قەرەیلان: ئێوە ناتوانن بە توندوتیژی گەلی کورد تەسلیم بکەن -٢-

مووراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە دەربارەی سیاسەتی تووندووتیژی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لە کوردستان قسەیکرد و وتی: " ئاکەپە و مەهەپە ناتوانن بە تووندووتیژی گەل لە ناو بەرن. ناتوانن گەلی کورد تەسیم بکەن."

مووراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە لە بەشی دووەمینی بەرنامەی تایبەتی ستێرک تیڤی دا، دەربارەی هێرشی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد قسەیکرد. بەشی دووهەمی دیمانەکە ئاوەهایە:

دەولەتی تورک بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی کوردی بەتەواوی تێکبدات، بۆ ئەوەی تەڤگەری ئازادی تێک بشکێنێت هێشتا ڕێبازی ترسنۆکانە بەکار دێنێت. نموونە سیخوڕی بە ڕێکخستن دەکات. لە دژی ئەم شتە لە ناو کۆمەڵگەدا دەبێت چۆن هەلوێستێک بگیردرێت؟

نەتەنیا بۆ تەڤگەری ئێمە، بێگومان سیخووری و هەوڵدانی پیلانگێڕانەی تورکیا هەموو لە دژی تەڤگەری ئێمە، لەبنەرەتدا دەخوازێت کەسایەتی کورد بشکێنێت. یانی چەپەڵی بکا، لە کوردایەتی دووری بخاتەوە. یانی ناتوانیت ببێتە کوردێکی باش. بۆیە لەسەر کوردان، لەسەر کەسایەتی کوردان گەلیک کار دەکات. وەک ئێمە پیش ئیستا لە بابەتی گەنجاندا وتمان، یان دەیانکڕێت، پارە دەدات و دەیداتە بەرخویندن، یان بە زۆر بەتەمایە ئەنجام بگرێت بیانکاتە چی؟ سیخووڕ. یان سیخورێکی کۆمەڵگە بێت، یان سیخورێکی سیاسی یان سیخورێکی ئاسایی ببێتە ئاژان، زانیاری کۆبکاتەوە. دەخوازێت هەرکەسیت ئاوەها بێت، ئیستاکە میت لەم بوارەوە ڕێبازی جۆراوجۆر بەکار دەهێنێت. هێرشیان دەبردە سەر ماڵەکەی و دەیانگرت. ماوەیەک دەیانکووشت، لە سالی ١٩٩٠، ون دەکران، ماوەیەک دەیانگرت، ئیستا ئەوە ناکات. بە ساخی دەیکوژیت. چۆن؟ دەسپێک چاودێری دەکات،بە کامێرا ژیانی تۆماردەکەن، مەلەفی بۆ درووست دەکەن. دواتر بانگی دەکەن، دەیانبەنە شوێنیک و دیمەنەکان و مەلەفەکانیان نیشان دەدەن ، دەخوازن تەسلیمی بکەن، بیکەنە سیخووڕ.

یان سیخوڕیەتییەکی بەرفراوان لە کوردستان بەڕێوە بەرن. لەم بابەتەدا بەتایبەتی بانگ لە هەموو مرۆڤە وڵاتپارێزەکان، ڕێکخراوە وڵاتپارێزەکان، هەموو ئەو ڕێکخراوانەی کە خۆیان بە وڵاتپارێز دادەنین، خۆیان بە کورد دەزانن، داوا لە هەموو پارتەکان دەکەم. دەبیت هەرکەسێک لە دژی سیخووڕی هەڵوێستی هەبێت، لە کۆمەڵگەدا دەبیت چاندیک بخوڵقێنین. دەبێت مرۆڤ خۆی نەفرۆشێت، خۆی بپاریزێت. پێش هەموو شتێک دەبێت تۆ خۆت ببارێزیت. خۆت نەخەیتە ژێر کاریگەری هیچکەس ، خۆت نەفرۆشی، خۆت ببارێزیت و خۆت خاوێن بهێڵیتەوە. لەم کاتەدا کە خۆت وەک وڵاتپارێزێکی خاوێن هێشتەوە شتێکی هێژایە. نابێت قەد خۆت خراپ بکەیت. دوژمن دەخوازێت هەرکەسێک خراپ بکات. هەموو شیوەیەک بەکار دەهێنێت. ماڵ و بنەماڵە بەکار دەهێنێت، ناسنامەی مرۆڤەکان بەکار دەهێنێت، شانتاژ دەکات. بە تایبەتی بەم شێوەیە کامێرا درووست بووە، ژیانی مرۆڤەکان تۆمار دەکات و دواتر لەدژی ئەوان بەکاری دەهێنن. بابەتی دەرەوەی ئەخلاق هەبێت، شتێکی ئاوەها هەبیت. دەخوازێت لەناو کۆمەڵگەی کورد لە داگیرکەری تورکیە زۆر زۆرتر سیخوڕ درووست بکات، مرۆڤەکان بخات. لە ناو کۆمەڵگەدا کەسایەتی مرۆڤەکان نەهێلێت.وا بکات کەس باوەڕ بەکەس نەکات. بەتایبەتی لە ڕێگەی تەلەفوونەوە، سیستەمی ئەلەکترۆنی پێشکەوتووە، لە هەر مالێکدا هەیە و بەم شێوەیە هەوڵدانی خۆی دەدات. وای لێهاتووە لەناو بنەمالەکاندا کەس باوەڕی بەکەس نییە. بەم شێوەیە جوولە دەکات. لەسەر بنەمالەی هەرە وڵاتپارێ، بنەماڵەی ئێمەن، بابەتی هەندیک هەڤالی ئێمە، شەهیدی ئێمە ، لەسەر منداڵەکانیان کار دەکەن. دەبیننن بنەماڵەیەک زۆر وڵاتپارێزە، شەهیدیان هەیە، دەخوازن لەویش سیخووڕی درووست بکەن. کاری لەسەر دەکەن، لەم بنەماڵانەی کە کەم دەستن و پێویستییان بە پارەیە، لاوازی جنسییان هەیە، گرفتی بێ ئەخلاقی هەیە،  لە سەر هەمووی لێکۆڵین دەکەن،بە رێگە و ڕێبازی جیاواز ئەوان دەخەن. لەم بابەتەدا دەبیت بنەماڵە وڵاتپارێزەکان ئاگادار بن و خۆیان بپارێزن، منداڵانی خۆیان بپارێزن، ئەندامانی خۆیان بپارێزن. هەموو نە مندالن ، لە گەورەکانیش دەخەن، خاوەنداریەتی لە ئەندامانی خۆ بکەن. نموونە بنەماڵەی  گەورە، خاوەن موڵک، باوک، عەشیرە، دەبێت خاوەنداریەتی لە مرۆڤەکانتان بکەن. رێگە نەدەن لەناو مرۆڤە خۆفرۆشەکاندا، کە خۆیان بە دەوڵەتت میت، پۆلیس، جەندرمە گرێداوە . من خۆم ئاوەها دەڵێم: ئەرکی سەرەکی وڵاتپارێزی لە ئەمڕۆدا تێکۆشانە لە دژی سیخوریە. لە هەموو شوێنێک تێکۆشان بکەین. لەبەر ئەوەی کە دوژمن بەنیازە لە هەموو شوێنێک سیخووڕ درووستبکات. ئەمە بە هەستی دەروونی کۆمەڵگە یاری دەکات، دەخوازیت باری دەروونی کۆمەڵگە تێکبدات. ئاوای لێ بکات، بۆ نموونە لە گوندێک کەس باوەڕی بە کەس نییە، لە بنەماڵەیەک کەس باوەڕ بە کەس نەکات، بەم شێوەیە کۆمەڵگە پەردەوازە بکات. هەربۆیە سیخووڕی نە تەنیا لەدژی گەریلایە، یان تەنیا لە دژی خەباتکارانی شۆڕش نییە. لە بنەرەتدا دەخوازن کەسایەتی بشکینن. بۆیە تورکیای پیلانگێڕ خەرجیکی زۆر دەکات، پارەیەکی زۆر دەرژێنێت، کادیرێکی زۆری ئامادە کردووە. ئەو کادیرانە هەمووی تورکن بەڵام بە باشی فێری کوردی کراون و وەک کوردیک قسەدەکات. خۆ هەندێک کوردیش هەن ، کوردی وامان هەیە کە بەکاریان دەهێنن. هەموو شێوەیەک بەکار دەهێنن بۆ ئەوەی کە لە ناو کۆمەڵگە سیخووڕی پێشبخەن. بۆ خستنێکی کۆمەڵگە وەک شەپۆلێک بەکاری دەهێنیت، هەربۆیە پێویستە هەرکەسیک لەهەمبەر ئەم شەپۆلە خۆی ئامادە بکات.

دەخوازم تیشک بخەمە سەر ئەو بنەماڵانەی کە لەبەردەم بینای هەدەپەدا دانراون. ئێوە شتێکتان بۆ وتن هەیە بۆ بنەماڵانە؟ کۆمەڵگەی کوردی لە دژی ئەو دۆخە تایبەتە دەوڵەتی تورک  دەبیت مرۆڤ چۆن هەڵویستێک بگرێت؟

ئەمەش قڕێژییەکی شەری تایبەتی تورکە. یاری دوژمنە. دەزانرێت  پێشتر زۆر کوشتنی نادیار ئەنجامدەدرا. وای نیشان دەدەن کە کەس دیار نییە. گەلێک کەسیان بێسەرووشوێن کرد، چەپەکان، سوسیالیستەکان، کوردە وڵاتپارێزەکان و مرۆڤەکان کە چارەنووسیان دیار نییە. بنەماڵەکانی شەممە درووست بوون. لە ئیستانبوول هەموو ڕۆژەکانی شەممە کۆدەبنەوە. ئەمە لەسەر داگیرکەری تورکیا گووشاری درووست کرد. جارێ ئەردۆغان خۆی ویستی ئەوان تەسفیە بکات، بەو ئامانجە لەگەل هەندیک کەس کۆبوویەوە. دایکانی شەممە قوورسایی درووست کرد و دوژمنیان تەنگاو کرد. دواتر دایکانی ئاشتی دەستیان بە چالاکی کترد، ئەوانیش ڕۆڵێکی گرینگیان گێڕا. بەم شێوەیە داوای ئاشتییان کرد و داوای ڕاوەستانی شەڕیان کرد. خەباتی دایکان درووت بوو. داگیر کەری تورک بۆئەوەی کاریگەری دایکانی شەممە و دایکانی ئاشتی کەم بکاتەوە پلانێکی ئاوەهای داڕێژا. چی کرد؟ هەندێ هەڤال ئێمە، نە دایکن، هەموو لە بنەماڵەی لاواز، کە تێگەیشتنی وڵاتپارێزییان لەئاستی پێویستدا نییە، لەبەردەم هەدەپەدا دایان ناون. بەم شێوەیە دەخوازن کاریگەری دایکانی کورد کە لە سەریان درووست بووە بوەستینن، ئەوەی کە ئەمەی بە رێکخستن کردووە خودی ئەردۆغان و سلێمان سۆلۆیە. لە ئاستی هەرە بەرزدا رێکخستن کراون. وەک شەرێکی تایبەت بەرێوە دەچێت. ئەوانە مرۆڤی ئێمەن، کوردن، هەڵخلەتاون. بەلکوو مندالانی ئەوان، کە بە پێی ئەوەی کە بیستوومانە هەندێکیان منداڵانیان ون بووە. لەلای ئێمەدا نین، بە پێی هەندێک هەواڵ. ئێمە هیچکەسمان نەڕفاندووە. ئێمە تەڤگەرێژین بە گیان و دل خەبات دەکەین. مرۆڤ بەدڵ دێت بەشدار دەبێت. بەشداری ئێمە بوون. دەڵێن پەکەکە ڕفاندوویە. ئەمە بۆخۆی هەڵخلەتاون. یان راستییەکان پیچەوانە دەکەنەوە. ئەوان شکۆی خۆیان شکاندووە، کە لەوی دانیشتوون. من جارێکی تر دەلێم؛ ئەوان ١٠سالی تر دانیشن شتێک-یان دەست ناکەویت. لەبەر ئەوەی کە هەڤالانی ئێمەی ئەو بنەماڵانە، ئەوانیان لە بنەماڵە دەرخستووە. هەڤالی ئێمە هەیە، من هەندێکیانم بینیوە. ئەوان لە دایک و باوکەتی دەرخستووە. لەبەر ئەوەی کە یەک ؛ گەریلا شکۆیە، تەمسیلی شکۆی مرۆڤ دەکات. بە شەرەف و بە نامووس خۆی بە باوەری خۆی هاتووە بۆ دۆزی وڵاتەکەی بەشداری ڕیزەکای گەریلا بووە. بنەماڵەکە خۆشی دەچیتە پاڵ دەوڵەت و بووەتە ئامێری هەواڵگری تورکیا. ئەمە بۆ ئەم هەڤالە بارگرانییەکی قوورسە. هە بۆیە ئەو هەڤاڵانە خۆیان لەو بنەماڵە بێوەری کردووە. ئەوانە بنەماڵەی هەڤالانی ئێمە نین. ئەوان خۆیان خستووەتە ژێر کاریگەری سیاسەتی تایبەت،  خۆیان خستووەتە دۆخێکی سیخووریەتی، لە ناو کارێکی خراپ دان. دەخوازن فرمێسکی دایکی بەکار بهێنن، فرمێسکی دایکەکان. ئێمە بۆ فرمێسکی دایکەکان لێرەین. بۆ ئەوەی فرمێسکی چاوی دایکی کوردستان کۆتایی بێت ئێمە هەموومان بووینەتە گەریلا و هتووینەتە چیا. ئەوەندە کورد، ئەوەندە گەنجی کورد لە زینداندان،  ئەوەندە گەنجی کورد شەهید کراون،تاوانی ئەوان چی بوو؟ دەوڵەتێکی دڕندەیە. لە لایەک هەرڕۆژ فڕۆکەی جەنگی دەنێرێتە سەر مندالەکانی ئەوان، لەلایەکی ترەوە بەوان دەڵیت لەدژیان شەڕ بکەن. بە راستی بێ ڕێزییەکی گەورەیە، داگیرکەری تورک و ئەردۆغان بەسەریاندا دەهێنێت. یارییەکە، ئەوەی کە شکۆی هەبێت دەبێت لەناو ئەوان دەرکەوێت. با لەمە زیاتر خۆیان ڕەش نەکەن. با لە سەر منداڵەکانیان بارگرانی درووست نەکەن، نەبنە جیگەی شەرم. بۆ کورد زۆر شەرمە. ئەگەر مندالێکیان هاتووەتە چیا، بۆ هەبوونی نەتەوەکەی تێکۆشان دەکات، بۆ ئەوان شەرەفێکی گەورەیە. بە ڵام کردەوەیەک ئەوان دەیکەن بەڕاستی شەرمە، پێویستە مرۆڤ نەیخاتە بەرچاوان.

مرۆڤێک کە خۆی فڕۆشتووە تۆ چی بخەیتە بەرچاو؟  ئەوەندە خوین دەڕژێت، ئەوەندە لە زیندانەکان مرۆڤ هەیە، دۆزێکی کورد هەیە لە رۆژهەڵاتی ناوین، بەڵام چوونی چەند کەسیکی لاواز، بە پارە، بە گووشار هەلخڵەتاون و لەوێ دانراون. بەم شێوەیە بە پێی خۆیان دەخوازن گەورەبوونی دۆزی کورد تارک بکەن، سەر بگرن و ئەوان بەکار بێنن. لێرەدا شەڕی تایبەت ئەنجام ناگرێت. ئەوانەی کە بەراستی بنەماڵەی هەڤالانی ئێمە بوون، ئەوانیان لە بنەماڵەبوون دەرخست. یان بنەماڵەی هەڤالی ئێمە لەوی نییە.

ماوەیەکە ئۆپەراسیۆنی سیاسی بەردەوامە. گرتن و دەستبەسەرکردن هەیە. پلانەکە رۆژ بە رۆژ فراوانتر دەبێت. ئەوەش بۆ لاوازکردنی هەدەپە ئەنجام دەدرێت. دەیانەوێت هەدەپە بە تەواوی لەناو ببەن. سیاسەت لە باکوری کوردستان و تورکیا بۆ هێزە دیموکراتەکان پێویستە چۆن بێت؟

یەکێک لە رێبازەکانی شەڕی تایبەت لەسەر کورد و چەتەپانی تورک ئەمەیە. لەبەرئەوەی ئێستا لەناو چەپی تورکیادا دوو بەرە دروست بووە. ئەوانەی راستی کورد و کوردستان قبوڵ دەکەن، ئەوانەی چەپ، سۆسیالیست و دیموکراتین، بە راستی خاوەن ویژدانن، بوونەتە ئامانجی رژێم. لەلایەکی دیکەوە کورد ئامانجە. رێبازێکی دیکە ئەوەیە کە کۆمەڵگا دەخاتە ژێرپێ و دەشکینێت، رێبازێکیش بەم شێوەیەیە. دەیگرێت، دەستبەسەری دەکات، ئەشکەنجەی دەکات. بۆ نمونە مرۆڤی وا هەیە، ١٠ سکاڵای لەدژی تۆمارکراوە، بگرە زیاتریش. بۆ نمونە لە راگەیەندنەکاندا باسی ئەوەکرا، عایشە کۆککان بەرپرسی تەڤگەری ژنانی ئازاد، دەستگیرکراوە. باسی ئەوە دەکەن، نزیکەی ٨٠ سکاڵای لەدژی تۆمارکراوە. بەم ئەندازەیە سکاڵا هەیە. دەیانەوێت ئەو کەسانە نیگەران بکەن و ئێدی دەست لە هەموو شتێک هەڵبگرێت. ژمارەی گیراوان زۆر زۆرە. لەبەرئەوەش ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە زینداندان. پێویستە ئەوە بە باشی لێکبدرێتەوە، لە کوردستان هەموو کەسێک زیندانی بینیوە، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە دیارە خاوەن شەرەفن بۆیە زیندانیکراون. واتە زیندانیکردن شەرەفە. شەهیدبوون لەم رێگایەشدا شەرەفێکی گەورەیە، ئیرادەیەکی گەورەیە، گرتنیش شەرەفێکی گەورەیە. ئەوانەی کە دەستگیرنەکراون پێویستە پرسیار لە خۆیان بکەن، ئایا بۆچی دەستگیر نەکراون. هەر کەسێک دەستگیرکرابێت، ئەوا لە ئەنجامی هەڵوێستێکی بە شەرەف دەستگیرکراوە، دوژمن دەیەوێت دەستگیریان بکات و سزایان بدات. سزادان باجێکی راستە، بەڵام لە بەرانبەردا شەرەفی خۆت دەپارێزی، ئیرادەی مرۆڤایەتی دەپارێزی، بەهاکان دەپارێزی، دادپەروەری دەپارێزی، بەم شێوەیە لەلایەن رژێمێکی قڕکەر، داگیرکەر و فاشیستەوە دەپارێزرێی. ئەگەر سزادان هەبێت، ئەوا بۆ هەر مرۆڤێکی دیموکرات و وکردی وڵاتپارێز شەرەفێکە. واتە نابێت لە گرتن بترسین. لەم کاتەدا پێویستە ئێمە وەک نەتەوە بمانەوێت ئازاد ببین و هەبین، پێویستە ئێمە لە شەهیدبوون و گرتن نەترسین. ئەگەر ئەم گەلە لە شەهیدبوون نەترسێت، بە تەئکیدی ئازاد دەبێت. پرسی ئێمە بە تەنها ئازادی نییە، ئێستا ئێمە شەڕی هەبوون دەکەین. لەبەرئەوەی هەبوونی ئێمە لە مەترسیدایە. ئێمە بۆ هەبوون و ئازادی خۆمان پێویستە بۆ باجدان ئامادە بین. بۆیەش هەر مرۆڤێک کە دەستگیرکرابێت، پێویستە نەترسێت. بەڵام شتێکی دیکە هەیە، بەڵام هەندێک مرۆڤ هەیە کە لە ماڵەکەی دەمێنێتەوە، منداڵەکانی دەمێننەوە، پێویستە هەموو وڵاتپارێزێت ئەم پێوانەیە بە بناغە وەربگرێت. لە گەڕەکەی ئەوان، لە کۆڵانەکەیان کێ دەستگیرکرا، بە زوترین کات خاوەنداری لە خانەوادەکە بکەن. واتە کێ دەستگیرکرا، پێویستە خانەوادەکەیان و منداڵەکانیان پەرێشان نەبن. پێویستە لەناو کۆمەڵگاکەمان لەم کاتەدا هاوکاریەکی زۆر هەبێت، پێویستە خاوەنداری لە یەکتری بکەن. یەکتری بە تەنها بەجێ نەهێڵن. پێویستە کۆمەڵگا هاوکاری یەکتری بکات. بۆ نمونە هەندێک کەس دەستگیرکران، پێویستە خانەوادەکانیان بەخێوبکرێن. ئەمە ئەرکێکی پیرۆزە، ئەمە نیشانەی نەتەوەییبوونە. گەلی وڵاتپارێزمان پێویستە بەم شێوەیە بێت. بۆ نمونە ئێمە دەڵێین، دوو شت هەیە، ئەگەر هەڤاڵێکی خانەوادەی شەهیدان، یان خانەوادەی زیندانیەک هەبێت، پێویستە هەموو شتێکی لەگەڵ دابەش بکات. شتێک بداتە ئەوان و شتێک بۆ خۆی بەجێ بهێڵێت. وڵاتپارێزی، ویژدان بەم شێوەیەیە. کەسانی خاوەن ویژدان، خاوەن ئیمان، خاوەن ئایین پێویستە بەم شێوەیە بن، باشە لە ئایینی موسوڵمانیتیدا ئەم شتە نییە؟ ئەگەر دراوسێکەت برسی بوو، پێویستە تۆ تێربوونی خۆت قبوڵ نەکەیت. واتە هەموو شتێک لەگەڵ دراوسێ برسیەکەت دابەش بکەیت. ئەوەش ئەرکێکە کە ئیسلام دیاری کردووە. ئەگەر تۆ بەپێی ئیسلام دەجوڵێیتەوە، بەپێی هەموو مەزهەبێک بەم شێوەیەیە. لە ئایینی ئێزدیشدا بەم شێوەیە، لە عەلەویەتیشدا هەمان شتە. واتە لەناو ئایینەکاندا دابەشکردن هەیە. لە ئایینە پیرۆزەکاندا دابەشکردن هەییە. ئەگەر لە روویی ئایینەوە دەجووڵێیتەوە بەم شێوەیەیە. لە روویی مرۆڤایەتیشەوە هەمان شتە، لە روویی وڵاتپارێزیشەوە بەو شێوەیەیە. چی؟  واتە پێویستە هاوکاری بکەیت. هاوکاری هەبێت، هاوکاری کۆمەڵایەتی زۆر واتادارە. کەسانەی ئێمە پێویستە خاوەنداری لە یەکتری بکەن. کێ بکەوێتە زیندان پێویستە خانەوادەکەی برسی نەبێت، بێخاوەن نەبێت. هەموو کەسێک خاوەنداری لێبکات، ئەرکی سەرەتایی وڵایپارێزی ئەمەیە. بۆیەش دوژمن دەیەویت بە گرتن زەلیلیان بکات، واتە مرۆڤ تەسلیم بکات. خانەوادەکان هەژار ببن و لە زیندانەکانیشدا بێمۆڕاڵ بببێت و خانەوادەکان پەرێشان ببن، بەم شێوەیە دەیانەوێت ئەنجام بەدەست بهێنن. بۆیەش من دەڵێم، پێویستە خاوەندارێتیکردن هەبێت. ئەوەی دیکە پرسی قڕکردنی سیاسی هەیە. بە راستی لە سەر هەموو دەزگا دیموکرات، چەپ، سۆسیالیست، کورد، وڵاتپارێزەکان فشاری هەیە، گرتن هەیە. وەک دەزانرێت هەدەپە پارتێکە هەم چەپی تورکیای تێدایە، هەم وڵاتپارێزی تورکی تێدایە. دەوڵەت زۆر هێرشیان دەکاتە سەر. داگیرکەری بە تایبەتی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئەوەی تەمەنی خۆی درێژ بکات، حسابی هەڵبژاردن دەکات، حسابی ژمارە دەکات، بە پێویستی دەزانن هەدەپە بخەنە ژێر ١٠٪ و دایبخەن، بەم شێوەیە تەسفیەی بکەن. بۆ ئەوەی بتوانێت بەردەوامی بە دەسەڵاتی خۆیان بکەن، ئێستا زیاتر هەدەپە دەکەنە ئامانج. بەم شێوەیە لەگەڵ ئێمە بەراوردیان بکەن. هیچ پەیوەندیان بە ئێمەوە نییە. ئەوان جیاوازن و ئێمەش جیاواز. وەک ئەوەی من دەیبینم، هەدەپە پارتێکە بۆ چارەسەری، خاوەن ئەرکێکە. واتە ئەرکی سەر شانی دیارە، ئەوان خۆیان وا دەڵێن. لەدژی هەموو جۆرە توندوتیژیەکن، دەیانەوێت لە چارەسەریدا ڕۆڵ ببینن. پێشتر بەم شێوەیە بوو. کاتێک لەنێوان ئێمە و دەوڵەتدا نێوەندگیریان دەکرد. ئەو شتانەی کە ئەوان دەڵێن، راستی دەڵێن، بەلام بە پێی بۆچوونی من، بە راستی کەسانەی رەنجدەرن و لەژێر فشاردان. من نامەوێت شتێک بڵێن، بەڵام بەپێی بۆچوونی من، ناتوانن بە تەواوی دەلالەت لە خۆیان بکەن. واتە هەندێک راستی هەیە کە ناتوانن بە بەهێزی بە کۆمەڵگای تورکیا بڵێن. ئەمڕۆ ئەوەی توندوتیژی بەکاردەهێنێت، بە تەنها پەکەکە نییە. دەوڵەتە کە زیاترین توندوتیژی بەکاردەهێنێت. خۆیان دەڵێن کە ئەوان لەدژی هەر جۆرە توندوتیژیەکن. چارەسەری پرسی کورد چۆن دەبێت، تا چارەسەری نەبێت لە تورکیا ئارامی و دیموکراسی نابێت، بەرنامەیان لەسەر ئەمە ئامادە کردووە. دەتوانن ئەم راستیە بەم شێوەیە ئاشکرا بکەن. دەڵێن، بەشێکە لە پەکەکە و هەندێک شتی دیکە' ، چ پەیوەندیەک هەیە؟ شتێکی بەو شێوەیە نییە. ئەوە درۆی ئاکەپە و مەهەپەیە، دەیانەوێت بەم شێوەیە فشار لەسەر ئەوان دروست بکەن، ئەوان لەبەردەم خۆیان وەک ئاستەنگ دەبینن و تەمەنی دەسەڵاتی خۆیان درێژ دەکەنەوە. شتێکی بەو شێوەیە نییە. ئەگەر دەتوانن با بەڵگە بخەنەڕوو. هەمووی درۆیە. بە تەنها چی هەیە؟ ئەم رێکخستنە بە هەباانی کێشەی کورد باوەڕە و دەڵێت کە کێشەکانی تورکیا بە چارەسەری کێشەی کورد چارەسەر دەبن. بڕوایان بە توندوتیژی نییە. ئێستا دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە توندوتیژی بگاتە ئامانج. واتە هەموومان بکوژێت. بە هەزاران کەس بکوژێت، زیندانیان بکات و بەم شێوەیە ئەنجام بەدەست بهێنێت. ئێمەش دەڵێین، ئەوە چارەسەری نییە. ئەمە راستیەکەیە، بەپێی بۆچوونی من ئەگەر بەرێزان بەرپرسانی هەدەپە راستی خۆیان بە باشی و بە بەهیزی رابگەیەنن، زۆر کەسی تورکیش پشتگیریان دەکەن و قبوڵیان دەکەن، هەندێکیان قبوڵیشیان دەکەن. راستە، میدیا بە ڕووی ئەواندا داخراوە، لەژێر فشاردان، من ئەوە دەزانم. بەڵام بە پێی دەرفەت بە باشترین شێوەیە راستیەکان رابگەیەنن. لەبەرئەوەی هەندێک شتی ناڕاست بەسەریاندا دەسەپێنرێت. پێوستە ناراستیەکان روت بکرێنەوە و وڵامیان هەبێت. بێگۆمان لە دەرەوە سەیریان دەکەن، نازانم ، کاری من نییە، ئامۆژگاریان بکەم، بەڵام وەک پرسیارەکە بۆچوونی خۆم دەڵێم. بەپێ بۆچوونم هەندێک کەم دەبینم. لە خۆپاراستندا پێویستە بەهێزتر بن، راستیەکان بڵێن و دواتر لەلایەن کۆمەڵگای تورکەوە قبوڵ دەکرێن. لەبەرئەوەی ئەو شتەی لە تورکیا ئارامی و دیموکراسی لەگەڵ خۆی دەهێنێت، چارەسەری کێشەکانە. نەک وەک ئەوەی ئەمڕۆ ئاکەپە و مەهەپە دەیکەن کە توندوتیژیە. بە توندوتیژی گەلێک لەناوناچێت. گەلی کورد بە توندوتیژی تەسلیم نابێت و دۆخی کورد چارەسەر نابێت. ئەمە راستیەکی گەورەیە. شتێکی دیکە هەیە؟ نادادپەروەری هەیە. نادادپەروەری زۆر زیاتر بووە، یاسا نییە. واتە ئاکەپە دەیەوێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت. بۆ نمونە ئێستا لە پرسوس رووداوێک روودەدات. خانەوادەی شەنیاشار، رووبەرووی ناحەقیەکی زۆر بووەوە. ٣ کەس لە خانەوادەکە و کەسێک لە خانەوادەیەکی دیکە دەستگیرکران. باشە ئەم نادادپەروەریە کە چ جێگایەکی جیهان هەیە؟ بەڵام کەسێکی وەک تەیب ئەردۆغان، لە ژێر بەرپرسیاری خۆیدا رێگا بە نادادپەروەری و بێویژدانی دەدات. ئێستا ئەو دایکە بە تەنها بەرخۆدان دەکات. لە بەردەم دادگای تورکیا راوەستاوە، شتێکی زۆر هێژا و پیرۆزە. بەڵام پێویستە گەلی پرسوس، خانەوادەی بەم شێوەیە بە تەنها جێنەهێڵن. بۆچی ئەو بە تەنها لەوێیە؟ باشە خزم و کەسوکاری نییە؟ باشە کەسێکی نییە؟ ئەو رووداوە بۆ هەموو خەڵکی پرسوس کە خەڵکێکی بەشەرەف و وڵاتپارێزە، بابەتێکی حەساس و سەرەکیە. ئەو کەسانە نەک تەنها هێرشیان کردە سەر خانەوادەی شەنیاشار، بەڵکو شەرەفی سروجیان خستە ژێر پێکانیان، لەوانیاندا. ئەوە هێرشێکە لەسەر وڵاتپارێزی سروج. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە ببینێت، وەک هێرشیک بەرانبەر خۆی ببینێت. خاوەنداری لە خانەوادەکە بکەن، پشتگیریان بکەن. لەدژی هەموو جۆرە نادادپەروەریەک بوەستنەوە. ئەگەر ئێمە وا نەکەین، ناتوانین نادادپەروری لەناو ببەین. بەم شێوەیە نەجوڵێینەوە ، ناتوانن دڕندەیی قڕکردنی تورک ئاشکرا بکەین. لەبەرئەوەی کەسەکانمان، لەم بابەتەدا پێویستە زیاتر دەست لەناو دەست بکەن، پێویستی بە بوێری مەدەنی هەیە، خاوەندارێتی پێویستە. ئێمە وەک کۆمەڵگا پێویستە بەهێز بین. لە سوروج پێویستە هەموو کەسەکان خاوەن هەڵویست بن، لەبەرانبەر ئەم جۆرە رووداوانە بوەستنەوە. لەدژی ئەم هێرشەی دوژمن پێویستە کەس بە تەنها نەمێنێتەوە. ئەمە زۆر گرنگە.

بۆ تێکۆشانی گشتی گەلی کورد چ بانگەوازێکتان هەیە، بەرنامەکەمان بەم شێوەیە کۆتایی پێدەهێنین.

ئێمە رووبەرووی سیاسەتێکی قڕکەر و داگیرکەرین کە لەسەر وڵاتمان شەڕی تایبەت و شەڕی دەروونی فراوان بەڕێوە دەبرێت. راستیەکەمان لە قۆڵایی مێژووە دێت، ئێمە نوێنەرایەتی راستی دەکەین. ئێمە نوێنەرایەتی دادپەروەری دەکەین و دادپەروەریمان دەوێت. ناحەقیەکی گەورە لە گەلەکەمان کراوە و ئێمەش بەو هۆیەوە تێدەکۆشین. بەڵام دوژمن دەیەوێت راستیەکان پێچەوانە بکاتەوە. واتە لە هەموو بابەتێکدا بە تەئکیدی پێچەوانەکردنێک هەیە. لەبەرئەوەی بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت نکۆڵی لە راستی کورد بکات. هەموو شتێک پێچەوانە دەکاتەوە. هەموو راگەیەندراوەکانی خستووەتە خزمەتی ئەوەوە. واتە شەڕی دەروونی و شەڕێکی درۆی فراوان بەرێوە دەبات. وەک پێشتریش وتم، لەلایەک دەڵێن کۆتاییمان پێهێنان و لە لایەکی دیکەوە دەڵێن هەبوونی تورکیا. شتێکی بەم شێوەیە نییە. پرسی ئاسایشی نەتەوەیی، پاراستنی تورکیا نییە. ئێمە دەمانەوێت تورکیا بکەینە تورکیایەکی دیموکرات. نەک ئەوەی داهاتووی تورکیا تێک بدەین. گوایە دەڵێن، پەکەکە لەگەڵ ئەمریکا هەوڵی پارچەکردنی تورکیا دەدات. ئەوەش درۆیەکی گەورەیە. شتێکی بەو شێوەیە نییە. ئێمە دەمانەوێت لە تورکیا ئاشتی و دیموکراسی جێگیر بکەین. ئێمە دەمانەوێت لە تورکیا ئەم توندوتیژیە لەناوببەین، ئەم رژێمە فاشیستە بتوێنینەوە. ئێمە بەک بە تەنها بە ناوی کورد، ئێمە بەناوی هەموو گەلانی تورکیا تێدەکۆشین. بە ناوی گەلانی هەرێمەکە تێدەکۆشین. پێویستە گەموو دیموکرات، وڵاتپاریز لەم بارەیەوە هوشیار بن. بۆ نمونە یەکێک لە درۆ گەورەکانیان چیە؟ ئەوەیە کە دەڵێن لە کاتی شێخ سەعید، هەژارێکی خوا بوو و پەیوەندی بە کەسەوە نەبوو. بە سەید رەزاش وا دەڵێن. دەڵێن دەستی دەرەکی (بەریتانیا) لە پشتی بوو. ئەمڕۆش هەمان شت دەڵێن. بۆ ئەوەیە کە شۆڤێنیزم لەناو کۆمەڵگاکەیاندا بەهیز بکەن، جووڵە بە کەسانی نەژادپەرست بکەن، لە دەوری خۆیان کۆیان بکەنەوە و هەموو جارێک دەڵێن، کورد لەگەڵ بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەمریکا پەیوەندی هەیە و دەیانەوێت تورکیا پارچە پارچە بکەن. هەمووی درۆیە. خۆیان بە پشتگیری ئەمریکا لەدژی ئێمە شەڕ دەکەن. لە گارە هێرشی کرد و تێکشکا. بە پشتگیری کێ بوو؟ کێ رێگەی پێدا؟ باڵندەیەک بێ ئەمریکا ناتوانێت لەسەر ئاسمانی عێراق بفرێت. هەموو درۆیە. هەم دەچن داوای هاوکاری لە ئەمریکا دەکەن و دەیانەوێت 'تیرۆری دەوڵەت' دروست بکەن. درۆ دەکەن، هەمووی درۆیە. باشە ئەمریکا بۆ هەندێک هەڤاڵی ئێمە کە منیشی تێدابووم، خەڵاتی دانەناوە و وتی ٥ ملیۆن دۆلار خەڵاتە کێ جێگای ئەوان ئاشکرا بکات. ئەمە چ واتایەکی هەیە؟ من بانگەوازیم کردبوو کە ئەمریکا دەست لەم سیاسەتەی هەڵبگرێت. هەندێک کەس کە خۆیان وەک چەپ دەبینن، کە چەپی راستەقینە نینن و لەسەر پشتی چەپە راستەقینەکان دەژین، هەندێک قسە دەکەن. ویستیان بانگەوازی من بۆ ئەمریکا رەخنە بکەن. بەم شێوەیە نییە. ئێمە تێکۆشانێکی جددی بەڕێوە دەبەین، ئێمە شۆرشگێرین. ئێمە لە بەرانبەر هەموو جۆرە دەستبەسەرداگرتنێک تێدەکۆشین. ئێمە بزوتنەوەیەکی سەربەخۆین، تا ئێستا بە ئەندازەی نینوکێک سودمان لە کەس وەرنەگرتووە. ئێمە لەسەر هێزی خۆمان تا ئێستا هاتووین. ئێمە وەک پەکەکە پارتێکی بەم شێوەیەین، بەڵام هەزار گڵۆپ دادەگیرسێنن. ئەمریکا لەگەڵ ئێوەیە! باشە کێ سەرۆکی ئێمەی دەستگیرکرد و رادەستی ئەوانی کرد؟ کێ رێگەیدا ئێوە بچنە سەرێکانی و گرێ سپی، کێ رێگەیدا ئێوە عەفرین داگیر بکەن؟ باشە ئەمە پیلانگێڕی نەبوو، ئەمانە هەموو پیلانگێڕێ نێودەوڵەتیە. هەموو بەردەوامی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتە. بەڵام بەرپرسانی ئەوان بە کۆمەڵگا دەلێن، ئەمریکا لەگەڵ ئەواندایە و دەیانەوێت ئەم خاکە پارچە بکات. بە درۆکانیان دەیانەویت هەستی شۆڤێنی بەهێز بکەن و بەم شێوەیە خەلک لەدژی گەلی کورد هان بدەن. ئەمە راست نییە. بە هەموو شێوەیەک درۆیە. ئێمە دەمانەوێت ئەمریکا سیاسەتێکی راست پەیڕەو بکات. دۆزی کورد ببینێت، هاوکاری فاشیزمی تورک نەکات، بەسە. ئێمە ئەمەمان لە ئەمریکا دەوێت، ئێمە داوای هاوکاری ناکەین. هیچ کاتێک داوای هارکاریمان نەکردووە. ئێمە بڕوامان بە خۆمان هەیە، راستیەکمان هەیە، دەتوانین لەسەر راستی خۆمان تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوە ببەین. داوای هاوکاری لە کەس ناکەین، پەیوەندیمان بە کەسەوە نییە. قەسەد لەبەرانبەر داعش شەڕ دەکات، پایەتختی داعشی رووخاند، ئەمریکا بە تەنها لە چوارچێوەی شەڕی دژی داعشدا پەیوەندی لەوێ هەیە، هاوکاری ئەوان دەکات. تورکیاش وادەزانێت بۆ هەموو کوردستان بە گشتیە، بۆ پەکەکەیە! شتەکە گەورە دەکات.، هەزار و یەک گلۆپ دادەگیرسێنێت. شتێکی بەم شێوەیە نییە، هەموو سیناریۆیە. ئێستا خۆیان داوای هاوکاری لە ئەمریکا دەکەن. سەیرکەن، ئەردۆغان چەند جار قسەی کرد، دەڵێت، 'ریفۆرم دەکەم، چالاکی مافەکانی مرۆڤ رێکدەخەمەوە'. ناوەکەشیان کردووەتە پلانی چالاکی مافەکانی مرۆڤ. ئەو هەموو بۆچی دەکات؟ چاوەڕێ دەکات بایدن تەلەفۆنی بۆ بکات. دەیەوێت پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئەمریکا نوێ بکاتەوە. لەبەرئەوەی ترەمپ جوو و ئەویش تەنگەتاو بوو. لەبەرئەوەی ئەوان تا ئێستا بە پشتگیری ئەمریکا لەدژی دۆزی کوردکاریان دەکرد. واتە خۆیان داوای هاوکاری لە ئەمریکا و هەموو دەوڵەتان دەکەن. باشەی ئەگەر کوردێکیش وتی سڵاو و قەسەدە سڵاوێکی کرد، شتێکی بچووکی وەرگرت، خۆ قیامەت نییە. دەیکەن بە قیامەت. راستیەکە بەم شیوەیەیە. ئێمە دەمانەوێت هەموو کەسێک راستی کوردستان ببینێت. ئەمریکا و ئەروپاش هەمووان بیبینن، تورکیش بیبینێت. بزانن ئێمە بە کوشتن و شەڕ لەناو ناچین. ئەم راستیە، پێویستە هەبوونمان قبوڵ بکەن. راستی کورد، گەلێک و ئیرادەیەک قبوڵ بکەن. ئێمە ئەمەمان دەوێت. بەڵام ئەوان دەیانەوێت بە هاوکاری ئەمریکا و ناتۆ لەناومان ببەن. قسەیەکی خولوسی هەیە، چووەتە ئەوروپا و دەڵێت، پەکەکە لەدژی ناتۆیە. وا پیشانی دەدات کە لە جیهاندا هەر شتێکی خراب هەیە، خەتای پەکەکەیە. ئەرێ هەر بێقیمەت، باشە ئێوە ناڵێن ئێمە پەکەکەمان لەناوبردووە. باشە ئەگەر پەکەکت لەناوبردووە بۆ دەچیتە بروکسل و لە کۆبونەوەی ناتۆدا بە چەندین کاتژمێر لەسەر پەکەکە قسە دەکەی. دەگەرێتەوە و دەڵێت، پەکەکەمان لەناوبرد. لەلایەن وادەڵێت و لەلایەکی دیکەوە چەندین کاتژمیر دۆسیە پێشکەش دەکات، هەوڵ دەدات وا پیشانی بدات کە هەموو خرابەیەک بەهۆی پەکەکەوەیە. پێویستە لەدژی پەکەکە هاوکاریمان بکەن کە پەکەکە تەسفیە بکەین. ئەمانە بەم شێوەیەن. هەم داوای هاوکاری دەکەن و هەم دەڵێن ئێوە لەگەڵ پەکەکەدان. لەگەڵ بەرپرسانی ئەوانیش قسەی کردووە. دەڵێت ئەمە 'پرسێکی ناوخۆییە، پرسی سیاسەتی ناوخۆیی یە'. لەبەرئەوەی سەیر دەکەن ئەو دەوڵەژژانە قسە ناکەن. هەرچەند ئەردۆغان دەلێت پەکەکە، ئەمریکا، ناتۆ پێکەوەن، کەس ناڵێت تۆ درۆ دەکەی. دیارە پیشتر پێیان وتراوە. واتە ئێمە لەناوخۆ ناچارین بەم شێوەیە قسە بکەین. واتە خۆیان هاوکاری وەردەگرن، چەک وەردەگرن، هاوکاری سیاسیان لێوەردەگرن، دواتر دەڵێن پەکەکە هاوکاری وەردەگرێت. ئێوە بە هاوکاری ئەوان لەدژی ئێمە شەڕ دەکەن. باشە تۆ چۆن هاتیتە گارە؟ تو شکستت هێنا، بەڵام تێر نەبووی. دەیەوێت ئەوانیش بەشداری بکەن. دەوڵەتی تورک بەم شێوەیەیە. دەیەوێت هەموو جیهان لەدژی کورد هەستێنێتە سەرپێ و کورد لەناوببات. بەم شێوەیە درۆ دەکات. واتە هیچ کەسێک بە ئەندازەی بەرپرسێکی تورک ناتوانێت بە شێوەیەکی شارەزا درۆ بکات.  لە درۆدا بەو ئەندازەیە شارەزا بوون کە هەموو راستیەکان پێچەوانە بکەنەوە و هەبوون وەک نەبوون و نەبوونیش وەک هەبوون لەقەڵەمبدەن. لەم بابەتەدا بە جددی شارەزان، چۆن درۆ دەکەن و چۆن وقسە دەکەن. وەک ئەوەی خۆیان باوەڕ بە درۆکانیان دەکەن. خۆی درۆ دەکات و دواتر خۆیان باوەر دەکەن و وەک ئەوەی بۆشی دەگرین. نازانم چی دەڵێن. ئاشکرایە بە درۆکانیان باوەر دەکەن. بەم شێوەیەیە. واتە خۆی زوڵم دەکات و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، بەڵام ئێمە تاوانبار دەکەن. بۆ نمونە وتمان لە بۆردومانی گارەدا دیلەکانیان کوشت. دەستیان بە درۆ کرد. دەڵێن ئێمە لەشی ئەوانمان پێشاندا. وێنەی ئەوان لای من هەیە. دەڵێن لەشیان یەک پارچەیە. باشە خۆتان ناڵێن ئەوان لەپشت حەوت دەرگادا بوون. باشە چۆن پارچە دەگاتە ئەوان. ئێوە گازتان بەکارهێنا گاز. ئالچاخەکان (نامەردەکان)، بێویژدانەکان. ئێوە کەسی خۆتانتان لەوێ کوشت. ئێوە گازتان بەکارهێنا. ئێمە نەمانوتوە لەشیان پارچە بووە. بۆردومان باشە بە تەنها پارچەبوونە. لەو ئەشکەوتانە بۆمبە کاریگەری لەسەر دروست ناکات. بەم شێوەیە دەیانەوێت رای گشتی هەڵبخەڵەتێنن. چییە؟ ئەمە وێنەیە، لاشەیان یەک پارچەیە، پارچە پارچە نەبووە. دەڵێن، پەکەکە درۆ دەکات و بە فڕۆکە نەبووە و نازانم چی و چی. واتە شارەزاییەکی تەواویان لە درۆدا هەیە، دەتوانن مرۆڤ هەڵبخەڵەتێنن. بەم شێوەیە ئۆپەراسیۆنی درۆ ئەنجام دەدەن. لە بەرانبەر ئەو هەموو درۆیە بانگەوازیم ئەوەیە کە گەلەکەمان و رای گشتی تورکیا دیموکراتیک هوشیار بێت. رژێمێکی فاشیست هەیە، دەیەوێت لەسەر گەلی تورک و گەلی کورد سەروەر بێت. ئەو ئامانجە قێزەونەی هەیە. ئەو تێکۆشانەی کە ئەمڕۆ گەریلا بەڕێوەی دەبات، خزمەت بە دیموککراسی تورکیا دەکات، ئەمە سەد لە سەدە. سەرکەوتنی گەریلا رێگا بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا دەکاتەوە. ئەگەر ئەوان لەبەرانبەر گەریلا سەربکەون، ئەو دەسەڵاتە دەبێتە هەمیشەیی. بەڵام لە بەرانبەر گەریلا تێکدەچێت، رژێمەکەیان بە تەواوی تێکدەچێت. بۆیەش تێکۆشانی گەریلا تێکۆشانی هەبوونە، تێکۆشانی ئازادیە، تێکۆشانی دیموکراست تورکیا بە گشتیە. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت. هیوادارین گەلەکەمان و دیموکراتخوازان راستیەکان باشتر ببینن. بە تایبەتی لەدژی شەڕی تایبەت تێکۆشانی گەلەکەمان زۆر گرنگە. گەلەکەمان لەم تێکۆشانەکدا جێی خۆی دەگرێت، هێزی کۆمەڵایەتی خۆی پیشان دەدات. ئەگەر بەم شێوەیە بێت، کۆتایی بە درۆکانیان هاتووە، شەڕی تایبەت ئەنجام بەدەست ناهێنێت و ئەوان تێکدەشکێن.

ف.ق / ک. ش