قەرەیلان: باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە شەڕی گەلی شۆڕشگێری بە تەئکیدی سەردەکەوێت

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ئاماژەی بە گرنگی شەڕی گەلی شۆڕشگێریدا و وتی، " ئەگەر گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەم ئیرادەیەوە شەڕ بکەن، وڵامی پێویستی دەستدرێژیەکانی دەوڵەتی تورک دەدەنەوە و بە تەئکیدی سەردەکەون."

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند کە گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەنێو ١٠ ساڵی شۆڕشدا، هەم داعش و چەتەکانیان تێکشکاند و هەمیش بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیان بنیاتنا.

موراد قەرەیلان باسی ئەوەی کرد کە ئەمە رووداوێکی گرنگ و مێژووییە و لەدژی هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئاماژەی بە شەڕی گەلی شۆڕشگێری کرد.

موراد قەرەیلان وتی، " پێویستە متمانەیان بە خۆیان هەبێت، متمانەیان بە یەک هەبێت، بەپێی ڕێنماییەکانی شەڕی گەلی شۆڕشگێری بجووڵێنەوە. بە متمانە و بڕواوە ئەگەڕ شەڕ دەکەن، وڵامی پێویستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەدەنەوە. گەلانی هەرێمەکە وڵامی پێویستە دەستدرێژیەکانی دەوڵەتی تورک دەدەنەوە و سەردەکەون. گەلەکانمان سەردەکەون."

بەشی دووەمی چاوپێکەوتنی ئاژانسەکەمان لەگەڵ موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەم شێوەیەیە:

رۆژانی رابردوو زۆر جار باسی ئەندامێتی فینلەندا و سوێد لە ناتۆدا کرا. لە ئەنجامی رێککەوتنی ناتۆ و دەوڵەتی تورکدا، پیلانگێڕیەک لەدژی تەڤگەری ئازادی کورد ئامادەکرا، لەم بارەیەوە بۆچوونی ئێوە چییە؟

راستە، گفتوگۆیەکی زۆری لەسەرکرا. دەمەوێت بە فراوانی باسی بکەم. لە بناغەدا پەیمانی لۆزان بە سەرۆکایەتی هێزە ئەوروپیەکان بوو. پەیمانی لۆزان پەیمانی رەتکردنەوەی گەلی کوردە. دوای ئەو پەیمانە کە ٩٩ ساڵ تێپەڕی، لە کوردستان کۆمەڵکوژیەکی زۆر دروست بوو، تراژیدی گەورە دروست بوون. ڕۆڵی ئەو پەیمان لەنێویاندا هەموو جارێک هەبووە. لەبەرئەوەی کە گەلی کورد لەگەڵ ئەوەی لە هەرێمەکە دێرینترین گەلە، خاوەن مێژووە، وەک نەبوو حسابی بۆکرا. رەتکرایەوە. ئەوەش دەستی هێزە داگیرکەرەکانی بەهێز کرد و لەسەر کوردستان کۆمەڵکوژی و سیاسەتی قڕکردنیان بەڕێوەبرد.

کۆبونەوەی ناتۆ لە مەدریدیش، کە لە چوارچێوەی پرسی سوید و فینلەندا بەڕێوەچوو، لە بناغەدا ئەرێکردنی هێڵی لۆزانە. واتە وەک لۆزانی دووەمینە. بەڵام لە راستیدا ناحەقیەکی گەورەیە لەدژی کورد و بێویژدانیە. دەوڵەتی تورک نزیکەی سەد ساڵە لە کوردستان تیرۆر دەکات، تیرۆری دەوڵەتی بەڕێوە دەبات، کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. جارێکی دیکە وەک ئەمە ئەرێ بکەن. دەوڵەتی تورک لێرەدا وسیتی کە هێڵی خۆی لەسەر کوردستان بەڕێوەبباتەوە، واتە سیاسەتی قڕکردن ئەرێ بکاتەوە. ئەمە بوو. لەم چوارچێوەیەدا تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە کوردستان بەردەوامی پێدەدات و ڕۆڵی دەوڵەتانی ئەوروپا و ناتۆش لەم تاوانانەدا هەیە.

چەکی ناتۆ لەدژی ئێمە بەکاردەهێنێت و پشتگیریش هەیە. ئەمە راستیە. ئێستا لە کوردستان لە بەرانبەر ئێمە چەکی تاکتیکی ئەتۆمی بەکاردەهێنرێت. تورکیا خاوەندی ئەو جۆرە چەکانە نییە، چەکی ناتۆیە. بە راستی دەمەوێت بزانم، سکرتێری گشتی ناتۆ ئاگاداری ئەم دۆخەیە یان نە. قبوڵی کردووە کە ئەم چەکانە لەدژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەکاربهێنرێتن یان نا؟ پێویستە ئاشکرا بکرێت. ئەگەر خۆیان بەرپرسیار ببین، پێویستە ئەمە ئاشکرا بکەن. دەوڵەتی تورک پشتی بە ناتۆ بەستووە و لە بەرانبەر گەلی کورد تاوانی کردووە، کۆمەڵکوژی دەکات و کورد دەکوژێت. پشت بە ناتۆ دەبەستێت و چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت. خۆی پێش ئەوەی پەیمانەکە ببەسترێت، من خۆم جارێک وتم، بەڵام راگەیاندنی ئێمە زۆر لەبەرچاوی نەگرت. نەبووە ڕۆژەڤ. دەولەتی تورک لە پرسی بەکارهێنانی مافی ڤیتۆی خۆیدا دوو شت دەکاتە ئامانج. یەکەم؛ لەبەرانبەر ئێمە چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت، چەکی ناتۆ بەکاردەهێنێت، کیمیایی بەکاردەهێنێت. دەیەوێت ئەوان قبوڵی بکەن و بێدەنگ بن. لەبەرئەوەی لە هەموو لایەک زیاتر وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا ناڕەزایەتیان دەردەبڕی. دەیانەویت بێدەنگیان بکەن و هەموو ناتۆ قبوڵی بکات. دووەمینیش؛ گەمارۆی لەسەر هەبوو. گەمارۆ بۆ فڕۆکەی چاودێری. پێویستە بە هەندێک تەکنیکی هەستیار بوو. بەم شێوەیە گەمارۆکە بشکێنێت. لە بناغەدا ئامانجی دەوڵەتی تورک، رژێمی ئاکەپە و مەهەپە ئەمە بوو. پێویستە ناکات بەو ئەندازەیە گەورەی بکەینەوە. هیچ شتێکی بەدەست نەهێنا. بە تەنها ئەرێکردنێکی بەدەستهێنا. راستیەکەی بەم شێوەیەیە.

سوید لە جیاتی ئەوەی لێبۆردن بکات، بەڵێی بۆ سیاسەتی قڕکردن کرد

بێگۆمان باسی 'دیموکراسی سکاندیناڤیا ' دەکرێت. هەندیک دیموکراسی هەیە، کەلتورێک هەیە. ئەوانەی پێشەنگایەتی دیموکراسیەکەیان دەکرد، سوید و فینلەندا بوون. بەڵام بە راستی پرنسیپی دیموکراسیان نەپاراست. بەرژەوەندی خۆیان پاراست. بەڵام بە تایبەتی سوید قەرزاری گەلی کوردە. ٣٠ ساڵ  پەکەکەی تاوانبار کرد کە گوایە 'ئۆلف پالمەی' کوشتووە و بەم شێوەیە ٣٠ ساڵ گەلی کوردی لەژێر تاوانبار و فشاردا هێشتەوە. لە جیاتی ئەوەی کە داوای لێبۆردن بکات، جارێکی دیکە سیاسەتی قڕکردنی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە قبوڵ دەکات و بەڵێی بۆ دەکات. ئەمە شەڕمە بۆ ئەوان. بە راستی هەڵوێستێکی خراپە. دیارە ئەوەندە تەئکید لەسەر پرەنسیپەکانی دیموکراسی ناکەنەوە. لە بەرانبەر راستی تێکۆشانی ئۆڵف پالمە، هەڵوێستێکی زۆر کەمیان هەیە. ئەمەش لەلایەکی تر.

ئێستا بە ئەندازەی گەلی کورد، هەبوونی گەلی کورد، رێکخستنی ئازادی گەلی کورد، هیچ مەترسیەک لەسەر تورکیا نییە. دەوڵەتی تورک دەڵێت ' مەترسی لەسەر من هەیە' . باسی کورد، هەبوونی کورد دەکات. پێویستە ئەو دەوڵەتانە، ئەمە ببینن. باشە ناتۆ خۆی دەڵێت، من بە تەنها رێکخراوێکی سەربازی نیم. لە هەمان کاتدا دیموکراسی دەپارێزم. باسی ئەم شتانەش دەکات. پێویستە بە تورکیا بڵێن، ئەوانەی تۆ پێی دەڵێت تیرۆر، کوردن، گەلی کوردە، گەلی کورد راستیەکە، مافەکانیان بدەن، کێشەکە بە سیاسی چارەسەر بکەن. ئایا ناتوانێت وا بڵێت؟ دەتوانن. بەڵام ناڵێن. بۆچی ناڵێن؟ دیارە بەهۆی بەرژەوەندیەکانیانە. بەڵام گەلی کورد لە شەڕی دکی داعشدا، بە گشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نوێنەرایەتی ئاڵای دیموکراسی دەکات. بەڵام ئەوان کورد رەتدەکەنەوە و بێڕێزی لەبەرانبەر گەلی کورد دەکەن.

لە کاتی کۆمەڵکوژی دەرسیمدا خاچی سوور، چادری بۆ تورکیا ناردبوو

سپڵەن؛ جارێکی دیکە وتیان پێویستە نیگەرانیەکانی دەوڵەتی تورک تێبگەین. نیگەرانیەکانی دەوڵەتی تورک چین؟ هیچ شتێکی وا نییە؟ دەیەوێت کورد بکوژێت، تیرۆر لەسەر کورد بەڕێوە ببات. نمونە ئێستا لە رۆژئاوای کوردستان، ئایا هیچ مەترسیەک لەسەر دەوڵەتی تورک هەیە. بەپێچەوانەوە، تورکیا لەسەر ڕؤژئاوا مەترسیە. بە گشتی کورد؛ ئێمە لەسەر تورکیا مەترسی نین، تورکیا لەسەر ئێمە مەترسیە. بەڵام دەوڵەتی تورک، دەوڵەتبوونی خۆی و ئەندامێتی ناتۆ بەکاردەهێنێت و بەم شێوەیە خۆی بە مافدار پیشان دەدات. هەروەک چۆن لە دەرسیم کۆمەڵکوژی کرد. ئێستاش زۆر کەس دەزانێت کە کۆمەڵکوژی دەکات و قڕ دەکات. لە دەرسیم نزیکەی ٧٠ هەزار کەس شەهید کران. ئەو کاتە دەزگا نێودەوڵەتیەکانی وەک خاچی سووری، چادری بۆ تورکیا نارد، هاوکاری نارد، وتیان، تورکیا دەچێت، مرۆڤی کێوی، مەدەنی دەکات، ئێمەش پشتگیری لە تورکیا بکەین. کۆمەڵکوژی خۆیان بەم شێوەیە پیشاندا. ئێستاش بە هەمان شێوەیە. دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی. هاوڵاتی مەدەنی دەکوژێت، بە فڕۆکە ببێفڕۆکەوانە چەکهەڵگرەکان دەکات.

هەموو رۆژێک بۆردومان هەیە لە رۆژئاوا، لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا. هەموو رۆژێک هێرش دەکاتە سەر باشوور. ئەمە چییە، ئەم توندوتیژیە بۆچی بەڕێوە دەبات؟ یەکێک ناڵێت بۆچی ئەم توندوتیژیە بەکاردەهێنیت، پرسی کورد پرسی کۆمەڵگایەکە، پێویستە بە سیاسی چارەسەر بکرێت. بۆچی بە سیاسی چارەسەری باکەیت، بۆچی بە کوشتن بێت؟ ئێستا ئەوەی کە دەیەوێت کێشەی کورد بە کوشتن چارەسەر ببێت، ئێمە نین، دەوڵەتی تورکە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە توندوتیژی، بە کوشتن و بە خوێنی کورد، بەم شێوەیە چارەسەری بکات. ناتۆ ئەم سیاسەتەی خوێنڕێژی، ئەم سیاسەتە کە مەترسیەکی گەورەیە لەسەر کورد، ئەرێ دەکات. ئەمە شەرمەزاریە بۆ ناتۆ. بێویژدانیە. بێڕێزیە. لەسەر گەلی کورد ناحەقی هەیە. ئەمە گرنگە.

پێویستە ناتۆ ئێدی نەبێتە هاوبەشی سیاسەتی قڕکردن

بانگەوازیمان ئەمەیە؛ بەسە ئێدی ناتۆ، دەوڵەتانی ئەوروپا، ئەمریکا پشتگیری لە  سیاسەتی قرکردن و کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک نەکەن. هاوبەشی نەکەن. باشە مافتان چییە، بە چ حەقێک پشتگیری لە دەوڵەتی تورک دەکەن؟ بۆ بەرژەوەندی قێزەونی خۆتان گەلێک لەناو دەبەن، ئەمە نەکەن. هیوادارین ئەمە نەکەن. ئێمە ئەم شتانەمان ناوێ. ئێمە بە تەنها دەڵێین، ئێمە گەلێکی دێرینی سەر ئەم خاکەین، ئێمەش مافمان هەیە وەک هەموو گەلێکی دیکە بە ئازادی بژین. ئێمە ئەمەمان دەوێت. وەک تر شتێکی دیکە لە کەس داوا ناکەین. پێویستە ئەو کاتەی زوڵم لە گەلەکەمان دەکرێت، پشتگیری لە زاڵمەکان نەکەن. هیوا و داواکاریمان ئەمەیە، دەست لەو سیاسەتە هەڵبگرن. ئەمە سیاسەتێکی مرۆڤی نییە، لایەنی مرۆڤی، یاسایی و ئەخلاقی نییە. ئەمە سیاسەتی بێئەخلاقیە، لەسەر بەرژەوەندیە، پێویستە دەستی لێهەڵبگرن. بانگەوازیمان بۆ هێزەکانی ناتۆ ئەمەیە.

لە ١٩ی مانگدا لە تاران بە بەشداری پوتین، ئەردۆغان و رەئیسی کۆبونەوەیەک ئەنجام دەدرێت. بە بۆچوونی ئێوە ئامانجی سەرەکی کۆبونەوەکە چییە و داواکاری تورکیا چی دەبێت؟

دیارە کە دەوڵەتی تورک چی دەوێت. دەوڵەتی تورک هەبوونی خۆی، رژێمی ئاکەپە و مەهەپە، بەردەوامی سیستمی خۆی لەسەر بناغەی تێکۆشانی ئازادی و لەناوبردنی گەلی کورد دەبینێت. بێگۆمان تەیب ئەردۆغان داوای پشتگیری دەکات، بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر رۆژئاوا. بۆ هێرشکردنە سەر باشور و دەڤەرەکانی دیکە پشتگیری دەوێت. ئەمە تەئکیدە. لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورک رۆژ و شەو لەسەر بیر لەوە دەکاتەوە. لە قۆتابخانەی سەرەتاییدا منداڵان بەم شێوەیە پەروەردە دەکات. واتە هەرچیەک بکات، لە روویی ئابوری، سیاسی، پەروەردە، دیپلۆماسی، سەربازی، پرسی کوردە. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت. ئەمە دوژمنایەتیەکی ئاسایی نییە. بۆیەش هەموو دیپلۆماسیان لەسەر دوژمنایەتی کوردە. لەسەر ئەمە قسە دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە؛ دەوڵەتی تورک لە سەردەمی عوسمانی و تاوەکو ئێستا، ١٨٠ ساڵ لەمەوبەر لە سەردەمی میر محەمەدی رەواندوزی و بەدرخان بەگی بۆتاندا، دەتوانین ببینین کە چۆن کوردی تێکشکاند، لەنێوان هێزەکانی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتدا. واتە هەموو کاتێک لەنێوان رووسیا و ئەوروپادا یاری کردووە، پشتگیری لە هەردوولایەن وەرگرتووە، بەم شێوەیە کوردی تێکشکاندووە. لە سەرەتای کۆماریشدا بە هەمان شێوەیە بوو. سۆڤیەت دروست بوو، هەم پشتگیری لە وان و هەم لە هێزە ڕۆژئاواییەکان وەرگرت. لە سەردەمی عوسمانیەکانیشدا بە هەمان شێوەیە بوو. هەمان شتە، واتە ئەم سیاسەتە خاوەن مێژوویە. دۆخی جیۆپۆلیتیکی تورکیا بەکاردەهێنێت و دەیەوێت سوود لە هەردوولا وەربگرێت، پشتگیری وەربگرێت و لەدژی کورد سەروەر ببێت.

ئەمە ڕۆیشت و داوای لە ناتۆ کرد، لە ئاستێکدا پەسەندی کرد. لەوانەیە هەموو شتێک بە پێی ئەوان بەرەو پێش نەڕوات، ئێمە بەو شێوەیە نزیک نابینەوە. هەموو شتێک بەپێی خواستی ئەوان نابێت، هەندێک شتی لە ناتۆ وەرگرتووە، بەڵام لە ئاستێکدا وەریگرتووە و پێیدراوە. لە دوای ئەوە ئێستا دەڕوات بۆ ئەوەی لە ڕوسیا و ئێران هی تر وەربگرێت، به ڵام من پێموا نییه ئەو شتە وەربگرێت، کە دەیەوێت. بۆچی؟ چونکە دەوڵەتی تورک حساباتی خۆی هەیە. حساباتی لەسەر سوریا هەیە، دەیەوێت سوریا و عێراق داگیر بکات. هەندێکی تر داگیر دەکات و سنوورەکانی میساقی میللیش دەخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی، ململانێی نێوان تورکیا و ئێرانیش مێژوویەکی کۆنی هەیە و مێژوویەکی ٦٠٠ ساڵەی هەیە.

ئێران زووبەزوو و بە خێرایی ئەمە پەسەند ناکات، چونکە ئەویش دەیەوێت لە ناوچەکەدا ببێتە دەوڵەتێکی گەورەی دەسەڵاتدار و باڵادەست. تورکیاش ئەوەی دەوێت. گرژی لە نێوانیاندا هەیە، بۆیە زووبەزوو داگیرکردنی ڕۆژئاوا قبوڵ ناکات، بەتایبەتی میساقی میلی و ئەو جۆرە شتانە. لەلایەکی ترەوە حسابی ئەوە دەکات، کە تل ڕەفعەت و منبج داگیر بکات، بە داگیرکردنی ئەو ناوچانە حەلەب  دەخاتە ناو گەمارۆی خۆی. ڕووسیاش ئەمەی ناوێت، ئەگەر ئەوەی بوێت ئەوە بەرامبەر بە سوریا دەبێتە ناهەقییەک. لەبەر ئەوە ڕەنگە ڕووسیا هەندێک سەودا و مامەڵەى لەگەڵ بکات، ئێمە وا بیردەکەینەوە، چونکە لە ئاستێکدا پێویستیی بە تورکیا هەیە. هەرچەندە تێگەیشتووەن، ە تورکیا لە بنەڕەتدا  کێیە، واتە ئەندامێکی ناتۆیە، خزمەتکاری ناتۆیە، بەڵام ڕووسیاش هەندێک کێشەی هەیە. لەوانەیە هەندێک مامەڵە و سەودا لەگەڵ ئەوان بکات، بەڵام من پێموایە ئەو شتانەی ئەوان پێشبینیی دەکەن ناتوانێت لەوێ بەدەستی  بهێنێت. ئەوە ئەگەرێکی لاوازە. بەڵام دەبێت ئێمە وەک گەلی کورد پشت بە هیچ شتێک نەبەستین و ئێمە پشت بە هێزی خۆمان ببەستین. بۆ هەر جۆرە پێشهاتێکیش ئامادە بین، واتە ئەوان لەوێ قسە و باسی لەسەر دەکەن، بەڵام من باوەڕ ناکەم تورکیا بتوانێت ئەو ئەنجامە بەدەست بهێنێت، کە دەیەوێت. ڕەنگە لەوێ هەندێک شت بە دەست بهێنێت، بەڵام نەک ئەوەی، کە ئەو دەیەوێت.

تاوەکو تورکیا لە سوریا دەرنەکرێت داعش کۆتایی پێنایەت

هاوکات و لەم نێوانەدا سەرەک چەتەیەکی دیکەی داعش لە ناوچەکانی ژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک دا کوژرا، ئێوە لەو بارەیەوە چی دەڵێن؟.

بێگومان ئەمە خۆی لەخۆیدا بابەتێکی گرنگە، ئێمە دەڵێین، دەوڵەتی تورک پشتیوانی لە داعش دەکات، بەتایبەتی ئاکەپە و ئەردۆغان و میت-ی تورکیا لەگەڵ داعش لە پەیوەندیدان. پێشتریش لە پەیوەندیدا بوون، ئێستاش لە پەیوەندیدان. پەیوەندییەکی قووڵ و نهێنی لەنێوانیاندا هەیە. لە بنەڕەتدا کاتێک داعش هێشتا لە گرێسپی و ڕەقا بوو پەیوەندییان هەبوو، بەپێی ئەوەی من بیستم هەندێک لە بەرپرسانی ئەمەریکایش ئەوەیان دەستنیشانیان کردبوو، چونکە لە هەندێک گفتوگۆدا دەڵێن، تاوەکو مرۆڤ پەیوەندیی نێوان داعش و تورکیا نەپچڕێنێت، داعش لاواز نابێت، واتە تاوەکو گرێسپی نەگرێت داعش لاواز نابێت، هەر خۆی ئەو کاتە ئەوە پلانی یەپەگە بوو،  بۆ یەکەم جاریش لەوەدا لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە پشتیوانیی کرا، تل ئەبیەدیان کۆنترۆڵ کرد، بەم شێوەیە کۆبانی و جزیرێ بوونە یەک.

تورکیاش ناڕەزاییەکی زۆری نیشاندا، پاشانیش دەستیکرد بە دوژمنایەتیکردنی ڕۆژئاوا و هەموو کوردان. واتە لەواتەدا بەرپرسانی ئەمەریکا ئەوەیان دەستیشانکردبوو. ئێستاش ئەستەمە ئەوکەسانە ەم ڕاستییە نەبینن. من لەو بڕوایەدام، کە دەزگا هەواڵگری، سەربازی،  ئەمریکا و ئەوانەى سەر بە هاوپەیمانان و هەموو کەسێک ئەو ڕاستییە دەزانن و دەبینن، بەڵام دەنگ ناکەن. پەیوەندیی ئاکەپە، میتی تورکیا لەگەڵ داعش پێکەوەیە. واتە خۆ ئەوە ڕێکەوت نییە، کە تا ئێستا ٣ سەرۆکی داعش لەو شوێنانەدا دەکوژرین، کە میت تیایدا دەسەڵاتدارە و تورکیا تێیدا باڵادەستە، لەو بۆ خۆیان خانوو و ماڵیان دروستکردووە و دەژین. ئەستەمە کەسێک بتوانێت بۆ یەک ڕۆژیش بەبێ ئاگاداریی میت و ئاکەپە و دەوڵەتی تورک لەو شوێنانەدا ماڵێک بگرێت، چونکا هەموو شتێک لەژێر کۆنترۆڵی میتدایە.  بە تەواوی هاتن و ڕۆیشتن، جموجوڵەکان، ژیانی هەموو کەسێک لەژێر کۆنتڕۆڵدایە. بەڵام ئەوان دەچن بۆ ئەوێ خانوو بۆ خۆیان دروست دەکەن و کارەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن، بڕیارگە و بارەگا دروست دەکەن. واتە ئەمە بەڵگەی ئەوەیە، کە دەوڵەتی تورک و داعش پێکەوەن.

هاوکات چەندین کەس دەستگیرکراون و دانیان بەوەدا ناوە، کە بارەگاکانیان لە بەری لای تورکیایە، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیادان، ئەم ڕاستییە ئەوە دەردەخات، کە داعش لاواز نابێت هەتا تورکیا لە خاکی سوریا و لە عەفرین و شوێنەکانی تر دەرنەکرێت. ئەمە ئێستا شتێکی دیاریکراوە. ئایا هێزی هاوپەیمانان ئەم ڕاستییە نابینن؟ لەوە بڕوایەدا نیم ئەوە نەبینن، ئەوەی ئێمە دەیبینین ئەوانیش دەیبینن، بەڵام ئەمە گومان لەلای مرۆف دروست دەکات. بۆ نمونە، بەڕاستی ئەو هێزانە دەیانەوێت داعش کۆتایی پێبێت یان نا؟ بەڕاستی گومان لەلای مرۆڤ دروست دەکات. ئەگەر بیانەوێت پێش هەموو شتێک دەبێت سنوورێک بۆ تورکیا دابنێن. بۆ نموونە بۆچی ئەمریکا ڕێگەی دا تورکیا بێت و سەرێکانی و تل ئەبیەز داگیر بکات؟ ئەم ناوچانە بوونەتە شوێنی بەڕێوەبردنی داعش و خۆیانی تیادا کۆدەکەنەوە. لێرەدا هەندێک شتی ناکۆک هەیە. مرۆڤ گومانیان لێی هەیە، بەڵام ئەوەی بۆ ئێمە ڕوونە ئەوەیە، کە ئەمانە پەیوەندییەکی زۆر ڕوونیان لەگەڵ یەکتر هەیە. تورکیا سەرەتا ویستی ڕۆژئاوا بەدەستی ئەوان پاکتاو بکات، ئێستا دەیەوێت بە دەستی ئەوان خۆی باڵادەست بکات و تیرۆرکاری بەڕێوەدەبات.

ئەوانەی کۆتاییان بە داعش هێنان یەک بە یەک شەهید دەکرێن

سەرنج بدەنە هەموو ئەو فەرماندانە، کە لە دژی داعش شەڕیان کردووە، ئێستا تورکیا دەیەوێت هەموویان بکوژێت. دەیەوێت تۆڵەی داعش بکاتەوە، بۆ نموونە مام زەکی. با تەنها ناوی ئەوانەی شەنگال بڵێم، مام زەکی، سەعید حەسەن، زەردەشت، فەرماندە زەردەشت،  فەرماندە دژوار فەقیر پێشەنگی گەلی ئێزدیمان بوون، کە خۆیان و بنەماڵەکانیان ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژیی داعش ببوونەوە.

کۆمەڵکوژی هەبوو، لە دژی داعش شەڕیان کرد. تورکیا دوایان کەوت، ئەوای شەهید کرد و دەیانەوێت ئەوانەشی ماونەتەوە بیکانە ئامانج و شەهیدیان بکات. هەمان شت لە ڕۆژئاوا دەکات، لە دژی ئێمەش هەمان شت دەکات. کێ ڕۆڵی خۆی لە ناوچوونی داعشدا گێڕا؟ باشە مەگەر بیر و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵی خۆی نەگێڕا؟ ئایا ئەوەی بەرەنگاریی هەمەلایەنە و سەفەربەریی ڕاگەیاند،  ڕێبەر ئاپۆ نەبوو؟ ئەو هەموو گەنجە کوردە لە ڕۆژئاوا و لە باکور لە دژی داعش نەوەستانەوە و شەڕیان نەکرد؟ لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە دەستوەردانمان لە شەنگال، مەخمور و کەرکوک نەکرد؟ ئێمە پشتیوانیی کۆبانێمان نەکرد؟ هەموو ئەونە لەسەر بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ ئێستا ئەنجامماندا. ڕێبەر ئاپۆ ئێستا لە ژێر سیستەمی ئەشکەنجەدایە. ئەو سیستەمە زۆر لە وڵاتە ئەوروپیەکان یان ئەمریکا دوورە؟ نەخێر، ئێمە دەزانین کە ئەوان پەیوەندییان پێوەی هەیە.

زیندانی ئیمرالی تەنیا زیندانێکی تورکیا نییە، بەڵکو لایەنێکی نێونەتەوەیی هەیە. ئەوان سەرۆک ئاپۆیان ڕادەستی تورکیا کرد، هەموو ئەو شتانەی لەوێ ڕوودەدەن بە ئاگاداریی ئەوان ڕوودەدات. باشە ئەمە نادادی و نادادپەروەری نییە؟ ئەمە نادادییەکی گەورەیە. واتە ئەوانەی لە دژی داعش شەڕیان کرد، رێگرییان لەوە کرد، کە داعش ئیمپراتۆریەتەکەی دروست بکات، ئێستا یەک بە یەک هەموویان لەلایەن تورکیاوە دەکرێنە ئامانج. ئەمەریکا و هاوپەیمانان و ناتۆش دەنگ نادکەن. ئەوان ڕیگایان بۆ کردووەتەوە. بەڕاستی ئەمانە بەڕاستی بابەتی ناکۆکین، بەڵام شتە ڕوونەکەی ئەوان ئەوەیە، ئەم دوو هێزە، واتە ئاکەپە و داعش لە پەیوەندیدان، هەموو سەرکردەکانی داعش لە ژێر دەست و کۆنترۆڵی خۆیان دا کۆدەکەنەوە، خۆیان رێکخدەخەن و جموجوڵ دەکەن، دەحەسێنەوە، خۆیان ئامادە دەکەن و بەم شێوەیە لە دژی گەلان شەڕ دەکەن، بۆ ئیدی کەس ناتوانێت ئەم ڕاستییە بشارێتەوە.

پێویستە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بکات

شۆڕشی ڕۆژئاوا چووە ناو ١٠هەمین ساڵیادییەوە، بەڵام ئەمساڵ تورکیا هەڕەشە لە ڕۆژئاوا دەکات. بەڕێوبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە دژی هەڕەشەکانی هێرشکردن، باری نائاساییان ڕاگەیاند، بۆچوونی ئێوە لەسەر ئەو بابەتە چییە؟

سەرەتا پیرۆزبایی یادی ١٠هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا و دامەزراندنی شۆڕش لە گەلی کورد، گەلی عەرەب، گەلی ئاشووری و سورییەکان و گەلی ئەرمەنی و هەموو قەوارەکانی تر دەکەم. بێگومان شۆڕشی ڕۆژئاوا هەرچەندە سەرەتاکەی بێ خوێن بوو، بەڵام دواتر هێرشی زۆری کرایە سەر، هێرشی نەیاران ڕوویدا، بەرخودانێکی گەورە و شەڕێکی گەورە ڕوویدا. بوێری و ئازایەتییەکی گەورە سەلمێندرا و بەڕێوەبرا. زیاتر لە ١١ هەزار شەهیدیان بەخشی، لە کەسایەتیی هەڤاڵ شیلان کۆبانێ، خەبات دێریک، گەلهات گابار، ئارین میرکان و فەرهات شبلی دا بە رێزەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەمەوە. یادی ئەوان لە کەسایەتیی شۆڕشی ڕۆژئاوادا بە زیندویی دەمێنێتەوە.

 هەرچەندە ئێستا هەڕەشە هەیە، بەڵام باوەڕمان وایە ژیان و بەردەوامیی شۆڕشی ڕۆژئاوا بەردەوام و هەمیشەیی و مێژوویی دەبێت. چونکە شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا چەندین قۆناغی تێپەڕاندووە، چەندین هێرش ئەنجامدراون، بەڵام پێشکەوتنی زۆر گرنگیشیان پێکهێناوە، لە ڕووی سیاسی، کۆمەڵایەتی و سەربازییەوە سەرکەوتنێکی زۆر سەرنجڕاکێشیان بەدەست هێناوە. پێش هەموو شتێک ئیمزای خۆیان لە شکست و ڕماندنی دەوڵەتێک دا، کە دەیویست ببێتە ئیمپراتۆری داعش. داعش هەڕەشە بوو بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتی و مەترسیش بوو بۆ سەر گەلانی ناوچەکە، بەڵام بە پێشەنگایەتیی قەسەدە ئەو هێرشانە، شۆڕشی ڕۆژئاوا سینگی خۆی لە بەرامبەر ئەو هەڕەشەیەدا کردەوە و بەوەش توانییان تێکیبشکێنن. پایتەختی داعش-یان خستە ژێر دەستی خۆیان. بەم شێوەیە گەلی عەرەب-یان لە چنگیان ڕزگار کرد.

ئەمە جێگای دڵخۆشییە، کە لەناو ئەم جەنگەدا سیستەمەکەی خۆیان بنیاتنا. سیستمێک، کە لە ڕۆژئاوا دامەزراوە، زۆر لایەنی سەرنجڕاکێشی هەیە. بۆ نموونە نەک تەنها بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو بۆ جیهانیش سیستەمێکی نمونەییە. یەکەم؛ سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکە، واتە لە دژی دەوڵەت - نەتەوەیە، نەتەوەیی دیموکراتیک وەک ئەڵتەرناتیڤێک دامەزرا. تا ئێستا دەبینین، کە گەلانی کورد، عەرەب، ئاشووری و سوریانی، ئەرمەنی، چەرکەس و تورکمان هەموو پێکەوە نەتەوەیەک بنیات دەنێن، نەتەوەی دیموکراتیک بونیاد دەنێن. زۆر کەس دەیانوت، ئەگەر تورکیا دەستوەردان بکات و سەرێکانی داگیر بکات، ئەو هاوپەیمانییە هەڵدەوەشێتەوە، بەڵام ئێمە پێچەوانەکەیمان بینی و تەنانەت بەهێزتریش بوو. وادیارە ئەوان زیاتر یەکدەگرن.

ئەمە نەتەوەیەکی نوێیە، نمونەیەکە بۆ هەموو جیهان نمونەیەکە. نەتەوەپەرەستیی تەسک کوشتار دەکات، دەوڵەت نەتەوە کوشتار دەکات، ڕەگەزپەرستی، خوێنڕشتن و سەرکوتکاری ئەنجام دەدات. ئەوە ڕێگا ڕاستەکە نییە، بەڵکو رێگا خراپەکەیە، بەڵام شانبەشانی ئەوە نەتەوەیی دێموکراتیک نوێنەرایەتیی برایەتیی گەلان، ئاشتیی نێوان گەلان، خۆشبینی و گەشبینی، یەکتر قبوڵکردن، فرەیی و هەمە رەنگی، دەوڵەمەندی و دێموکراسی دەکات، کەواتە ئەوە نموونەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش و گرنگە بۆ هەموو کەسێک. وەک نمونەیەکە. لایەنێکی دیکەشی پێشەنگایەتیی ژنان وەک شۆڕشی ژنان پێکهات، ئەوەش لە شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دا پێکهات. سیستەمی ژنان، سیستەمی هاوسەرۆکایەتیی پەرەی سەندو و بەرەوپێشچوو. ئەمەش بۆ هەموو جیهان نموونەیە، شتێکی نوێیە. کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک چۆن دروست دەکرێت؟ تەنیا لەسەر یەکسانیی ژن و پیاو، لەسەر بنەمای ئازادیی ژنان بنیات دەنرێت. ئێستا ئەوان ئەم ڕێگایەیان بۆ خۆیان کردووەتە بناغە.

پیادەکردن و جێبەجێکردنی ئەمە خۆی بناغەی کۆمەڵگایەکی دێموکراتیک بنیات دەنێت، بناغەی سیاسەتی دیموکراتیک بنیات دەنێت و نەتەوەیی دێموکراتیش بەو شێوەیە بناغە و بنیاتنانەکەی خۆی تەواو و کامەڵ دەکات. پێشەنگایەتیی ژنان لێرەدا ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت. لەوانەیە مرۆڤ بتوانێت چەندین تایبەتمەندی تریش باس بکات، بەڵام ئەمانە و سەرکەوتنی سەربازی پێکەوە پێشکەوتنی گرنگن، بۆیە هەندێک دەوڵەت و لایەن بەتایبەتی دەوڵەتی تورک دوژمنایەتیی دەکەن. بۆچی دوژمنایەتیی دەکات؟ بۆچی بۆ خۆی بە مەترسیی دەزانێت؟ لەبەر ناوەڕۆکەکەیەتی، بەهۆی دێموکراسییەوە. لەمەدا و لێرە بوونی کورد و ناسنامەی کوردیش هەیە، چونکە لە نەتەوەی دیموکراتیک دا هەموو ناسنامەیەک ئازادە. بەو هۆیەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەکرێتە ئامانج. لەم بوارەدا لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا نموونەیەکی زۆر باشیان پێشکەش کردووە.

ئەم شتەیان لە ناو جەنگدا دروست کرد، واتە لە هەلومەرجی ئاساییدا ئەمەیان نەکردووە، هەم لە لایەکەوە شەڕی کرد و هەم لە لایەکی ترەوە دروستی کرد و بونیاتینا. پەیوەندییەکانی نێوان گەلانی رێکخستەوە و سیستەمێکی دامەزراند. ئەمە شتێکی زۆر گرنگ و مێژوویی بوو. ئێمە باوەڕمان وایە، کە دەتوانن لەسەر ئەم بنەمایە دژی هەموو جۆرە هێرشێک بوەستنەوە. دەوڵەتی تورک هەڕەشە دەکات و ڕەنگە لە کۆبوونەوەیەکەی تاراندا هەڕەشەکانی بخرێتە بەرنامەی کارەوە، بەڵام دەتوانم ئەوە بڵێم، ئێستا بە پێی ئەوەی من دەیبینم، بەڕێوبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک خۆمائامادەکردن و سەرفەربەریی هەمەلایەنەی ڕاگەیاندوە. ئەمە شتێکی زۆر گرنگە، ئاشکرایە کە خۆیان بە پێی چوارچێوەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ئامادە دەکەن. من باوەڕم وایە، ئەگەر لەو چوارچێوەیەدا ئەم کارە بکەن و ئەوە بکەنە بنەمای کار بۆ خۆاین، ئەوا بە دڵنیاییەوە سەردەکەون. ئەگەر گەل و شەڕڤانان یەکبگرن، هەموو پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یەکبگرن، هیچ هێزێک ناتوانێت شکستیان پێ بێنێت.

)به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ ده‌ڵێت) یه‌كێكیش با زۆر نیگه‌ران نه‌بن، ده‌وڵه‌تی توركیا سه‌ره‌كیترین هێزه‌كان، پڕوزه‌ترینیانی له‌ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا سه‌رف كرووه‌. ئه‌وان شپرزه‌ و هیلا كراون. ئه‌وان ناتوانن زۆر لێره‌ شه‌ڕ بكه‌ن. من له‌و بڕوایه‌دام. ئه‌و ئه‌زمونانه‌ی له‌ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا هاتنه‌ ئاراوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش بۆخۆیان سودی لێوه‌ربگرن، هه‌روه‌ها ئه‌وان لێره‌ راگیراون، زۆرینه‌ی توانای ئه‌وان لێره‌ له‌ده‌ست چوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بڕواتان به‌ خۆتان بێت. بڕواتان به‌ یه‌كتر هه‌بێت، به‌ بڕوا به‌ ئیراده‌ له‌سه‌ر شێوازی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كان به‌ قوڵی راوه‌سته‌ بكه‌ن، ئێمه‌ له‌و بڕوایه‌داین كه‌ ده‌توانن وه‌ڵامی پێویست بده‌نه‌ ده‌وڵه‌تی تورك. وه‌ڵامی پێویستی گه‌لان بده‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداری توركیا و به‌م جۆره‌ بتوانن سه‌ربكه‌ون. هیوای ئێمه‌، بڕوای ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گه‌لانمان له‌وێ به‌ جۆش و وره‌ی یه‌كگرتووه‌وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سه‌رده‌كه‌ون. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ من بۆ هه‌موو گه‌لانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا سه‌ركه‌وتن ده‌خوازم. 

هه‌ده‌په‌ گۆڕدرا بۆ هێزێك بۆیه‌ لێی ده‌ترسن

چه‌ند رۆژ پێش سوله‌یمان سۆیلو له‌ كه‌ناڵێكی تورك له‌ باره‌ی هه‌ده‌په‌وه‌ قسه‌ی كرد. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ ئێوه‌ فه‌رمانتان به‌ هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په‌ په‌روین بوڵدان داوه‌ و له‌و باره‌وه‌ كاسێتێك له‌لای ئه‌و هه‌یه‌. له‌و باره‌وه‌ ئێوه‌ ده‌تانه‌وێت چی بڵێن؟

ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ تایبه‌تی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ ده‌یه‌وێت سیاسه‌تی پاكتاوكاری له‌ كوردستان باڵاده‌ست بكات. بۆ ئه‌وه‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ له‌ توركیا، كوردستان داكۆكی له‌ ناسنامه‌ی گه‌لان بكات، داكۆكی له‌ ناسنامه‌ی گه‌لی كورد بكات، ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌وان به‌ تیرۆر داده‌نێت و وه‌ك ئه‌ندامی رێكخراو هه‌ژماریان ده‌كات. نه‌ك هه‌ر كورد له‌ توركیا ئه‌و سۆسیالیست، چه‌پ، دیموكراتیكخوازانه‌ی داكۆكی له‌ ئازادی كورد ده‌كه‌ن ، ئه‌وانیش له‌ هه‌مان چوارچێوه‌دا داده‌نێت و ده‌یانكاته‌ ئامانج. ده‌یه‌وێت ئه‌وانیش پاكتاو بكات. بۆچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خۆی وه‌ك ئاسته‌نگێك ده‌یانبینێت. پێشتر له‌ كاتێكی وه‌ك ساڵانی ٩٠دا تا دوای ٩٠ه‌كانیش به‌م جۆره‌بوو: ده‌یانگوت با ده‌ستبه‌رداری چه‌ك بن، وه‌رنه‌ ده‌شت واته‌ تێكۆشانی ناسنامه‌ی كورد بكه‌ن، سیاسه‌ت بكه‌ن. پێشتر به‌م جۆره‌یان ده‌گوت. ئێستا له‌ كاتی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌دا هه‌م ئه‌وانه‌ی چه‌كدارن ده‌كرێنه‌ ئامانج هه‌م ئه‌وانه‌شی كه‌ سیاسین. بۆچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی قڕكردنیان به‌ بنه‌ما گرتووه‌. ده‌یانه‌وێت هیچ شتێك نه‌هێڵنه‌وه‌. چه‌پی توركیا، بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیست كه‌ داكۆكی له‌ دۆزی ئازادی كوردان ده‌كات، له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌وانیش ده‌كاته‌ ئامانج. فاشیزم ئێستا ده‌یه‌وێت مانه‌وه‌ی خۆی هه‌میشه‌یی بكات. له‌سه‌ر بناغه‌ی پاكتاوی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورد و بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی و سۆسیالیستی تورك پاكتاو ده‌كات، به‌م جۆره‌ رژێكی خۆی هه‌میشه‌یی ده‌كات. هه‌وڵه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌یه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ شه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات.

له‌م چوارچێوه‌دا له‌ هه‌ده‌په‌ ده‌ترسێت. بۆچی؟ هه‌ده‌په‌ یه‌كه‌مجار دۆزی ئازادی گه‌لی كورد و سۆسیالیزمی توركیای كرد به‌ یه‌كێك. ده‌وڵه‌تی تورك له‌و رووه‌وه‌ زۆر لێی ده‌ترسێت. ئێستا له‌ناو هه‌ده‌په‌دا ئه‌مه‌ بووه‌ته‌ یه‌ك. بووه‌ته‌ هێزێك. له‌به‌ر ئه‌وه‌ گه‌وره‌ بووه‌. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هه‌ده‌په‌ بچوك بكه‌نه‌وه‌، ره‌نگه‌ نه‌توانن به‌ ته‌واوه‌تی له‌ناوی ببه‌ن، به‌ڵام زۆر هه‌وڵیاندا كه‌ بیخه‌نه‌ ژێر به‌ربه‌ستی له‌سه‌دا ١٠، به‌ڵام نه‌یانتوانیبوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هه‌ده‌په‌.

ده‌بێت هه‌ده‌په‌ خۆی وه‌ك به‌ربژێری به‌ڕێوه‌به‌ری ببینێت

له‌م بواره‌دا به‌ بڕوای من هه‌ده‌په‌ش تائاستێك به‌رخودانی خۆی هه‌یه‌، له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كان، گوشاره‌كان خۆی پاراست. توانیویه‌تی پارێزگاری له‌ بنه‌ماكانی خۆی بكات. به‌بڕوای من كه‌ له‌ دووره‌وه‌ لێی ده‌ڕوانم به‌م جۆره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خۆی هه‌یه‌، كۆنگره‌ی ئه‌م دواییه‌ش ئه‌مه‌ی نیشاندا. به‌ڵام به‌ بڕوای من هه‌ده‌په‌ به‌ر له‌ هه‌موو شتێك پێویسته‌ خۆی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می لاببات. واته‌ به‌رده‌وام به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م خۆی دادده‌نێت. ئێستا بۆ نمونه‌ ده‌ڵێت، له‌ راپرسییه‌كاندا ئێمه‌ ده‌وروبه‌ری له‌سه‌دا ١٢ و ١٥ ده‌هێنین. ده‌بێت به‌ربه‌ستی به‌م جۆره‌ له‌به‌رده‌م خۆی دانه‌نێت. له‌ بنه‌ڕه‌تدا نه‌رمه‌وزه‌ی زیاتریان هه‌یه‌. له‌سه‌دا ٢٠ و ٢٥ و ته‌نانه‌ت زیاتریشیان هه‌یه‌. ده‌بێت خۆیان بۆ به‌ڕێوه‌بردن وه‌ك كاندید و به‌ربژێر ببینن. زیاتر به‌ هێز و بڕواوه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن. كاری ئه‌وان دیاره‌، خه‌باتی یاسایی دیموكراتیك، سیاسی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ده‌وڵه‌تی تورك وه‌ك به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ ده‌كات ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا بیكاته‌ یه‌ك، به‌ یه‌كسان دایانده‌نێت وانییه‌. ئه‌مانه‌ هه‌مووی درۆیه‌. تۆ ده‌بینێت بۆ نمونه‌ په‌رله‌مانتارێك كاتێك هه‌نگاوێكی هه‌ندێك بوێرانه‌ ده‌نێت، راسته‌وخۆ ده‌ڵێن 'ئه‌وه‌ ئه‌ندامی رێكخراوه‌'. یاخود كاتێك بزوتنه‌وه‌ی ژنان بێتر تێده‌كۆشێت، به‌م جۆره‌ ده‌چێته‌ سه‌ریان. واته‌ ده‌وڵه‌تی توركیا قڕكردنی سیاسی به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات. له‌سه‌ر هه‌ده‌په‌ به‌رده‌وام شه‌ڕێكی تایبه‌ت هه‌یه‌.

ئه‌گه‌ر سۆيلو كاستێكی له‌لایه‌ با بڵاوی بكاته‌وه‌

ئه‌و پرسیاره‌ی كردت، قسه‌یه‌ك كه‌ كردت له‌ سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌ دروست بووه‌. سوله‌یمان سۆیلو وتویه‌تی، درۆیه‌، درۆیه‌كی گه‌وره‌یه‌. من ده‌مه‌وێت ئه‌مه‌ بڵێم، ئه‌گه‌ر سوله‌یمان سۆیلو درۆزنێكی سه‌رسه‌ری نییه‌، بوختانچی نیی، مه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م كامێرا نه‌یگوت، كه‌ 'قه‌ره‌یلان رێنوێ داوه‌ته‌ په‌روین بوڵدان، كاسێته‌كه‌شی به‌ده‌ستمانه‌وه‌یه‌'. ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سێكی درۆزت نیه‌ با له‌به‌رده‌م كامێرا ئه‌و كاسێته‌ بخاته‌ڕوو. به‌ڕێز په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌یه‌، رۆڵی و ئه‌ركی خۆی هه‌یه‌. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت گوشاری بخه‌نه‌ سه‌ر، شه‌ڕێكی ده‌رونی به‌ڕێوه‌ببه‌نن بوختان ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ بوختانه‌. ئه‌گه‌ر وانیه‌ با پێشكه‌شی بكات. نه‌ك هه‌ر درۆیه‌، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌و باره‌وه‌ ده‌یڵێن درۆیه‌. له‌ سه‌ر درۆی و فرت و فێڵان ده‌یانه‌وێت هه‌ده‌په‌ ته‌نگاو بكه‌ن و ره‌نگه‌ دایبخه‌ن.  نازنم 'دۆزی كۆبانێ"یه‌، نازانم هی تره‌ چییه‌، هه‌مووی له‌و چوارچێوه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌برێت. هه‌مووی به‌ درۆ ده‌یانه‌وێت به‌م جۆره‌ تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی سۆسیالیزمی توركیا له‌ناو ببه‌ن. ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌. هه‌ر بۆیه‌ به‌ راشكاوانه‌ ده‌یڵێم هیچ شتێكی به‌و جۆره‌ بوونی نییه‌. ئه‌گه‌ر وانییه‌، بفه‌رموێت وه‌زیرێكه‌، به‌ ئاشكرا له‌به‌ر كامێرا قسه‌ی كرد با له‌ به‌رده‌م كامێرا پێشكه‌شی بكات. ئه‌گه‌ر نه‌یكات سه‌رسه‌رییه‌كه‌، درۆزن و بوختانچییه‌.

له‌ توركیا له‌ ١٥ی ته‌مموزی ٢٠١٦دا هه‌وڵێك بۆ كوده‌تا روویدا و دواتر ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ كۆنسێپتی پاكتاوكاری ده‌ستپێكرد. ئێوه‌ هه‌وڵی كوده‌تا و ئاماری شه‌ش ساڵی رابردوو چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟

راسته‌ له‌ توركیا كوده‌تا روویدا، به‌ڵامكامه‌ كوده‌تا؟ له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ توركیا ده‌وڵه‌تی توركیا خۆی كاتێك كه‌ لێكتێگه‌یشتنی دۆڵمه‌باخچه‌ی قه‌بوڵ نه‌كرد، به‌ناوی ئه‌ردۆغانه‌وه‌ هێنایه‌ زمان، ویستیان كۆنسێپتێكی نوێ كه‌ پرسی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات، سیاسه‌تی قڕكردنی نوێ باڵا ده‌ست بكه‌ن، دامه‌زرا، كه‌وته‌ ناو هه‌وڵێكی به‌م جۆره‌وه‌. له‌ناوخۆدا له‌ ناو ده‌وڵه‌تدا هه‌موو باسكه‌كانی ئێستا پێكه‌وه‌ قسه‌یان كرد، چه‌پ و راست نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست و له‌ سه‌ر هێڵی توركی ئیسلامی. له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ چوارچێوه‌ی ئیتحاد ته‌ره‌قی، گه‌یشتنه‌ یه‌ك. فه‌تحوڵاچییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ مانه‌وه‌، ئه‌وانیش له‌وه‌ ترسان. بینیان كه‌ به‌ ته‌نیا ده‌مێننه‌وه‌، ویستیان هه‌ندێك شت بكه‌ن، وه‌ك هه‌وڵێكی كوده‌تا بكه‌ن. به‌ڵام هه‌ستیان پێكرد، چاویان به‌ روودا نوقاندن، خستیانه‌ داوه‌كه‌وه‌، واته‌ له‌ ژێر چاودێرییدا هێنایاننه‌ رێك ئه‌و خاڵه‌ی ده‌ستیان پێكرد، هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ریان. به‌م جۆره‌ پاكتاویان كرد، كوده‌تایان به‌رامبه‌ر كوده‌تا كرد. مه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان نه‌یوت، ئه‌وه‌ له‌ چاكه‌ی خودابوو كه‌ بۆ ئێمه‌ روویدا. خۆیان ده‌یانویست كوده‌تا بكه‌ن، ئه‌وه‌ بووه‌ بیانوو. به‌و جۆره‌ پلان دانرابوو. كوده‌تایان پێكهێنا و به‌م جۆره‌ له‌ ٢٠ی مانگدا ئه‌مه‌یان ته‌واو كرد. سیستمی نوێی خۆیان له‌سه‌ر قڕكردن و به‌ كۆنسێپتێكی نوێ جوڵانه‌وه‌. بۆ نمونه‌ سه‌رنج بده‌ن، رێك به‌ مانگێك دواتر له‌ ٢٦ی ئابی ٢٠١٦دا ئیتر ده‌ستیان به‌ كۆنسێپتی نوێ كرد. هێرشیان كرده‌ سه‌ر جه‌رابلۆس و دوای ئه‌وه‌ی به‌ پێنج رۆژ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئه‌تروش و باشوری كوردستان. ئه‌و هه‌وڵه‌ كۆنسێپتێكی نوێ بوو له‌ سه‌ر هه‌وڵه‌كه‌ كۆنسێپتی نوێ كێشه‌ی فه‌تحوڵاچییه‌كان هاته‌ ئاراوه‌ و ئه‌وان چوونه‌ سه‌ریان و سه‌ركوتیان كردن. ئه‌وانیان له‌ناوبرد. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر پێكه‌وه‌ هاوكاربوون. هاوبه‌ش بوون و كاتێك كه‌ ئه‌وانه‌یان بینی كه‌ زه‌وی بۆیان ته‌نگه‌به‌ر ده‌كرێت و هه‌وڵیاندا كه‌ وه‌ك كوده‌تا بكه‌ن، ئه‌وانیش به‌ پلان خستیاننه‌ داوه‌وه‌. به‌م جۆره‌ چوونه‌ سه‌ریان. واته‌ دڕنده‌ییشیان به‌رامبه‌ر ئه‌وان كرد. به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئه‌وه‌ش دژی گه‌لی كورد شه‌ڕ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دژی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان بیكات ئه‌و كۆنسێپته‌یان ده‌ست پێكرد.

گه‌نجان له‌ رێگه‌ی ئه‌یاله‌ته‌كانی باكوره‌وه‌ ده‌توانن خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ گه‌ریلا

وه‌ك دوایین شت من ده‌مه‌وێت بڵێم، ئێمه‌ ٦ ساڵه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م كۆنسێپته‌ی قڕكردنه‌ خۆرشاگری ده‌كه‌ین. رێبه‌ر ئاپۆ شه‌ش ساڵه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ له‌ ئیمراڵی خۆڕاگری ده‌كات. ئێستا سته‌م له‌سه‌ر هه‌ڤاڵانمان له‌ زیندان هه‌یه‌، هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر هه‌موو هه‌ڤالان. ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌شی كه‌ سزاكه‌یان ته‌واو بووه‌ ئازاد ناكرێن. ده‌ڵێن ده‌بێت ئێوه‌ دانپێدانان بكه‌ن و چاره‌ی ترتان نییه‌. ئه‌مه‌ له‌ كوێوه‌ هات؟ بۆچی ئێستا ئه‌مه‌یان هێنایه‌ ئاراوه‌؟ یانی بۆچی له‌ ساڵانی ٩٠ه‌كاندا بوونی نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا بوونی هه‌یه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا سیاسه‌تێكی نوێ هه‌یه‌. بۆ ئه‌وه‌ سته‌م له‌ هه‌موو زیندانیان ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێستا ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئیمراڵی به‌ قوڵی به‌ڕێوه‌ده‌بات و له‌سه‌ر ئێمه‌ش له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا به‌ر له‌وه‌ش ساڵێك شه‌ڕ هه‌بوو، ٢٠١٥، به‌ڵام له‌ ٢٠١٦ به‌دواوه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م كۆنسێپته‌ شه‌ڕ هه‌یه‌. تائێستا له‌م شه‌ڕه‌دا ویستی كه‌ ئێمه‌ زوو پاكتاو بكات. مه‌گه‌ر سوله‌یمان سۆیلو نه‌یگوت كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٧ تا نیسان په‌كه‌كه‌ له‌ناو ده‌چێت، كه‌س ناوی په‌كه‌كه‌ی به‌ زماندا نایات. له‌ ساڵی ٢٠١٦دا به‌م جۆره‌ وتی، مانگی دیاریكردبوو، وتبووی نیسان. به‌ڵام تائێستا به‌رده‌وامه‌، هێشتاش هه‌مان شت ده‌ڵێن، له‌وه‌ی خۆیاندا پێداگرن. به‌ڵام ئه‌وان سه‌رنه‌كه‌وتن، گه‌له‌كه‌مان سه‌ركه‌وت، بزوتنه‌وه‌كه‌مان سه‌ركه‌وت، هێڵی رێبه‌ر ئاپۆ سه‌ركه‌وت. به‌ڵام ده‌بێت خۆمان نه‌خه‌ڵه‌تێنین، ئه‌وه‌ هێشتاش به‌رده‌وامه‌. به‌ڵام ئیتر روونبووه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان ناتوانن سه‌ربكه‌ون. وایه‌ رژێمی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ و ئه‌رگه‌نه‌كۆن ئێستا تێكده‌چێت. یانی ئیتر به‌ره‌و رووخان ده‌چێت. وه‌ك دوایین شانس ده‌یانه‌وێت له‌ به‌رامبه‌ر ئێمه‌ ئه‌زمونی بكه‌ن و هه‌نگاوێكی كۆتایی به‌ هه‌موو تواناكانی ده‌وڵه‌ت و هه‌موو چه‌كی قه‌ده‌غه‌ و هه‌موو چه‌ك كه‌ به‌ ده‌ستیانه‌وه‌یه‌ و به‌ هاوكاری كوردانی هاوكاری، به‌ یارمه‌تی هێزه‌ هه‌ژمونخوازه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ بگه‌یه‌ننه‌ سه‌ركه‌وتن. به‌ڵام ئیتر ئه‌وه‌ به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رخودانی ئێستا له‌ زاپ، مه‌تینا و ئاڤاشین ده‌كرێت له‌ بنه‌ڕه‌تدا وه‌ڵامی پێویستیان به‌وان دایه‌وه‌ و نیشانیاندا كه‌ ئه‌وان هه‌رگیز و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رناكه‌ون. لێره‌دا بێگومان هه‌ندێك كه‌موكورتی ئێمه‌ش هه‌یه‌، ده‌بێت مرۆڤ ئه‌وه‌ ببینێت. لایه‌نی ئێمه‌ له‌ رووی گه‌له‌وه‌ كه‌موكورتی هه‌یه‌، له‌ رووی ئه‌یاله‌ته‌كانه‌وه‌ ده‌بێت هێنده‌ی تر گه‌شتر و به‌هێزتر بكه‌ن. به‌ تایبه‌تی لایه‌نی گه‌نجانی كورد، تێكۆشانی ئازادی ژنان، هی گه‌نجان، هی ته‌واوی كۆمه‌ڵگا، له‌و رووه‌وه‌ هه‌ندێك به‌هێزی پێویسته‌. به‌رخودان له‌ زاپ، مه‌تینا و ئاڤاشین ده‌كرێت له‌ هه‌مان كاتدا بانگه‌وازه‌ بۆ هه‌موو كه‌س. بۆ نمونه‌ بۆ گه‌نجان بانگه‌وازه‌. گه‌نجان ده‌توانن به‌ دروستی ئه‌و بانگه‌وازه‌ هه‌ڵبسه‌نگێنن و به‌شداربن. هه‌ر گه‌نجێك له‌ باكوری كوردستان كه‌ ئێستا ناتوانن بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌توانن له‌ ئه‌یاله‌ته‌كان خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ گه‌ریلا. ده‌توانن له‌و شوێنانه‌ی تێیدان تێكۆشانی ئازادی به‌ رێگه‌ و شێوازی گونجاو به‌ڕێوه‌ببه‌ن، به‌م جۆره‌ تێكۆشان به‌هێز بكه‌ن. له‌م كاته‌دا ده‌بێت ئێمه‌ به‌ ده‌وری هێڵی رێبه‌ر ئاپۆوه‌ هێنده‌ زیاتر خۆمان رێكبخه‌ین، هێنده‌ی تر یه‌كبگرین و بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ مێژووییه‌دا سه‌ركه‌وتنی ئازادی و دیموكراسی مسۆگه‌ر بكه‌ین. هه‌موو كه‌س ده‌بێت خاوه‌نداری له‌ به‌رپرسیارێتی خۆی بكات. ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی ئێمه‌ به‌م جۆره‌ بێت ئێمه‌ له‌و بڕوایه‌داین كه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هی ئێمه‌ بێت، هی گه‌لان ده‌بێت، هی گه‌لی كوردستان ده‌بێت.

ف.ق/ژ. ت/ هـ. ب