قەرەیلان: قۆناغی ئازادی بە ئاگری نەورۆز مەزنتر دەبێت

قەرەیلان وتی: "نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٤ نەورۆزی بەرزکردنەوەی تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستانە" و ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە گەل بە شێوەیەکی جەماوەری بەشداری لە نەورۆزدا بکات.

پەیامی موراد قەرەیلان

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە بارەی ڕۆژەڤەکانەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد. بەشی یەکەمی بڵاو دەکرێتەوە.

"ڕاستە، گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ چووە ناو٢٦ ساڵیەوە، سیستەمی ئیمرالی تەنیا سیستەمی گۆشەگیری نییە، بەڵکووو پەیوەندی بە سیستەمی ئەشکەنجەی دەروونییەوە هەیە، سیستمی شکاندن و تەسلین بوونە و ماوەی ٢٦ ساڵە بەردەوامە.  ٣ ساڵە کەس زانیاری لەسەر ژیانی نازانێت، لەم سەردەمەدا کە پەیوەندییەکان پەرەی سەندووە و جیهان وەک گوندێکی لێهاتووە، ٣ ساڵە کەس هیچ زانیارییەکی لە ئیمرالی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ و ئەو سێ هەڤاڵی لەوێ وەرنەگرتووە. نە بە پەیوەندی تەلەفۆنی، نە نامە، نە تەلەگراف. ئەمە شتێکی ئاسایی نییە. دەوڵەتی تورک بەم کارانە یاسا نێودەوڵەتییەکان، یاسا ناوخۆییەکان پێشێل دەکات. لە هیچ یاسایەکدا هیچ شتێکی لەم شێوەیە نابینرێت. ئەمە نە هەڵوێستێکە بەرامبەر بە کەسێک، بەڵکوو هەڵوێستێکە بەرامبەر بە هەموو گەلی کوردستان، ڕێبەر ئاپۆ،   کوردە و کوردستانی، نوێنەرایەتی ئەم گەلە دەکات، بەرخۆدێر و یەکلاکەرەوەیە سەبارەت بە مافی ناسنامەی گەلی کوردستان، لە پێناوە مافەکان بۆ ئازادی و دیموکراسیدا بەرخۆدان دەکات. بەو هۆیەوە ئەشکەنجەی دەرونی بەڕێوە دەبڕێت، بۆ ئەوەی پاشەکشە بکات، بۆ ئەوەی لە کوردستان سیاسەتی قڕکردن و کۆمەڵکوژی جێبەجێ بکات. ناوەڕۆکی سیاسەتی کۆمەڵکوژی لە سیستەمی ئیمرالییەوە دەست پێدەکات. لای ڕێبەر ئاپۆ هێرش و چەوساندنەوە دژ بە ئیرادەی گەلی کورد کردەوەیەکی نائاسایی و نامروڤانەیە.

بە سی پی تی ئەرکی ئاساییکردنەوەی ئەشکەنجە دەدرێت

بێگومان ئەمە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەکرێت. لەمەشدا هێزی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ڕۆڵیان هەیە. هەڵوێستی سی پی تی کە ناوبەناو بابەتی قسەوباسەکانە، لەسەر ئەم بنەمایە دامەزراوە. ئەرکی سی پی تی ڕێگریکردن نییە لە ئەشکەنجەدان، ئەشکەنجە بوونی سی پی تی دەکرێت. هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان، یاساکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ سەلمێنەری ئەوەن کە گۆشەگیری خۆی ئەشکەنجەیە. ئێستا لەوێ ئەشکەنجە بەردەوامە. کامە سی پی تی لە کوێدایە ؟ نە بە پێچەوانەوە. پێدەچێت ئەرکی سی پی تی لەم ڕووەوە پاساو هێنەر بێت. پشتگوێی بخات، دؤخەکە ئاسایی نیشان بدات، ئەو ڕۆڵەی کە ئێستا سی پی تی دەیگێڕێت ڕۆڵێکی وەهایە. هەروەها شەریکی ئەم سیستەمە ئەشکەنجەدانەیە. بێ گومان خۆڕاگری و بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٦ ساڵە بەردەوامی هەیە. ئێستا ئەوەی مرۆڤ لەم بارەوە بڵێت هێشتا کەمە. ئاسان نییە مرۆڤ بۆ ماوەی ٢٦ ساڵ بە ئیرادەیەکی مەزنەوە، بە ئیرادەیەکی پۆڵایین، بە سەبرێکی بەرزەوە، بە خوڵقاندنی بنیاتنەرەوە، بەشیوەیەکی نائاسایی ڕووبەڕووی شەڕی دەروونی بکرێتەوە.

زانیاری هەیە کە هێزە پیلانگێڕەکان سیستەمی ئیمرالییان بۆ کوشتنی ڕێبەر ئاپۆ بە زیندووی دروست کردووە. ڕێبەر ئاپۆ بە ئایدۆلۆژیای خۆی، بە تێگەیشتن و بە فەلسەفەی خۆی ماوەتەوە. ئەوان سیستەمێکیان بنیاتنا کە ڕێبەر ئاپۆ نەتوانێت خەباتی ئایدیۆلۆژیی خۆی ئەنجام بدات، نەتوانێت لە فەلسەفەدا قووڵ ببێتەوە. لە بنەڕەتدا سیستەمی ئیمرالی بۆ ئەم مەبەستە داڕێژراوە. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ نە تەنیا بەرەنگاری بووەوە، بەڵکوو بەرخۆدانێکی کلاسیکی بەڕێوە برد، هەڵوێستێکی بەرزی نواند و بە پێچەوانەی ئامانجەکانی دوژمن لەهەمان کاتدا، ئێمرالیی کردە قوتابخانە، هەڵوێستێکی شکۆمەندانەی پێش خست،. لەوێ پارادایمێکی لەسەر بنەمای هێڵی ئیکۆلۆژی دیموکراتیکی ئازادی ژنان دروست کرد. خوڵقاندنی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالیە بۆ خۆی بابەتێکی زۆر مێژوویی و گرنگە. نەک هەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد، بەڵکو بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەموو جیهان، هەموو مرۆڤایەتی و هێزەکانی دژی مۆدێرنیتی سەرمایەداری، ڕوانگەی ئەڵتەرناتیڤی نەتەوەیەکی دیموکراتیکی خوڵقاند. ئەو تیکۆشانەی لەوێ بەڕێوەدەچن زۆر مانادار و مێژوویین. بە دڵنیاییەوە ئەمە شتێکی ئاسایی نییە.  تەنها مرۆڤ بە تایبەتمەندییەکانی ڕێبەر ئاپۆ ببەستنەوە. پسپۆڕییەکەی وەک سوپایەک وایە. مانای زۆرە کە ڕێبەر ئاپۆ بە ئیرادەیەکی ناوازە و بە سەبرێکی زۆرەوە لەوێ تێکۆشان بەڕێوە دەبات. لەبەرامبەر هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ، گەلەکەمان، دۆستانمان، هەموو ئەوانەی ئاگاداری پارادایمی ڕێبەر ئاپۆن، هەموو ژنانی کوردستان، ئێستا بەرە بەرە ژنانی جیهان، هەموو گەنجانی کوردستان و گەلی کوردستان، ناوچەکە ئێستا زیاتر و باشتر خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. تیکۆشان بۆ ئازادیخوازی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر و زیاتر بەرەوپێش دەچێت.

تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت زۆر بەهێزتربکرێت

وەک ئاشکرایە کەمپین، یان هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد لە ١٠ی تشرینی یەکەمەوە لە ٧٤ شوێنی جیهاندا لە لایەن کەسانی بیانی، ئەنتەرناسیۆنالیستەوە لە یەک ڕۆژدا پێکەوە دەستپێکرد. ڕاگەیاندنی هەڵمەتەکە شتێکی مانادار بوو. لەو کاتەوە تا ئێستا لە ئاستی نێونەتەوەی و نەتەوەییدا لە دەرەوەی و ناوەوەی وڵاتدا لەم چوارچێوەیەدا تێکۆشانی گرنگ و کۆمەڵایەتی لە لایەن ئەنتەرناسیۆناڵیستەکانەوە بەڕێوەدەبرێت. وەک ماندێلا، نەک تەنها لە لایەن گەلی خۆیەوە، بەڵکو لەلایەن گەلانی جیهان، دیموکراتیک خوازان، ئازادیخوازانەوە بۆ ئازادی ڕێبە ئاپۆ تێکۆشان دەکەن. ئەمانەش چیمان نیشان دەدات؟ ئەوەمان نیشان دەدات ئەو سیستەمەی لە ئیمراڵی دامەزراوە بێ مانابووە. ڕێبەر ئاپۆ بە هەڵوێستی خۆی، هەڵوێستی هەڤاڵان، بەرخۆدانی فیدایانەی کوردستانیان و بە فیداکاری گەلمان پیلانگێڕی نێونەتەوەی بەتاڵکردەوە. تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەی ڕێبەر ئاپۆیکرد بە ڕێبەرێکی نێونەتەوەی و گەورەتریکرد. زۆر زیاتر لە لایەن گەلانەوە خاوەندارێتی لێکرا. بەم مانەیە پیلانگێڕی بەتاڵ بووەتەوە، بەڵام لە ئێستادا گۆشەگیرییەکی سەختی جەستەی دەسەپێندرێت. لەبەر ئەمە تێکۆشانی زیاتر پێویستە. ئەم تێکۆشانەی ئێسا لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٠ی تشرینی یەکەم بەڕێوەدەبرێت دەبێت بەهێزتر و گەشتر ببێت. بەم شێوەیە بکەوینە ناو تێکۆشانێکی جڤاکییەوە. بەم شێوە ڕێپێوانی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ و ڕێپێوانی ئازادی کوردستان کە دوانەیەکی لە یەک دانەبڕاون، سەربخەین. ئەم بنەمایەی ئێستا دانراوە تێکۆشان بەڕێوە دەبات ئەوە ئاشکرا دەکات ئیتر قۆناغەکە بەرەوە ئەوە دەچێت، دەبێت تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی کوردستان زۆر گەشاوەتربێت و بە هێزترببێت. ئەمەش بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت

خوێنی شەهیدانی هەڵەبجە، قامیشلۆ و غازی لەسەر خاکدا نەمێنێتەوە

وەک دەزانین مانگی ئادار مانگی نەورۆزە. دەزانن نەورۆز چ واتایەک دەگەیەنێت. مانگی مزگێنی و جەژنە. لە هەمانکاتدا لە هەمان مانگدا دوژمنانی گەلی کورد هەمیشە هێرش دەکەنە سەر کوردستان. بەم شێوەیە بووە بە مانگی کۆمەڵکوژی و هێرش. ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤ ئاژاوەگێڕییەک دروستبوو و هێرشکرایە سەر گەلەکەمان و کۆمەڵکوژی ئەنجامدرا. لە بەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژیە گەلەکەمان لە قامیشلۆ و دێرک هەتا کۆبانێ و عەفرین دەستیان بە ڕاپەرین کرد، شەهیدی زۆر درا. لە هەمان کاتدا لە ١٢ی ئاداری ١٩٩٥ لە گەڕەکی غازی ئەستنەبوڵ، دەوڵەتی تورک هێرشیکردە سەر گەلی کورد و گەلی عەلەوی و کۆمەڵکوژی لێکەوتەوە. دانیشتوانی گەڕەکی غازی بەرامبەر ئەمە ڕاپەڕین و چەندین شەهیدی لێکەوتەوە. هەروەها وەک دەزانرێت لە ١٦ی ئابدا کۆمەڵکوژی، قڕکردن لە کوردستان ئەنجامدرا. کۆڵکوژی هەڵەبجە ئەنجامدرا. بە چەکی کیمیای لە لایەن ڕژێمی فاشیستی سەددامەوە گەلەکەمان قڕکرا. بەهەزاران کەسمان بە چەکی کیمیایی ژیانی لە دەستدا و شەهیدبوون. بە ڕێزدارییەوە سەرجەم شەهیدان بە بیردەهێنینەوە و هەرسێ کۆمەڵکوژییەکە بە توندی شەرمەزار دەکەین.

خۆی لە خۆیدا بەرخۆدان لە ١٢ی ئادار لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد، هەفتەیەک زیاتر بەردەوام بوو. دەتوانین بڵێین بناغەی شۆڕشی ڕۆژئاوا لەو سەردەمەدا دانرا. دواتر شۆڕش لەسەر بنەمانی بەرخۆدانی ئەو سەردەمە دەستی پێکرد. ئەو شەهیدانە ڕۆڵێکی بەم شێوەیان گێڕا. هەروەها گەڕەکی غازی شوێنی بەرخۆدان و خۆڕاگرییە. گەلەکەمان، گەلی عەلەوی لەبەرامبەر ڕژێمی فاشیست، لە بەرامبەر هێرشەکان بۆ یادکردنەوەی شەهیدەکان هەتا ئەمرۆ بەرخۆدانی بەردەوام بەڕێوەدەبەن. لەمرۆدا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە وەک چۆن لە هەڵەبجە چەکی کیمیاوی بەکارهێنرا، جارێکی تر لە خاکی باشوور لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان چەکی جۆراوجۆری کیمیای بەکاردەهێنرێت. جیاوازیەکە ئەوەیە، لە هەڵەبجە کۆمەڵکوژی و قڕکردن لە بەرامبەر گەلی سڤیل ئەنجامدرا. دەوڵەتی تورکیا ئێستا هەمان چەک لە بەرامبەر گەریلا بەکاردەهێنێت. لە هەمان کاتدا وەک دەوڵەتێکی چەتەو و تیرۆر لە کوردستان، لە باکور، باشور ڕۆژئاوای کوردستان، تەنانەت ناو بە ناو لە بەرامبەر گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لە دەرەوەی کوردستان هێرشی تیرۆری بەڕێوە دەبات. واتە فاشیزم و نەژادپەرستی دەوڵەتی تورک بە هەمان بیرکردنەوە لەمرۆدا لە کوردستان بەردەوامە. بۆیە بۆ بە بیرهێنانەوەی تەواوی ئەم کۆمەڵکوژیانە و یادکردنەوەی هەموو شەهیدان کە بەرامبەر فاشیزم و نەژادپەرستی دەوەڵەتی تورک بەرخۆدانیان کردبوو، تێبکۆشین و تۆلەیان بکەینەوە. یادکردنەوەیان لە بڵندکردنەوەی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بەجێبهێنین.

ببینن دوو لە وڵاتپارێزەکانمان بە ناوەکانی سەعید موبارەک و ئاراس فەرەج لە ٨ی مارسدا لە دەڤەری گارێ لە هێرشێکی دوژمندا شەهید کران. بە ڕێزەوە هەردووکیان بەبیر دێنینەوە. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و عەشیرەتی زێباری و گەلی باشووری کوردستان دەکەم. هیوای تەندروستی بۆ برینداران دەخوازم. خوێنی ئەو مرۆڤە وڵاتپارێزانە لەسەر زەوی نامێنێتەوە. لە ئەنجامی کۆمەڵکوژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژ کران. شەهیدانی ڕێگای ئازادین. گەریلای ئازادی کوردستان ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات و تۆڵەی خوێنی ئەو دوو شەهیدە دەکاتەوە.

١٢ی ئادار سەرەتای پێشهاتەکانی دیکە بوو. بۆ نموونە، بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە ١٢ی ئاداردا ڕاگەیەندرا. بەم بۆنەیەوە بە ڕێزەوە یادی دوو قارەمانمان، هەڤاڵ دەلال و ئولاش ئادال بەبیر دێنمەوە و جارێکی تر ئەو بەڵێنەی داومانە بە شەهیدان دووبارەی دەکەمەوە.

لەهەمان کاتدا بەرخۆدانی خۆبەرێوەبەی دیموکراتیک کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە باکوری کوردستان دەستی پێکرد، وەک دەزانن لە تێکۆشانماندا جێگەیەکی گرنگی هەیە. ئەو بەرخۆدانە کە لە زۆرێک لە شارەکانی کوردستان دەستی پێکرد، لە سور، جەزیر، نوسێبین، فارقین، گەڤەر، شڕناخ، سلۆپی، هەزەخ، کەربۆران و وارتۆ، لە مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا جێگەیەکی زۆر گرنگی هەیە ئێمەدا. یەکێک لە دیارترین ئەو بەرخۆدانانە هەڤاڵ چیاگەر فەرماندەی بەرخۆدانی سور بوو کە لەو بەرخۆدانەدا شەڕێکی فیداییانەی ١٠٥ ڕۆژەی لە ئامەدی پایتەخت ئەنجامدا و لە ١٢ی ئاداری ٢٠١٦ شەهید بوو. یادی فەرماندەی دڵسۆز و بەنرخ هەڤاڵ چیاگار بە ڕێز و مەنتدارییەوە بەبیر دێنمەوە و جارێکی دیکە ئەوە بەڵێنەی بەشەهیدانمان داوە دوبارە دەکەمەوە.

ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدان و سەرکەوتنی میدیای بە بنەمای وەرگرت

ڕێبەر ئاپۆ ٥١ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژی نەورۆزەوە دەستی بە گەشتە مێژووییەکەی کرد. لەسەر بنەمای ئەمەش ئاگری نەورۆز ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەشاوەتر و مانادارتر بوو.

سەرەتا بەناوی هەموو هەڤاڵانمانەوە بەناوی گەریلاکانی ئازادییەوە جەژنی نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین. هەروەها پیرۆزبایی له هەموو گەلی کوردستان و دایکی شەهیدەکانمان و گەلانی ناوچەکه و سەرجەم هۆگرانی نەریتی نەوروز و هەموو هەڤاڵانمان ماندوونەناسانی شۆڕش دەکەین. بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک لە ساڵی نوێدا. لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، لە کەسایەتی کاوەی هاوچەرخ، مەزلوم دۆغان، بە ڕێزەوە ڕێز لە یادی هەموو شەهیدانی نەورۆز دەکەینەوە و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە و سۆزیان پێدەدەین ئەو ئاڵایەی هەڵیانکردووە، ئەو ئاگرەی دایانگیرساندووە؛ ئاگری سەرکەوتن، ئازادی و ئاگری زیندوو ڕاگرتنی یادی شەهیدان، بە هەموو هەوڵێک دەیپارێزین بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانمان تێدەکۆشین.

نەورۆز لە مێژووی زۆربەی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و  گەلی کوردستاندا پێگەیەکی بەرچاوی هەیە. لە مێژووی تێکۆشانی بزووتنەوەکەماندا مانایەکی مەزنی هەیە. وەک وتم، لە کاتێکدا ڕێنەر ئاپۆ خۆی بۆ گۆڕانکارییەکی مێژوویی ئامادە دەکرد، بەدوای میراتی نەریتیدا گەڕا بوو. باشترین شتێک کە دۆزییەوە و دیاریی گەلەکەی کرد، نەورۆز بوو. بەرخۆدانی نەورۆزی لەسەر بنەمای بەرخۆدانی مادەکان (مادەکان) دامەزراند، کە ساڵانێک بەردەوام بوو و لە دژی ئیمپراتۆریەتی ئاشوور سەرکەوتنی بەدەستهێنا. رێبەر ئاپۆ ئەمەی بە ڕۆحێک زانی و وتی: "دەبێت ڕۆحی مێدیا نوێبکرێتەوە، ئاگری نەورۆز جارێکی دیکە بەهێزتر بێتەوە. وتی: "ئەمڕۆ ڕۆژی بەرخۆدان، یەکڕیزیی، ڕۆژی پەرەدان بە بەرخۆدانە" وەها بۆ گەشەسەندنی نەورۆز لە ڕۆژی نەورۆزدا هەنگاوی یەکەمی هەڵێناوە و ئاهەنگی نەورۆز ڕۆژ بە ڕۆژ بە شێوەیەکی جیاواز دەستی پێکرد. هەڤاڵ مەزلوم دۆغان بە ژیانی خۆیەوە وەک کاوە (ئاسنگەری هاوچەرخ) هاتە زیندان، نەورۆزی بەڕێوەبرد و ئاگری بەرخۆدانی بەهێزتر کرد. کچانی کوردیش بە جەستەیان مەشغەڵی نەورۆزیان داگیرساند و جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد. زەکیە ئاڵکان و ڕەهشان دەمیرەل و دواتر ڕۆناهی و بێریڤان لە ساڵانی نەوەدەکاندا لە ئەڵمانیا بە ئاگری نەورۆز جەستەی خۆیان کردە مەشغەڵ و دوبارە بە ڕاپەڕینەکان لە هەموو شارەکانی کوردستان بەتایبەت لە هەرێمی بوتان و نسێبین بە شەهیدبوون و خۆڕاگری جەژنی نەورۆز بەڕێوەچوو. بەم شێوەیە نەورۆز مانای خۆی وەرگرت. تێکۆشانێک کە ملیۆنان کەس تێیدا بەشدار بوون، بوو بە ڕۆژی بەرخۆدان. ئەگینا فەرامۆش دەکرا و تەنانەت زۆر کەسیش لە بیریان نەدەمایەوە. بەڵام ئەمە لە ئەنجامی هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ و جەختکردنەوە و بەرخۆدانەکانی سەردەمی نەورۆزدا سەریهەڵدا، بە سەدان سترانی بەسەردا وترا. هەروەها لە نەورۆزدا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو. بۆ نموونە لە ڕۆژی نەورۆزدا (ERNK) و کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگاکانی کوردستان (کەجەکە) ڕاگەیەندرا. دیسان لە ئەنجامی ڕێکخستنی نەورۆز وەک سەرەتای ساڵی نوێ و سەرەتایەکی نوێ، گەلەکەمان بوو بە گەلی نەورۆز، گەلی ئاری. نەورۆز لە مێژووی ئێمەدا ڕۆڵ و ئەرکێکی وای هەیە.

نەورۆز بەرزکردنەوەی هەڵمەتی ئازادییە بۆ ڕێبەر ئاپۆ و کوردستان

بە تایبەت نەورۆزی ئەمساڵی ٢٠٢٤ زۆر مانادارترە. ئەمساڵ گەلەکەمان لە لایەن رێکخراوەکانی گەل و دیموکراتیک خوازانی تورکیاوە بەیاننامە بڵاوکرایەوە. نەورۆزی ٢٠٢٤ وەک نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستنیشانکرا. بەم شێوەیە ڕاگەیاندراوە. هەڵمەتی ئازادی ڕیبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کور بە ئاگری نەورۆز زۆر گەشتر دەبێت. بەتایبەت لە هەموو جێگایەک بە شێوازێکی ئاشکرا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ نەورۆز پیرۆز دەکرێت. ئەم شتێکی زۆر گرنگە، بە مانایە. دەبێت لەم نەورۆزەدا گەلەکەمان زۆر بە جۆشتر و جەماوەریانە بەشداری نەورۆز ببێت. بەشدارییەکی ملیۆنی، دە ملیۆنی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بەشداری پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز بێت. هەموو کەسێک داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستان بکات. لە کوردستان با ئاگری نەورۆز  بۆ بەرزکردنەوەی ئازادی ڕیبەر ئاپۆبێت. لە خۆیدا هەڵمەتی ١٠ی تشرینی یەکەم  لە جیهاندا دەنگی دایەوە. لەمرۆدا لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیدا کەسانێکی زۆر، سیاسەتمەدار، سەندیکاکان، ڕێکخراوی سڤیل و ئەکادیمیست، زانستوان دەربارەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیاندراویان دا و پاڵپشتی خۆیان بە تێکۆشان نیشاندا. هەم لە ئاستی نێونەتەوەیی و هەم لە ڕۆژی نەورۆزدا داخوازییەکانی گەلەکەمان دەبێت بڵندتربکرێت، با هەموو کەسێک بیبیستێت. بە تایبەت پیلانگێڕەکان کە بێ ئەخلاقانە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیاندا داهاتووی گەلان ڕەش دەکەنەوە، با تێبگەن. ئەوە ببیستن کە ئەم گەلە چی دەوێت. داواکارییەکانی چییە. لەبەر ئەم هۆکارە، بۆ ئەم نەورۆزە بەشداربوونی گەلەکەمان زۆر گرنگ. داوادەکەم لە هەموو گەل، وڵاتپارێزان، هەموو دیموکراتیک خوازان، دۆستانی گەلی کورد دەبێت بەشداری لە جەژنی نەورۆزدا بکەن. لەبەرئەوەی ئەم نەورۆزە لە هەمان کاتدا ببێتە نەورۆزی ئازادی و بەرزبوونەوەی هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی کوردستان. لەم چوارچێوەیەدا نەورۆزی ئەمساڵ زۆر واتادارە.

لە ڕۆژانی داهاتوودا مزگێنی دەدین بە گەلەکەمان

لە هەمان کاتدا ڕۆژانی نەورۆز وەک ڕۆژی یەکێتی، تێکۆشان و بەرخۆدانە. بەم بۆنەیەوە داوا لە هەموو هێز، ڕێکخستن و کەسایەتی وڵاتپارێز لە کوردستان دەکەم بۆ پێشخستنی یەکێتی نەتەوەی یەکبگرن. لەمڕۆدا لە هەموو کاتێک زیاتر گەلەکەمان وەک ئاو، وەک هەوا پێویستی بە یەكێتی نەتەوەی هەیە. دەبێت لەم ساتەوەختە مێژوویەدا گەلی کورد ببێتە خاوەنی ستراتیژێکی هاوبەش و یەکێتی نەتەوەی پێکبهێنیت. هەرچەندە هەندێک کەس بەشداری ئەم خەباتە نابن بەڵام ئەوانەی دێن با بێن یەکێتی نەتەوەی خۆیان پێکبهێنن. ئەمە شتێکی زۆر گرنگە. ئەم نەورۆزە دەتوانێت ببێتە سەرەتای ئەم شتە. ئێمە وەک تەڤگەر، بەڕێوەبەری تەڤگەر لەم نەورۆزەدا، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مزگێنیەک دەدەینە گەلمان. ئەم مزگێنیە بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو بڵاو دەکرێتەوە. بنکەیەکی پەروەردەیی بەهێز لە خەباتی ئێمەدا دروست دەکات، ئامرازێکی زۆر گرنگ دەبێت و ڕۆڵی تایبەتی خۆی دەبێت لە بەرزکردنەوەی خەبات. ئەم مزگێنیە لە ڕۆژانی داهاتووماندا ڕادەگەینرێت و بڵاودەکرێتەوە. لەم چوارچێوەیەدا جارێکیتر بە دڵ بە گیان نەورۆز لە گەلمان و تەواوی گەلانی جیهان پیرۆز دەکەم و دەڵێم بژی، بژی نەورۆز.

ئایا دەنگدان بەم بکوژ و ستەمکارانە گوناه نییە؟

ئێمە چووینە ناو ساڵێکی گرنگ، بەهارێکی گرنگ. ئێمە وەک گەلی کورد بە قۆناغێکی زۆر گرنگدا تێدەپەڕین. لە قۆناغێکی وەهادا، هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانیش ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن.

وەک دەزانرێت ماوەی ٩ ساڵە ئاکەپە-مەهەپە و ڕژێمی ئەرگەنەکۆن هێرشی دەست نەپارێزانە دژی گەلەکەمان و بزووتنەوەکەمان ئەنجام دەدەن. دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە شانازی بە کوشتنی گەنجی ژن و پیاوی کوردەوە دەکەن ڕۆژانە. دەڵێن ئەمڕۆ ئەوەندە خەڵکمان کوشت. لە کوێ هێرش دەکەن؟ هێرش دەکەنە سەر ڕۆژئاوا، هێرش دەکەنە سەر باکوڕ، باشور. ڕوونە و هەموو گەلەکەمان دەیبینێت. هێرش دەکەنە سەر سەرچاوەکانی ژیان لە ڕۆژئاوا. هێرش دەکەنە سەر نەخۆشخانەکان و سەرچاوەکانی ئاو و وێستگەکانی کارەبا و کارگەی نان و ئاردی کارگەکان. هێرش دەکەنە سەر هەموو سەرچاوە گرنگەکان. ئەمڕۆ ملیۆنان خەڵکی ئێمە لە ڕۆژئاوا بێ کارەبان، گازوایل بۆ گەرمکەرەوەکانیان بەکاردێنن، دۆخێکی پڕ لە کێشە هەیە. کێ ئەم دڕندەییە دەکات؟ دیارە ئاکەپە دەیکات، ئەمڕۆ ئاکەپە ستەمکاری و زوڵم لەگەلی کورد دەکات. هەر کە بینی گەلەکەمان لە حەسکە ژیانێکی دروست کردووە، یەکسەر هێرش کردە سەری. هەرچەندە شەنگال لە سنووری تورکیا دوورە، بەڵام گەلی ئێزیدی کە باسی ئازادی دەکەن هێرش دەکەنە سەریان. کەواتە ستەمکار و زاڵمە. هەڵبژاردن بە پرۆسەیەکی لەو شێوەیە ئەنجام دەدرێت. دەبێت گەلی وڵاتپارێز، دیندار و بەرپرسیار دەنگ بەو ستەمکارانە نەدەن. ئەمانە دوژمنی گەلی کوردن. باسی تیرۆر دەکەن. ئێوە تیرۆر دەکەن. تۆ کە هەموو ڕۆژێک تیرۆر دەکەیت، هەموو ڕۆژێک دەکوژیت، خەڵکی مەدەنی، منداڵان و گەنجانی قوتابخانەکان و هەموو کەسێک دەکەیتە ئامانج. بۆچی؟ چونکە کوردن. بۆچی؟ چونکە داوای مافی خۆی دەکەن. دۆخێک وەها بوونی هەیە. بەڵام ئەگەر کوردێکی بە دین و ئیمان بڕوات و دەنگیان پێبدات چی ڕوودەدات؟

 ئێستا لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزداین. ئایا گوناه نییە ئەگەر لەم مانگەدا کەسێک هەستێت و دەنگ بەو بکوژ و ستەمکارانە بدات؟ ئه‌وه‌ تاوانێكه‌ بەڕاستی. بە تایبەت هەندێکیان ئایین بەکاردەهێنن. باشە تۆ بکوژی، بەڵام ئاینیش بەکار دەهێنێت. دەیەوێت ئەم ئاینە پیرۆزە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار بهێنێت و بیخاتە خزمەتی خۆیەوە. ئیتر نابێت گەلەکەمان ڕێگە بەم کارە بدات. جاران ڕەنگە هەندێک کەس ئاگاداری ئەم ڕاستیانە نەبوایە و ئەم شتانەی نەزانیبایە، بەڵام ئێستا ئینتەرنێت، مێدیا، دیجیتاڵ میدیا ئەوەندە زۆرە هەموو شتێک ئاشکرا دەبێت. ئەمڕۆ هەمووان ئاگادارن. بۆیە نابێ چیتر ئەو جۆرە بێهۆشییە ڕووبدات. نابێت دەنگ بە دزەکان بدەن. ئەمانە دزن. کەس دەنگ بە دز و بکوژ و ستەمکار نەدات. لەم چوارچێوەیەدا ئەمە داواکاریی منە بۆ خەڵکی وڵاتپارێز، ئەرکدار و دڵسۆز. پێویستە بەو پێیە بیربکەنەوە و دەنگ بدەن. دەنگی هەر کەسێک ویستی خۆیەتی. نابێت کەس دەنگی خۆی بفرۆشێت. پێویستە گەل دەنگ بە گەلەکەی بدات، بۆ میللەتەکەی، بۆ دادپەروەری. پێویستە دەنگ بەو کەسانە بدەن کە بەڕاستی خزمەتیان دەکەن نەک ئەوانەی خۆیان و خێزان و کەسوکاریان دەوڵەمەند دەکەن. تۆ دەنگی پێدەدەیت بۆ ئەوەی زیاتر تاڵانکاریی بکات. بەتایبەت ئەوانەی پشت بە ستەمکاران دەبەستن ئیتر نابێت کەس ئەو جۆرە هەڵەیانە بکات.

گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ چیبیت قەیومیش هەمان شتە

قەیوم کێشەیە، لە کوردستان قەیوم بەکاردەهێنن. قەیوم چیە؟ پێشێلکردنی ئیرادەی گەلی کوردە. دانپێدانەنانی کوردانە. هەرەوەک چۆن لەمرۆدا گۆشەگیری و ئەشکەنجەی دەرونی لەسەر ڕیبەر ئاپۆ تەنها لەسەر کەسێک نیە، بەڵکوو لەسەر گەلێکە، لەسەر گەلی کوردە، قەیومیش بەو شێوەیە. یانی سەلچوک مزراکلی هیچ تاوانێکی کردوە؟ نە. بۆچی لە ئێستادا لە زینداندایە؟ لە بەرئەوەی نوێنەرایەتی ئامەدی کرد. یان سەڵاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغ هیچ تاوانێکیان کردوە؟ نە. لەبەرئەوەی بەرگریان لە حەق کرد، مافی گەلی کوردیان پاراست، دیموکراسیان پاراست لە زینداندان. یانی دەبێت ئیتر گەلەکەمان، دیموکراتیکخوازان، لایەنگرانی دادپەروەری، ئازادی، دیموکراسی ئەم  شتە لەبەرچاوبگرن، ئیتر بەشێوەیەکی ئاسایی نزیک نەبنەوە. بیرکردنەوەیەک هەیە، بیرکردنەوەیەکی نەژادپەرست، فاشیست هەیە، زوڵمەکەر هەیە و لە بەرامبەرئەمەشدا ئەوانەی تێکۆشان دەکەن، خەبات دەکەن، ئازادییان دەوێت، دیموکراسییان دەوێت، ژیانێکی هاوبەشی دادپەروەرانەیان دەوێت، دادپەروەرییان دەوێت. ئایا هیچ شتێک لەوە باشتر هەیە؟ پێویستە خەڵکی ئەمە بکەنە بنەما بۆ خۆیان. بۆیە هیوادارم گەلەکەمان وهەموو دیموکراتیکخوازنی تورکیا ئەم ڕاستییە لەبەرچاوبگرن و لەسەر ئەم بنەمایە بەشداری هەڵبژاردن بکەن، بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بەو پێیە دەنگەکانیان بەکاربهێنن. گەلەکەمان دەڵێ ئێمە دەنگ بە خۆمان دەدەین و بەڕاستی بیدەن بە خۆمان، دەنگ بە منداڵەکانمان دەدەین. ئەوانەی ئاگاداری بنەماڵەکان نین و تەنها دەزانن ئەوانە لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردراون، دەبێت دەنگی خۆتان بدەن بەوانە.

پێویست ناکات کەس بە وڵاتپارێزێک بڵێت کار بۆ هەڵبژاردن بکە

سەرەڕای ئەوەی هێشتا دوو هەفتەی ماوە بۆ هەڵبژاردن، لە هەمووی گرنگتر نابێت هەموو کارمەندان تەنها پشت بە کۆبوونەوە و سەردانی هاوبەش ببەستن. نا، با ماڵ بە ماڵ، گوند بە گوند، دەرگا بە دەرگا، داوای دەنگدان لە هەمووان بکەن، بانگی خاوەن ویژدانان بکەن، قسەیان لەگەڵ بکەن. بەکورتی پێویستە چالاکی و خوێندنێکی باش بە چالاکییەکانی هەڵبژاردن بکرێت. پێویستە، هەر کەسێک خۆی بە وڵاتپارێز و دیموکرات بناسێت، پێویستە خۆی بە واجب بزانێت. پێویست ناکات کەس پێی بڵێت بڕۆ، هەوڵدان بکە، کار بۆ هەڵبژاردن بکە، بەڵکوو پێویستە خۆی بە ئەرکی خۆی هەستێت. یان هەموو کەسێک سەرنجی لەسەر ماڵ و خزم و هاوڕێ و خێزانەکەی بێت. پێویستە هەموو وڵاتپارێزێک بەم شێوەیە مامەڵە بکات و خۆی بەرپرسیار ببینێ لەوەی هەمووان بە ئاراستەیەکی دروستدا هانبدات.

ئێمە بە پرۆسەیەکی وەهادا تێدەپەڕین. حکوومەتی تورک دەیەوێت لە بەهاری ئەمساڵدا جارێکی دیکە هێرش ئەنجام بداتەوە، وەک ئەوەی "زۆرانبازی دۆڕاو لە زۆران تێر نەبێت". لەسەر بنەمای ئەمەش بەرخۆدانێکی مێژوویی دروست دەبێت. ئەوانەی خوێنڕشتن و کوشتنیان ناوێت نابێت دەنگ بەو کەسانە بدەن. دەبێت دەنگی وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕان بەهێزتر بکەن. هەر بۆیە پێویستە هەمووان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن. من پێم وایە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا گەلەکەمان بە هۆشیارییەوە هەڵسوکەوت دەکات و وەڵامی پێویست دەداتەوە بەم عەقڵیەتە ڕەگەزپەرست، فاشیست و مرۆڤکوژە کە بە هەموو شێوەیەک گەلەکەمان دەچەوسێنێتەوە، و هەڵوێستی خۆی نیشان دەدات. بەم پێیە سڵاو بۆ هەموو گەلی وڵاتپارێزمان دەنێرم، هیوادارم ئەنجامێکی باشیان دەست بکەوێت و سەرکەوتن بەدەست بێنین."