ئەوانەی سەیری بەرنامەیەکەیان کردووە لە خۆیان دەپرسن، ئەنجامی بەرنامەکە چی بوو. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە لە بابەتی پەردەپۆشکردنی راستیەکان و وڵامدانەوەی پرسەکاندا سەرکەوتوو بوو. رۆژنامەنووسەکەش نەیدەتوانی رووی راستەقینەی سۆیلو بخاتەڕوو. بۆ ئەوەی تورکیا لەبەردەم جیهان بچووک نەکەنەوە، پرسیاری لێنەدەکرا. لەبەرئەوەی سۆیلو دەیگوت، لە دەرەوە بەم  شێوەیە لەدژی ئێمە پەخش دەکەن، ئێوە ناتوانن بەم شێوەیە بکەن. نمونە راگەیەندنەکانی ئەوروپا هەواڵێکی لەبارەی پەیوەندیەکانی تورکیا و بازرگانی مادەی هوشبەر بڵاوکردەوە. رۆژنامەنووسانیش نەیانتوانی بڵێن کە ئایا ئەوە راستە. لە دەرەو و ناوخۆیدا ئەم دەسەڵاتە وەک دیکتاتۆر دەبینرێت، سولەیمان سۆیلو وتی، "لەلای ئێمە کوشتن، کردەوەی قێزەون و کاری نایاسایی نییە" و وڵامیشی نەدرایەوە.

ئەو پرسانە دەکرا کە سولەیمان سۆیلو بتوانێت لێی دەرباس ببێت. سولەیمان سۆیلو نەیتوانی خۆی مافدار پیشان بدات، بەلام رۆژنامەنوسەکەش نەیتوانی راستیەکە بخاتە بەر باس و لێکۆلینەوە. بە کورتی بۆ ئەوەی راستیەکان پێچەوانە بکاتەوە و درۆ بکات، رۆژنامەنوسەکەی بەکارهێنا. رۆژنامەنوسەکە بە شێوەیەکی نائامادە بەشداری کرد. دەیانزانی کە ناتوانن بپرسین و وڵامی پێویست وەربگرن.

درێژەی هەیە...