قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه یادیان كرایه‌وه: پاكتاو ناتوانێت رێگری له گه‌لی كورد بكات
قوربانیانیانی هه‌ڵه‌بجه به چالاكی یادیان كرایه‌وه. له چالاكیه‌كاندا ئه‌وه خرایه‌ڕوو كه سه‌ره‌ڕای پاكتاوكردنیش ناتوانرێت رێگه له تێكۆشانی گه‌لی كورد بگیرێت.
قوربانیانیانی هه‌ڵه‌بجه به چالاكی یادیان كرایه‌وه. له چالاكیه‌كاندا ئه‌وه خرایه‌ڕوو كه سه‌ره‌ڕای پاكتاوكردنیش ناتوانرێت رێگه له تێكۆشانی گه‌لی كورد بگیرێت.
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ٣٤ههمینی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه چالاكی یادكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌چوون.
ئێلیح
رێكخستنی هه‌ده‌په‌ی ئێلیح قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌بیرهێنایه‌وه. وێڕای وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ژنانی هه‌ده‌په ئایشه ئاجار باشاران زۆر كه‌س به‌شدارییان له یادكردنه‌وه‌كه‌دا كرد كه له‌لایه‌ن رێكخستنی هه‌ده‌په‌ی ناوچه‌ی ناوه‌ندییه‌وه سازكرابوو. بۆ رێزگرتن له یادی قوربانیان خوله‌كێك بێده‌نگی راگه‌یه‌نرا. هه‌روه‌ها مۆم داگیرسان و له‌به‌رده‌میان وێنه‌كانی قوربانیان دانران.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ژنانی هه‌ده‌په ئایشه ئاجار باشاران باسی له‌وه‌كرد، كه ئامانج له كۆمه‌ڵكوژی له‌ناوبردنی كورد بوو و وتی، "به‌ڵام وه‌ك هه‌موو كۆمه‌ڵكوژییه‌كان، له‌م كۆمهڵكوژیهشدا هێرش بووه هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی بوونی كورد".
له یادكردنه‌وه‌كه‌دا به‌ڵگه‌فیلمێك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژیه‌كه نمایش كرا.
ئامه‌د
له ئامه‌دیش پلاتفۆرمی ره‌نج و دیموكراسی بۆ قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه له‌به‌ر په‌یكه‌ری ژیانی پاركی كۆشویلو چالاكیه‌كی یادكردنه‌وه‌ی ساز كرد. له چالاكیه‌كه‌دا كه پلاكارد به نوسراوی "ئێمه هه‌ڵه‌بجه له‌یاد ناكه‌ین" هه‌ڵدرا، نوێنه‌رانی ته‌ژه‌ئا، هه‌ده‌په، پارتی پێشه‌ڕۆژ، ده‌ڤا، جه‌هه‌په و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان ئاماده‌بوون. هاوسه‌رۆكی لقی سه‌س شیار گولدیكهن له مه‌راسیمه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و وتی، "ئێمه له بیریناكهین و یادی ده‌كه‌ینه‌وه. كێ ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی كردبێت ئێمه به‌رده‌وام لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".
وته‌بێژی پلاتفۆرمه‌كه محه‌مه‌د جانداریش وتی، كه ئه‌وانه‌ی قورسترین باجی شه‌ڕ ده‌ده‌ن بریتین له ژنان، منداڵان و زه‌حمه‌تكێشان.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی شاره‌كه زه‌یاد جه‌یلانیش ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به ئۆپراسیۆنی پاكتاوی سیاسی نیشاندا كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدرا.
زه‌یاد جه‌یلان وتی، "ئازاری هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان به‌رده‌وامه. به‌ڵام ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه نه‌یتوانی به‌ر به تێكۆشانی ئازادی و ئاشتی كورد بگرێت".
رحا
پلاتفۆرمی ره‌نج و دیموكراسی له سێوهرگیش قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌بیر هێنایه‌وه. له چالاكیه‌كه‌دا كه له گۆڕه‌پانی سیڤه‌ره‌ك كانلیكویو سازكرا، وته‌بێژی پلاتفۆرمه‌كه فورات ئایهبه قسه‌ی كرد و وتی، "ئه‌مڕۆ دیكتاتۆری سه‌ددام بوونیشی نه‌بێت له دژی كوردان هێشتا بیركردنه‌وه‌ی بكوژ به شێوه‌ی جیاجیا به‌رده‌وامه".
مێردین
رێكخستنی هه‌ده‌په‌ی مێردین كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی سازكرد. له چالاكیه‌كه‌دا كه له‌به‌ر بینای هه‌ده‌په‌ی شاره‌كه سازكرا ژماره‌یه‌كی زۆر به‌شداربوون. هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی مێردین ساڵح كودای باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی كرد سه‌ددام حسێنیش بێت هه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی چه‌كی كیمیاییان پێداوه و هانیانداوه بۆ كۆمه‌ڵكوژی، به‌رپرسیاری كۆمهڵكوژیهكهن.
شڕنه‌خ
رێكخستنی هه‌ده‌په‌ی شڕنه‌خ له‌به‌ر بینای هه‌ده‌په‌ی سلۆپی كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی سازكرد. هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی سلۆپی یه‌عقوب تانش باسی له‌وه‌كرد، كه كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵكوژییه‌كان كه له دژی تێكۆشانی ئازادی و یه‌كسانی گه‌لی كورد ئه‌نجامدراوه و وتی، "گه‌لی كورد به به‌رخودانی خۆی بووه‌ته جێی هیوای هه‌موو گه‌لانی بنده‌ست".
هـ . ب