قەڕەیلان: هێرشی ئەم زستانەی دەوڵەتی تورک شکستی هێنا - ٢ -

موراد قەڕەیلان ئەندامی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، دەسەڵات لە تورکیا بە بانگەشەیەکی گەورەوە، ئۆپەراسیۆنێکی زستانەی بە ناوی 'ئەرەن' راگەیاندبوو، بەڵام ئەم ئۆپەڕاسیۆنە هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێنا.

موراد قەڕەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ئەوەی خستەڕوو کە، بە درۆی 'تێکۆشین لەدژی تیرۆر' و پشتگیری ناتۆ و هێزە نێودەوڵەتیەکان، هێرشی کردە سەر تەڤگەری ئازادی گەلی کورد و وتی، "ئەمە لە کاتێکدایە کە خۆی تیرۆر و نەژادپەرستی گەورە لە کوردستان ئەنجام دەدات. وڵاتممان لەژێر داگیرکەریدایە، تاڵانکراوە، زمانمان قەدەغەیە و شەرەفمان لەژێر پێدایە. ئێمەش لەبەرانبەر تیرۆری دەوڵەت بە شێوەیەکی مرۆیی بەرخۆدان دەکەین. ئێمە وەک مرۆڤ و گەل، کەرامەتمان دەپارێزین. ئێمە شەرەف و کەرامەت و گەلی خۆمان دەپارێزین. ئێمە بۆ هەبوونمان، بە پاراستنی رەوا خۆمان دەپارێزین. ئەمە، مافێکی پیرۆزە و تاکە شتێک کە دەیکەین ئەمەیە."

موراد قەڕەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وڵامی پرسیارەکانی رادیۆی دەنگی وڵاتی دایەوە.

بەهۆی ئەوەی ئەم بەرنامەیە، بەرلە هێرشی داگیرکەری سەر گارە ئامادە کرابوو، هیچ شتێک لەبارەی گارەوە و هیچ پرسیارێک نەکراوە و بە گشتی پرسیار لە بەڕێز قەڕەیلان کراوە.

ئەوچالاکییەکان کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام دەدرێت بە باوەڕی ئێوە بەش دەکات یان نا؟

 لە ڕاستیدا لەم بوارەدا کەموکۆڕی ئێمە هەیە. من زۆرتر لەلایەن تەڤگەرەکەمانەوە دەڵێم. وەک پێویست لە بواری بڵاوکردنەوەی فکر و بۆچوونەکانی ڕێبەرایەتی هەمیش لە بواری پێشخستنی تێکۆشین بۆ ئازادی ڕێبەرایەتی ئێمە کەموکۆڕیمان هەیە. ئازادی ڕێبەرایەتی و گەلی کورد پێکەوە گرێدراون. سەرکەوتنی شۆڕش ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکات. بەم بۆنەیەوە ئێمە هەرچەندە تێکۆشانی خۆمان پێشبخەین ئەوەندە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ نزیک دەبێتەوە. وەک ئەوەی کە باسم کرد ، لەسەر ئەم بابەتە ئێمە دواکەوتووین. ئێمە لە دۆخێکی ڕخنەداینداین. هەربۆیە وەک تەڤگەر لەم قۆناغە داین، بۆ دەربازکردنی ئەمە خەبات دەکەین.

بەم بۆنەیەوە تارماییەک دیار و هەڵوێستێکی گرینگ بابەتی وتنە. دیسانەوە ڕۆحێک فیدایی هەیە. بەگشتیی دەتوانم ئەمە بخەمە بەرچاوان. بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مندالانی ئەم گەلە هەتاکوو ئیستا ڕەنجێکی زۆریان داوە. شەهادت هەبوو. ئێمە دیمان؛ لە قۆناغی بەرخۆدانی ٢٠١٩دا بە تەنیا گەریلا ٧ ، بەگشتی ٩شەهیدمان هەبوو. ڕەنجێکی زۆر دراوە. لە ئیستادا لە بەندیخانەکاندا مانگرتن لەخواردن هەیە.  لە وارگەی شەهید ڕۆستەم جووودی  و لە کەمپی لاڤاریۆی وڵاتی یونان چالاکی مانگرتن لەخواردن هەیە. بەم بۆنەیەوە سڵاو دەنێرم بۆ هەموو چالاکوانان و هیوای سەرکەوتنم هەیە بۆیان.

لەم قۆناغەدا پێویست بوو ئەوەی پیشەنگایەتی بکات ئێمە و ئەوانەی دەرەوە بوون. وەک دەزانن، هەڵمەتی' کات کاتی ئازادیە' کە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە لایەن تەڤگەری ئازادیەوە دەستیپێکراوە هەڵمەتێکی گرینگە. بەڵام دەبێت ئێمە بەشداری گشتیی بۆ ئەم هەڵمەتە درووست بکەین. پێویستە بۆ ئەمە خەبات بکەین. ئیستاکە لە بەندیخانە، ئەورووپا، ڕۆژئاوا و شوێنەکانی تر ڕۆڵ دەگێڕن؛ بێگومان ڕەنجێک هەیە ، بەڵام لە ڕاستیدا لە باکووری کوردستان گرینگە. لە باکووری کوردستان نەک هەندێک ڕێکخراوەی فەرمی دەبێت هەموو گەلی وڵاتپارێز چالاکی بکەن. لەم خاڵەدا دەتوانین باسی کەموو کۆڕییەکان بکەین. لە ڕاستیدا گوشارێگی فاشیزم هەیە، گوشاری پۆلیس هەیە و کاری هەواڵگری و سیخوڕی  بۆ گرتنی کەسەکان هەیە.  ئیستا لە باکوور بەتایبەتی کەسانی ئێمە کە دەڵێن، ' من وڵاتپارێزم و خاوەن باوەڕم'  لە دژی هەوڵە سیخووڕییەکانی دوژمن هۆشیار بنەوە. دەبێت هەرکەسێک دەربارەی ئەم بابەتەوە خۆی بەرپرسیار بزانێت. یان دەبێت ئەو بە ڕاوەستاندن ، بەم شیوەیە کاریگەری دوژمن بوەستێت و گەلیش بە ڕۆحێکی شۆڕشگێڕی بەرخۆدێری بەڕێکخستنکراو بە شێوازێکی سەرهەڵدان ئەنجام بدەن. ئێمە ئەم هیوایەمان لە وڵاتپارێزان و شۆرشگێڕانی باکووری کوردستان هەیە.  لە ئامەد هەتاکوو وان دەبێت لەهەموو باکووری کوردستان دەبێت گەلەکەمن بڕژێنە سەر شەقامەکان و ڕێپێوان بکەن.' سەرهەڵدانی ساڵی ٩٠'کان لە ژێر گووشارێکی ئاوەها ئەنجامدرا؛ ئەمڕۆش بەهەمان شێواز دەتوانێت پێشبکەوێت. گەلی وڵاتپارێزی ئێمە و هەڤاڵانی ئێمە زۆرتر دەتوانن  خەبات کاری بۆبکەن. بەم شێوەیە قۆناغی هەڵمەتەکە دەتوانێت ببێتە قۆناغێکی گرینگ و فراوانتر.هاوکات گەریلاش دەکەوێتە ئەم هەڵمەتە و باوەڕم وایە کە هەڵمەتی لەپیش ئێمە زۆرتر بەشدار ببن.

لە هەموو جیهانیش پێشکەوتنێک شایانی وتنە. لە هەموو قوشبنێکی ئەم جیهانە رێکخراوەگەلیکی جیاواز بەشداری خۆیان بۆ ئەم هەڵمەتە ڕادەگەێنن.هاوکات هەڵمەتەکە دەبێتە هەڵمەتێکی جیهانی. ئەمە زۆر گرینگە. لە دژی دەوڵەتی تورکی قڕکەر لە تەواوی جیهان هەلوێستێک دابنرێت و دەبێت دۆزی گەلی کورد ببێتە دۆزێکی جیهانی. دەوڵەتی تورکی قڕکەر هەتاکوو ئیستاش لە هەمبەری ئێمە  بە پشتگیری هێزە کۆمپلۆگەرەکان شەڕ دەکات.  هیچکات دەوڵەتی تورک بە تەنیایی لە هەمبەر ئێمەدا شەڕی نەکردووە. بەردەوام لە ناتۆ پشتگیری گرتووە. ئیستاکەش بە پشتیوانی هێزە کۆمپلۆگەرەکان دەیهەوێت لە دژی ئێمە شەڕ بکات. دەیهەوێت بە ناوی ' شەڕی تیرۆر' پێک بهێنێت. لە ڕاستیدا تیرۆری هەرە مەزن  ئەوەیە کە لە کوردستان ئەنجامی دەدات. نەتەوەپەرەستی هەرە مەزن ئەوەیە کە لە کوردستان بەڕێوەی دەبات. ئێمەش لە دژی تیرۆری دەوڵەت پێشەنگی بەرخۆدانێکی مرۆیی دەکەین. ئێمە گەلی خۆمان دەپارێزین. ئێمە خۆمان، شکۆ و شەرەفی گەلەکەمان دەپارێزین. ئێمەش پاراستنی هەمبوونی خۆمان و گەلەکەمان بە مافی ڕەوای خۆمان دەزانین. ئەمە مافێکی پیرۆزە. وڵاتی ئێمە داگیرکراوە، تاڵان کراوە، زمانی ئێمە قەدەغە کراوە، هەموو شکۆی ئێمەیان خستووەتە ژێر پێی خۆیان و ئێمەش لە دژی ئەوە هەڵوێستمان هەیە و دەمانهەوێت هەبوونی خۆمان بسەلمێنین. تاکەشتێک کە ئێمە دەیکەین ئەوەیە. ئەوەی کە تیرۆر دەکات دەوڵەتی تورکە. ئیستاکە ئەمە پێچەوانەی دەکەنەوە و لەتەواوی جیهان لەدژی ئێمە و ڕێبەرەکەمان گەلەکۆمە دەکرێت. هاوکات لەدژی ئەمە  تێکۆشانی ئێمە وتێکۆشانێکی جیهانی پێویستە.

لەم چوارچێەوەیەدا بۆچالاکییەکانی ئەورووپا کە ئەنجام دەدرێن، ئێوە چیتان هەیە بۆ وتن؟

ڕاستی گەلی ئێمە کە لە ئەورووپا دەژین، بەردەوام رۆڵی خۆیان گێڕاوە و ئیستاکەش چالاکی دەکەن و زۆر گرینگە. لەخۆیدا ئەگەر کوو تێکۆشانی گەلی کورد  و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە جیهاندا پەرەی سەندووە، ڕۆڵی گەلی ئێمەیە لە ئەورووپا دەژین و ڕێکخستنی گەلی ئێمە گەورەیە. بابەتی ڕەنج، بەرخۆدان و ڕۆڵ گێڕان، دەبێت لە کاتدا بگۆڕدرێت. تەڤگەری ئێمە بە شێوەیەکە کە بە هەموو جیهاندا بڵاو بووەتەوە. دۆزی ئێمە دۆزێکی گەردوونی و نەتەوەییە. لەم کاتەشدا دەبێت چالاکیەکانی ئێمە خزمەتی ئەم دۆزە بکات. دەبێت ڕای گشتی پێک بێنێت. نموونە، چالاکییەکان ڕۆژانی شەمە و یەکشەممە کە دەکرێت، زۆرتر ڕووبکەنە کۆمەڵگە. دەبێت لە ئیستا بەم لاوە چالاکییەکانی ئێمە زیاتر ڕووی لە گەلانی بیانی بێت. بۆ نموونە رێپێوانی گەنجان هەبوو. ئێمەش چاپەمەنی چاودێری دەکەین. بە ڕاستی زۆر بەنرخن، گەنجان لەم بەرفەدا لە شەقامەکەاندا رێپێوان دەکات، ئەمە کەدێکی باشە. سڵاوی هەموو چالاکوانان دەکەم، هیوای سەرکەوتنم هەیە بۆیان. لە چالاکییەکاندا گەلێک ئینتەر ناسیۆناڵیست هەیە. لە ڕاستیدا ئەوە، ئەم تێکۆشانە وەک تێکۆشانێکی ئینتەرناسیۆناڵیست نیشان دەدات. بۆ ئەمەش دەبێت ئێمە ڕێبازی چالاکییەکانمان بگۆرین. نموونە؛ ئەوەی کە ئێمە بیستمان لە ڕێگەی ئیمەیلەوە نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەنێردرێت. ئەمە زۆرگرینگە. دەبێت بە زۆری گرینگی بدرێتە ئەم جۆرە چالاکییانە. یانی زۆرتر ڕووبکەنە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و ڕای گشتیی جیهان وەک نەتەوە یەکگرتووەکان. نموونە ئەنجامدانی چاوپێکەوتن و چالاکی لە بەردەم پارلمانێک یان بەردەم تەلەڤیزیۆنێک یانیش شاندێک کە خاوەن پشتگیرییەکی جەماوەری بن، ئەمانە بەکەڵک دێت. دەبێت ئێمە خەباتی ڕای گشتی جیهان بکەین. دەبێت دۆزی ئازادی  کوردستان و ڕێبەر ئاپۆ ڕاستەوخۆ رای گشتی جیهانی لێ ئاگادار بکرێتوە. بەم باوەڕییە ئێمە ئەگەر چالاکییەکانی ئەورووپا بەم شێوەیە بگۆڕین ، ئەنجامی باشتر قازانج بکەین.

ئەمە ماوەیەکە لە زانکۆی بۆگازێچی خوێندکاران بەرخۆدان دەکەن، دەربارەی ئەم چالاکییانە ئێوە ڕاتان چییە؟

خوێندکارانی زانکۆ بۆ ئەوەی کە داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت چالاکی دەکەن. دەوڵەتی تورکیاش زۆر ترساوە، بە پەلە هەڵیکووتایەسەر خوێندکاران. ئەردۆغان و باخچەلیش کەوتنە هەوڵ کە ئەو چالاکییانە تیرۆر نیشان بدەن. دەبێت ئەوە نیشان بدرێت، ئەو چالاکییانەدا بە پێشەنگایەتی خوێندکارانی زانکۆی بۆگازیچی دەستیپێکرد، هێز و توانای گەنجانی تورکیا نیشاندرا. هەربۆیە تورکیا ترساوە. لە سەرەتادا ئەم چالاکییە لە تەواوی  ئیستانبوول و دواتر ئەنکەرا و لە زۆر شوێنی تریش بڵاو بوویەوە. شیمانە دەکرێت لە شوێنگەلی تری جیهانیش پەرە بستێنێت. ڕژیم لەوە دەترسیت. بۆیە رژیم لاواز بووە و بەترسەوە هەنگاو دەنێت. هۆکاری ترسەکەی ئەوەیە. ئەم هەوڵدان و بزاڤی گەنجانی لە تورکیا  جاریکی تر ڕۆحی دەنیز گەزمێشان، ماهێر چایانان، ئیبراهیم کایپاکایایان، کەماڵ پیرەکان نیشان دەدات کە نەمردوون و زیندوون. ئەم چالاکییە هەبوونی گەنجانی تورکیا نیشان دەدات. سڵاو دەنێرین بۆ هەموو چالاکوانەکان . وڵاتپارێزانی کوردستان و ڕێکخراوەکانی کوردستان لەم نێوانەدا دەبێت هەرکەسێک خاوەنداریەتی لە گەنجان بکەن کە خاوەن هەڵوێستن. لە ئیستاشدا یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی چالاکی دەکەن. سڵاو دەنێرم بۆ ئەو چالاکییانە. چالاکییەکانیان زۆر واتادارن. گەنجان خۆبوونی شۆرشگێڕی لە تورکیایان نیشاندا. ئێمە وەک تەڤگەر باوەڕی ئێمە بۆ گەنجانی شۆڕشگێڕ و سوسیالیستی تورکیا چۆن بووە، تائیستاش  لەسەرهەمان باوەری ماوین و لێی دوور نەکەوتووین. ئەم هەلوێست و هەوڵدانی گەنجان لە بۆگازیچی کە سەری هەڵداوە سەلماندوویە کە ئەم باوەڕی ئێمە چەندە لەجێگەی خۆیدا هەیە. تەڤگەری گەنجان ڕژیمی فاشیستی کردووەتە کون، لەو باوەڕەدام کە هەڵوێستەکان فراوانتر ببێت، هیوای سەرکەوتنم هەیە بۆیان.

لەم ماوەی دواییەدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەناوی ' ئەرەن' ئۆپەراسیۆنێکی لە زستاندا دەستپێکرد. لەچاپەمەنیەکاندا دەربارەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا قسەی زۆرکراوە. لەم دواییانەدا ڕاگەیەنرا کە لە ئامانۆسی ئۆپەراسیۆنیک دەستیپێکردووە. ئەم ئۆپەراسیۆنە هیچ ئەنجامیک بەدەست دەخات یان نا؟

ئەمڕۆ ساڵیادی شەهادەتە لە ژێرزەمینەکانە کە لەکاتی بەرخۆدانی خۆبەرێوەبەری لە جەزیر پێکهاتبوو. لە شەخسی شۆرشگێڕی  هێژا موحموود توونچ و ئاسیە یوکسەل دا من هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەرئ بە حورمەت بەبیردێنمەوە و بەلێنی ئێمە بۆئەوان دووبارە دەکەمەوە.

ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئامانۆسی کە ئێوە باسی لێوە دەکەن ، ئۆپەراسیۆنی ٨هەمینە کە داگیرکەری تورک لەم وەرزی زستانەدا لە باکووری کوردستان ئەنجامی داوە. هەتاکوو ئیستا لەم ئۆپەراسیۆنانەدا هیچ سەرکەوتنێکی بەدەست نەهێناوە، تێکشکاون، یان هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەخستووە. بە پێی ئەو زانیارییانەی کە دەست ئێمە کەوتووە لە چیای ئاگری لە شەڕدا گورزی سەختیان خواردووە. هەروەها ئەم شتانە لە کۆمەڵگە دەشارنەوە و دەولەتی تورک تێکشکاندنی خۆی لە میدیاکانیدا دەرناخات. زۆرکەم کە ناچار دەمێنێت، باسی زیانەکانی خۆیان دەکەن بەڵام زۆر کەم و چەواشەی دەکەن. لە هەرێمی ئامەد-لیجە زۆر لەسەر خۆیان کاریان کرد و ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدا، لەوێش چالاکی گرینگ ئەنجامدرا و گورزی کوشەندەیان بەرکەوت. چالاکی لیجە چالاکییەکی گەلیک واتادارە و گرینگە.

بە کوورتی دەتوانم بڵێم لەو ئۆپەراسیۆنانەی زستاندا تێکشکان. لە ئۆپەراسیۆنەکەی خۆیاندا باس دەکەن کە ٣ گەریلا شەهید بوونە. بەوە باسی گروپی هەڤاڵ ڕێبەر دەکەن کە لە مێردین شەهید بوون. ئەو هەڤالانە لەکاتی ئۆپەراسیۆنی زستاندا شەهید نەبوونە. ئەو هەڤالانەی ئێمە بە هۆی ئەوەی کە بەهەستیاری جووڵەیان نەکردووە، دوژم چووتەسەریان و شەهید بوون. ئەو ٣ هەڤالە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی فەرمیدا شەهید نەبوونە. ئەو ئۆپەراسیۆنە کە باسی دەکەین تا ئیستا هیچ زیانێک بەرهێزەکانمان نەکەوتووە.

لێرەدا دیار دەبێت کە تەدبیری هەڤالان و کامپەکانی زستان تکنیکی دوژمن پووچەڵ دەکاتەوە. تا ئیستاش ئۆپەراسیۆن لە ئامانۆسێ بەردەوامە. بە ڕاستی کاتێک دەستبە ئۆپەراسیۆن دەکەن، لەکاتێکدا دەستکەوتێکیان نابێت لە ڕاگەیاندنەکانیان تێناگەیت کە ئۆپەراسیۆن بەردەوامە یان کۆتایی هاتووە. بۆیە لەو دۆخەدا باسی هیچ ناکەن. بۆ ئامانۆسێ-یش ئیستاکەش شتێکیان دیار نەکردووە. ئەمەش دەری دەخات کە هیچ ئەنجامێک دەست ناخەن. لە ئامانۆسی لە ماوەیەکی پیش، لەماوەی مانگی تەشرین هەندێک شەڕ ڕوویدا و چەند هەڤالێکی ئێمە شەهید بوون. بەهۆی ئەوەی کە دوژمن زانیبووی ئەو شەهیدانی ئێمە لە ئاستی بەرێوەبەریدان، دەیهەوێت بچێتە سەر ئامانۆسێ و ئەنجام بگرێت. لە بەر ئەوەیە کە زۆرتر دەچێتە ئەوێ.بەم بۆنەیەوە شەخسی هەڤال دڵشێر هەرەکۆل و فەدایی هاروون فرات، شەهیدانی بەرخۆدانی ئامانۆسی بەبیر دێنمەوە. شەهادەتی هەڤال دڵشێر کەم شانسییەکی مەزن بوو. هەڤاڵ دووسال زیاتر بوو کە برینداربوو،  نەیتوانیبوو جووڵەبکات. کاتێک کە ئەویان لەوی دەرخست، دوژمن پێی دەزانێت و دەجێتەسەر هەڤاڵان. هەڤاڵ دڵشێر و هەڤالانی تریش شەهید دەکەون. ئەو کەسەی کە دەبوایە ئەوەی بهێنایەت هەڤال هاروون بوو. هەڤال هاروون ئەندامی تابووری شەهید زیلانە و هەڤاڵی فیداییە. هەڤال هاروون کاتێک کە دەبینیت هەڤاڵ دلشێر شەهید بووە و ئەو ناتوانێت بیبات، ئەو و هەڤال زنار بەرەو پەیانسووسێ  دەچن،  دوای ئەوەی کە لەوی شەڕدەکەن، دەچنە ئەسکەندەروون و لەوێ بە چالاکییەکی فیدایی شەهید دەبن. ئەو هەڤالانە بە شێوازێکی فیداییانە دوژمن دەکەنە ئامانج. ئەمە هەڵوێستێکی واتادارە. لە مێژوودا لە هەندی کات هەندێ کەس ڕۆڵی بەرچاو دەگیڕن. ڕۆڵی ئەوان رێگە بۆ گەشەسەندن و سەرکەوتنی مەزن دەکاتەوە. هەڤال دلشێرهەڤالێکی ئاوەها بوو. لە ناوی قۆناغی ١٢ سوارەی دەرویشی عەبدی و ئەو گرووپە کە بۆ پاراستنی ئێزدییەکان چوونە شەنگال ڕۆڵی هەبوو. ئەگەرئەو گروپە وک  ١٢ سوارەی دەرویشی عەبدێ بناسین ، هەڤال دڵشێر وەک فەرماندەیەکی ئەو گرووپە و دەرویشێکی سەردەم بوو. خەڵکی شەنگال خۆیان ئاوەها پیناسەی ئەو هەڤالەیان دەکرد، بۆئەو مەراسمیان بەرێوە برد. ئەمە شتێگی زۆر ڕاستە. لە شەنگال لە تێکۆشانی تێکشکاندنی داعش هاتاکوو کۆتایی ڕۆڵێکی مێژووی گێڕا . وەک هەڤال عەگید جڤیان، کەدێکی زۆری داوە. بە راستی هەڤالێکی گەلێک هێژای ئێمە شەهید بوو. شەهید بوونی ئەم هەڤالە ئێمەی زۆر خەمگین کرد. تەڤگەر ویستی کە ئەو لەو شوینە دووربکاتەوە ، بەڵام ئەو هەڤاڵە شەهید بوو و بەشداری کاروانی ئازادی بوو. ئێمە جارێکی تر جەخت دەکەینەوە کە لەسەر بەڵێنی خۆمان بە هەڤال دلشێر و هەموو شەهیدان دەمێنین، ئێمە خوێنی ئەوان لەسەر عەرد ناهێڵین. من سەرخۆشی لە بنەمالەی شەهیدانمان و گەلی وڵاتپارێز دەخوازین.

ک-ش