موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە بەشداری بەرنامەی تایبەتی رادیۆ دەنگی وڵات بوو و وەڵامی پرسیارەکانی بەرنامەکەی دایەوە.
گەریلا شەڕ و بەرخۆدان دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا ئێوە هەڵوێستی رای گشتی بە تایبەتی سیاسەتی باشوری کوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
بەر لە هەموو شتێک دەمەوێت بڵێم، بەرخۆدانی گەریلا نە تەنها لە ئاڤاشین، زاپ و مەتینایە. لە حەفتانین، خواکورک، بۆتان، دێرسم، مێردین، ئامەد و سەرحەدیش بەرخۆدانی گەریلا هەیە. دەوڵەتی تورک شەڕی لە باکوری کوردستان بە سانسورێکی گەورە دەشارێتەوە. ئێمەش بەهۆی ئەم هەلومەرجە بە ناچاری شتەکان درەنگ ئاشکرا دەکەین. بەڵام ئەمڕۆ لە باکوری کوردستان و باشوری کوردستان شەڕ هەیە.
کاتێک کە دەوڵەتی تورک لەدژی باشوری کوردستان دەستی بە هێرشی داگیرکەری کرد، چاوەڕێمان دەکرد هەندێک هێزی وڵاتپارێز پشتگیریمان بکەن. وتمان هەندێک هێز بە شاراوەیی یان ئاشکرا پشتگیری لە ئێمە بکەن. بۆ ئەو مەبەستە بانگەوازی بۆ پێشمەرگەشکرا. لەبەرئەوەی دوژمن خاکی کوردستان داگیر دەکات و ئەوەش بە پێی پیلانێکی نوێ ئەنجام دەدات. کوێ داگیر بکات لەوێ ناچێتە دەرەوە، لەوێ دەمێنێتەوە. رێگە دروست دەکات و بارەگا دروست دەکات. لە ئێستادا رێگە لە شەمزینانەوە دەبەنە مامڕەشۆ. هیچ دەولەتێش بەم شێوەیە لەبەرانبەر داگیرکەری سەر خاکەکەی بێدەنگ نەبووە. هۆکارەکەی هەرچیەک بێت.
ئێستا بیدەنگیەکی گەورە هەیە. نە لەلایەن دەوڵەتی عێراق و نە لەلایەن حکومەتی هەرێم ناڕەزایی نییە. نامەوێ شیکاری بۆ ئەم پرسە بکەم، لە داهاتوودا کە هەندێک شتی دیکە روون بوونەوە، قسە دەکەم و ئەم پرسە شیدەکەمەوە. لەئێستادا بە تەنها دەمەوێت بڵێم، ئەمە خۆهەڵخەڵەتاندنە، ئەم سیاسەتەی کە ئێستا لە باشوری کوردستان لەسەر دەسەڵاتە ستراتیژی راستەقینەی دەوڵەتی تورک نابینێت. ئەمە زیانێکی گەورە بە داهاتووی گەلی کورد دەگەیەنێت. بەم شێوەیە دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەخاتە مەترسیەوە.
ئێستا بێدەنگیەکی سەیر و سەمەرە هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لایەن لە رێگەی راگەیاندنەکانیانەوە ئەم بەرخۆدانە بە شێوەیەکی ئاسایی دەبینن، بۆ نمونە ئێستا لە باشوری کوردستان داستان دەنووسرێتەوە. گروپێک لە گەریلاکان لە چیاکان ٣٠ رۆژ رێگریان لە سوپایەک کرد، بەڵام ئەمە بە شتێکی ئاسایی دەبینن. هەروەها دەڵێن، لەوێ چی دەکەن، با شەڕەکە ببەنە تورکیا." لە تورکیا شەڕ هەیە. بەڵام ناتوانێت هەمان شت بە دەوڵەتی تورک بڵێت. ناتوانن بڵێن 'بۆچی خاکەکەمان داگیر دەکەن.' ئەوانەی دەیانەوێت دەوڵەتی تورک بناسن با سەیری عەفرین بکەن. لە عەفرین ئێستا چی دەکەن؟ ئایا پاکتاوی رەگەزی ناکەن؟ گوند بو گوند لە دەستی کورد دەرناهێنن؟ هێرش ناکەنە سەر ناموسی کورد؟ بەڵام باسی ئەوە ناکرێت. دەڵێن'پەکەکە بۆچی شەڕی هێناوەتە ئێرە' باشە ئێمە شەڕمان هێناوە یان ئەوان. ئێمە وەک رۆڵەی ئەم خاکە، خاکی خۆمان دەپارێزین. لە پاراستنی خاکەکەماندا چاوەڕێمان دەکرد، هەندێک لایەن پشتگیریمان بکەن. بەم شێوەیە نەبوو، بەڵام کێشە نییە: ئێمە بڕوامان بە خۆمان هەیە و بەرخۆدان دەکەین. ئێمە شەڕ دەکەین و دوژمن تێکدەشکێنین. بڕیاری ئێمە بەم شێوەیەیە.
بەڵام بە تایبەتی بەشێک لە راگەیەندنەکان زۆر بەشێوەیەکی بێڕێز نزیک دەبنەوە. شەهیدبوونی هەڤاڵان وەک مریشێک لەوێ مردبێت پیشان دەدەن. چەند رۆژ لەمەوبەر ٤ هەڤاڵی هێژا، ٤ هەڤاڵی میلیتانی فیداییمان، بە شێوەیەکی مەدەنی لە چارەسەری پزیشکی دەگەڕانەوە، بە هاوكاری هەندێک سیخوڕ لە هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوون. بەڵام وەک ئەوەی هیچ شتێک نەبووە و بەو قسەیەی دەگۆترێت 'چ کارێکی تو لێرە هەیە' وڵام دەدەنەوە. ئەوەی ئەمڕۆ لەبەرچاوە چییە؟ میتی تورک لە باشوری کوردستان بە تەواوی ئازادە. سیخوڕانی تورک دەتوانن بە شێوەیەکی ئازاد بچنە هەموو جێگەیەک و پشکنین بکەن. ئایا ئەمە راستە؟ لەبەرانبەر سیخوڕەکان رێوشوێن نەگیراوەتەبەر؟ بەڵام لەگەڵ ئەم هەموو شتەش، ئەوانەی سیخوڕی دەکەن، هەڵدەستن و دەڵێت، 'پەکەکە بۆ لێرەوە تێدەپەڕن. ئێمە باش دەزانین ئەمە بە چ واتایەک دێت. بەلام وەک وتم، 'لەم پرسەدا نامەوێت قسە بکەم. چاوەرێین کە هەڵوێستیان چی دەبێت. هیچ نەبێت بێدەنگی دەبێتە هۆی رەوایەتیدان و قبوڵکردن. ئێستا دۆخێکی نەڕێنی بەم شێوەیە هەیە.
پیلانگێری تورکیا بە تەنها لەدژی پەکەکە نییە. ئەوان هەموو کاتێک باسی پەکەکە دەکەن، بەڵام هەندێکی دیکە سەرەنج بدەنە دوژمن. گوێ لە ناوەڕۆکی قسەکانی دوژمن بگرن کە ئامانجیان هەموو کوردێکە. پێویستە ئەمە ببینرێت.
ئێمە دەزانین کە هەم گەلی باشورمان، هەم گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان لەدژی داگیرکەری تورکن. کێ دەمی دەکاتەوە، دەلێت دەولەتی تورک دوژمن کوردە. بۆ نمونە دەزگاکانی راگەیاندن کە دەیانەوێت گەریلا کەم پیشان بدەن، لەگەڵ گەل ریپۆرتاژ ئەنجام دەدەن، بۆ دەوڵەتی تورک دەڵێن 'دەژمن'. لەبەرئەوەی لە مێژە دوژمنایەتی کورد دەکات. دوژمنایەتیەکەی لە سەدامیش زیاترە. گەورەترین دوژمنی کورد سەدام بوو، ئێستا ئەردۆغان سەدامی تێپەڕاندووە. ئێمە بە تەئکیدی و گەلەکەشمان ئەمە دەزانین. بەڵام هەڵویستێکی بەو شیوەیەش هەیە، هەڵوێست هەیە بەڵام کەمە. بەڵام دەزانین، گەلەکەمان فیداکاریەکی گەورە دەکات و وڵاتپارێزە. بە تامەزروە سەیری گەریلا دەکات و لە هەموو دەرفەتێکدا دۆستایەتی و پشتگیری دەکات. ئێمە بڕوامان بە گەلەکەمان هەیە.
ئەم بەرخۆدانە هەروەها بۆ گەلەکەمان بانگەوازیە. بۆ نمونە بانگەوازیە بۆ باکوری کوردستان. ئەم بەرخۆدانە مێژووییە، بانگەوازیە بۆ هەموو گەنجان و ژنان. پێویستە بەم شێوەیە ببینرێت و هیچ کەسێک سوکایەتی نەکات. ئەمە دۆخێکی ئاسایی نییە. وەک ئەوەی وتبووم، نە هێرشی دوژمن ئاساییە و نە بەرخۆدانی گەریلا بەرخۆدانێکی ئاساییە. دوژمن بۆ ئەوەی هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناوببات، بۆ ئەوەی سیاسەتی قڕکردن لە کوردستان پیادە بکات دەستی بە هێرش کردووە. ئێمەش بە هەموو هێزێکمانەوە پێویستە لەدژیان بوەستینەوە. لەبەرئەوەش بێگۆمان گەلەکەمان لەسەر پێیە. هەموو کەسێک لەلایەن خۆیەوە پێویستە هەڵوێستی خۆی ئاشکرا بکات و چالاکی بکات. پێشتریش وتم، گەنجانی کورد لەم شەڕەی پاراستندا پێویستە بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن. ئەم سەردەمە سەردەمێکی بەو شێوەیە نییە کە بێدەنگ بین. رۆژی شەرەف، خەبات و تێکۆشانە. سەردەمێکی نائاساییە. قەدەری گەلی کورد بەم ساڵانەوە بەستراوەتەوە. بەرخۆدانی ساڵی ٢٠٢١ شێوەی قۆناغەکە دیاری دەکات. ئەمە ئاشکرایە. بۆیەش بانگەوازیمان بۆ هەموو کەسێکە کە لەسەر هێرشەکان بێدەنگ نەبێت.
بەڵام لەگەڵ هەموو کەموکورتیەکان ئێمە بڕوامان هەیە و ئەم دوژمنە تێکدەشکینین. ٣٧ ساڵە ئێمە لەدژی ئەم دوژمنە شەڕ دەکەن. لە ٣٧مین ساڵی تێکۆشانی چەکداریدا، شەڕ فراوانتر دەکەین و دوژمن تێکدەشکێنین. ئەوان سەرناکەون! لەبەرئەوەی ئێمە دەزانین ئەوان لاوازن. ئێمە دەزانین کە بەهێز نین. ئێمە دەزانین کە بەهۆی لاوازیەوەیە کە بەم شێوەیە شەڕ دەکەن. دەزانین شەڕ نەبێت تێکدەشکێن. بەهۆی شەڕی گەریلاوە ئەم دەوڵەتە کەوتووەتە نێو قەیرانەوە. ناتوانن لەناو قەیرانەکە بێنە دەرەوە. بە تەنها رێگەیەک هەیە کە خۆیان رزگار بکەن، ئەویش راستی کورد و کوردستانە کە پێویستە قبوڵی بکەن و بگەڕێنەوە بۆ رێبەر ئاپۆ. رێگایەکی دیکە نییە. یان ئەم دەوڵەتە، بۆ ئەوەی ئەوە نەکات و تەسفیەمان بکات، هەموو هێزێکی خۆی بەکارهێنا، بەڵام سەرنەکەوت. بەم هێرشانە تا ئێستا سەرنەکەوتووە و لە کۆتاییدا تێدەشکێت.
پەیامی کۆتاییتان چییە؟
لە ئێستاوە دیارە کە ١٨مین ساڵی هەنگاوی ١ی حوزەیران دەبێتە ساڵێکی گرنگ. ساڵێکی ئاسایی نییە. ئەو رووداوانەی کە لە ١٨مین ساڵی ١ی حوزەیراندا روودەدەن، رەنگی سەردەمەکە دیاری دەکەن. ئەم قۆناغە زۆر ستراتیژی و گرنگە. لە ١٨مین ساڵی هەنگاوی ١ی حوزەیراندا تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە رووی سەربازی، سیاسی، ئایدۆلۆژی و دیپلۆماسیەوە و لە هەموو لایەکەوە وڵامی پێویستە دەدات. بۆ ئەوەی هەنگاوی ١ی حوزەیران بگاتە ئامانج، پێویستە ئەم سەردەمە مێژووییە بکەینە سەردەمی دەستکەوتەکان، رێپێوانی ئازادی خۆمان و رێپێوانی رێبەر ئاپۆ، ئازادی کوردستان و رێپێوانی ئازادی و دیموکراسی هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. پێویستە هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان و گەلان دراوسێ، هێزە دیموکراتەکان، هەموو شۆرشگێرەکان ئەمە ببینن. خۆمان وەک بەرپرسیار ببینن. لەبەرانبەر ئەم رژێمە فاشیست و قڕکەرە بێدەنگ نەبن، پشتگیری لە بەرخۆدان بە پێشەنگایەتی گەریلا بکەن. گەلی کوردستان پێویستە بە هەڵوێستێکی نەتەوەیی هەستێت، پلانی قڕکردنی دوژمن تێکبشکێنێت. ئەمە ئەرکی مێژووییە و رێپێوانمان بە رۆحی هەنگاوی ١ی حوزەیران ئەرکەکە بەجێ دەهێنێت. بەم هیوا و متمانەیە، جارێکیتر هەنگاوی ١ی حوزەیران پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو کەسێک دەخوازم."
ف.ق