قەڕەیلان: هێرشی ئەم زستانەی دەوڵەتی تورک شکستی هێنا - ١ -

موراد قەڕەیلان ئەندامی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، دەسەڵات لە تورکیا بە بانگەشەیەکی گەورەوە، ئۆپەراسیۆنێکی زستانەی بە ناوی 'ئەرەن' راگەیاندبوو، بەڵام ئەم ئۆپەڕاسیۆنە هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێنا.

موراد قەڕەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ئەوەی خستەڕوو کە، بە درۆی 'تێکۆشین لەدژی تیرۆر' و پشتگیری ناتۆ و هێزە نێودەوڵەتیەکان، هێرشی کردە سەر تەڤگەری ئازادی گەلی کورد و وتی، "ئەمە لە کاتێکدایە کە خۆی تیرۆر و نەژادپەرستی گەورە لە کوردستان ئەنجام دەدات. وڵاتممان لەژێر داگیرکەریدایە، تاڵانکراوە، زمانمان قەدەغەیە و شەرەفمان لەژێر پێدایە. ئێمەش لەبەرانبەر تیرۆری دەوڵەت بە شێوەیەکی مرۆیی بەرخۆدان دەکەین. ئێمە وەک مرۆڤ و گەل، کەرامەتمان دەپارێزین. ئێمە شەرەف و کەرامەت و گەلی خۆمان دەپارێزین. ئێمە بۆ هەبوونمان، بە پاراستنی رەوا خۆمان دەپارێزین. ئەمە، مافێکی پیرۆزە و تاکە شتێک کە دەیکەین ئەمەیە."

موراد قەڕەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وڵامی پرسیارەکانی رادیۆی دەنگی وڵاتی دایەوە.

بەهۆی ئەوەی ئەم بەرنامەیە، بەرلە هێرشی داگیرکەری سەر گارە ئامادە کرابوو، هیچ شتێک لەبارەی گارەوە و هیچ پرسیارێک نەکراوە و بە گشتی پرسیار لە بەڕێز قەڕەیلان کراوە.

ئێمە پێمان نایە ٢٣مین ساڵی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا. لەمبارەیەوە دەتانەوێت چی بڵێن؟

١٥ی شوبات بۆ گەلەکەمان و مرۆڤایەتی وەک رۆژێکی ڕەش لە مێژوودا دەبینرێت. لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا ، لەبەرانبەر داهاتووی گەل و تەڤگەرەکەمان پیلانگێڕی ئەنجامدرا. ئەم پیلانگێڕیە، بە دەستگیرکردنی ڕێبەرمان بە ئەنجام گەیشت. بۆیەش گەلەکەمان وەک ڕۆژێکی ڕەش دەیبینێت. هەموو ئەو هێزانەی کە بەشداریان لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا کرد شەرمەزار دەکەم. هەروەها یادی هەموو فیداییانە دەکەمەوە کە بە دروشمی ' ئێوە ناتوانن رۆژمان تاریک بکەن' لاشەیان کرد بە پارچەیەک ئاگر و و بەم قاڕەمانێتیە لەبەرانبەر پیلانگێڕی نێودەوڵەتی هەلویستیان نیشاندا و لەبەرانبەر بیرەوەریاندا خۆم دادەنەوێنم. بەڵێنەکەمان دووبارە دەکەمەوە. فەرمانی شەهیدان بۆ ئێمە ' شکستپێهێنانی پیلانگێڕیە'. گەورەترین ئەرکە بۆ ئێمە. ئەگەر ئێمە ئەم ئەرکە جێبەجێ نەکەین، ناتوانین بڵێین کە سەرکەوتوو بووین. لەسەر ئەم بناغەیە، تەکید لەسەر بڕیارمان بۆ بەڵێنەکەمان دەکەینەوە. تێکۆشانمان لە هێڵی قاڕەمانێتی بەردەوام دەبێت.

پیلانگێڕی کە بە شێوەیەکی خایینی و نایاسایی ئەناجامدرا، تاوانێکە کە لەدژی گەلەکەمان ئەنجامدرا. سەرەتا ئەمریکا و هەموو ئەو هیزانەی کە بەشداریان لە پیلانگێڕیەکەدا کرد، تاوانیان ئەنجامدا. ٢٢ ساڵ تێپەڕی، مێژوو ئەم ڕاستیەی باشتر روونکردەوە. بۆیە پێویستە هیزە پیلانگێڕەکان هەڵوێستی خۆیان بگۆڕن و بەهۆی ئەم پیلانگێڕیە نائەخلاقی و نایاساییە، داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکەن.

هەوڵ دەدەن وا پیشانی بدەن کە پیلانگێڕیەکە لەبەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئێمە ئەنجامدراوە. دەزانرێت کە پایەیەکی پیلانگێڕیەکە لە هەندێک لایەنی کوردی پێکهاتووە، بەڵام لە بنەڕەتدا دەزانرێت کە پیلانگێڕیەکە لەدژی گەلی کورد ئەنجامدراوە.  ڕێبەر ئاپۆ دەیویست کێشەی کورد چارەسەر بکات. بۆیەش ئاگربەستی راگەیاند. بۆیەش بەرەو ئەروپا بەڕێکەوت، بەڵام لەبەرانبەر هەوڵە چارەسەریەکانی ئەم هێرشە خایینانەیە ئەنجامدرا. واتە نەیانویست کێشەی کورد چارەسەر ببێت. بەم شێوەیە پیلانگێڕیەکە لەدژی هەموو گەلی کورد ئەنجامدرا. هێرشەکە بۆ بەردەوامیدانە بە قڕکردنی گەلی کورد. لەسەر ئەم بناغەیە پێویستە بە باشی شیکردنەوەی بۆبکرێت. پیلانگێڕیەکە لەدژی دواڕۆژی گەلی کورد و هەبوونی کوردە. دەبێت کاتی خۆی بە باشی هەندێک کەس لێی تێنەگەیشتبن، بەڵام پێویستە ئەمڕۆ بە باشێ لێی تێبگەن و هەموو کەسێک بەم شێوەیە خاوەن هەڵوێست بێت.

لەسەر بناغەی هزر و بەرخۆدان کە ڕێبەر ئاپۆ تا رۆژی ئەمڕۆمانی هێناوە، پیلانگێڕی بە تێکۆشانی کادرەکانی تەڤگەرەکەمان و بە بەڕێوەبەری و فیداکاری گەلەکەمان و دۆستەکانمان، ئەمڕۆ بە گشتی بێئەنجام بووە. هێزە پیلانگێڕەکان پلانیان دانابوو کە لە ماوەی ٦ مانگدا هێڵی ڕێبەرتی بە تەواوی لەناو دەبەن و تەڤگەری ئازادی کورد لەناو دەبەن، بەڵام بەرخۆدان بەڕێوەبرا و ئەو هەڵویستەی کە پیشاندرا، رێگای نەدا پیلانگێڕیەکە بگاتە ئەنجام. بۆیەش دەڵێین، پیلانگێڕیەکە بێئەنجام بوو.

ئایا بە تەواوی شکست بە پیلانگێڕیەکە هێنراوە؟

بە تەواوی شکست بە پیلانگێڕیەکە نەهێنراوە. ئێستا جارێکیتر دەیانەوێت پیلانگێڕیەکە زیندوو بکەنەوە. هێڵی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی هێرشەکانی لەبەرانبەر تەڤگەرەکەمان بەردەوامی پێدەدات. ئەگەر ئێستا وەک جاران بەهێز نەبێت و لاواز بووبێت، بەڵام قۆناغی پیلانگێڕیەکە بەردەوامە، دەیانەوێت ئەم پیلانە بەهێز بکەن. ئەمە خاڵێکی گرنگە.

پێویستە ئێمە هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ لەدژی پیلانگێڕیەکە بە باشی تێبگەین. سەرەتا هەڤاڵانمان، هەموو گەلی کورد و دۆستەکانمان پێویستە بەباشی لەوە تێبگەن. هەوڵدرا پیلانگێڕیەکە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا بگاتە ئەنجام. ئەوان واتە نە تەنها دەوڵەتی تورک، هەموو ئەو هێزانەی لەناو پیلانگێڕیەکەدا جێیان گرت، زیندانێکی تایبەتیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دروست کرد و ویستیان بە گرتنی ڕێبەر ئاپۆ لەژێر گۆشەگیریدا، رێگری لە بیرکردنەوە لە تەندروستی ڕێبەرمان بگرن و ویستیان بە هێشتنەوەی لەژێر گۆشەگیریدا لە سەر ئەم بناغەیە، ڕێبەرتیمان عەقڵی خۆی لە دەست بدات و گیانی لەدەست بدات. سیستمی ئیمڕالی، لە راستیدا سیستمی لەناوبردن و ئیمهاکردنە. ئەو سیستمە لەبەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت، بەڵام ڕێبەرتیمان بە خوڵقێنەریەکی گەورەوە، بە سەبر و بە عەقڵ، پێشکەوتنی لە ڕووی عەقڵیەتەوە خوڵقاند و هێڵی نەتەوەی دیموکراتیکی بەرەو پێشەوە برد. تەڤگەرەکەمان لەسەر ئەو هێڵە و دوای ئەوەی ئەو هێڵە لە ڕێگەی پارێزەرانەوە گەیشتە دەرەوە، هەناسەیەکی هەڵمژی و ڕێگای کرایەوە. بەم شێوەیە تەڤگەرەکەمان گەورە بوو.

لەگەڵ ئەوە ٢٢ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ بە راستی بە هێزێکی سەروو مرۆڤەوە بەرخۆدان دەکات و ئێستا لەبەرانبەر ئەشکەنجەی هەموو لایەنە بەرخۆدان دەکات. ڕێبەرمان بەم هەڵوێست و بەرخۆدانی مێژووییە، پیلانگێڕیەکەی پووچەڵ کردەوە. بەڵێ، لە پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕیەکەدا ڕۆڵی بەرخۆدانی گەلی و تەڤگەرەکەشمان گەورەیە. بە هەزاران شەهیدماندا. گەلەکەمان ٢٢ ساڵە رەنجێکی گەورەی داوە. ئەوانە هەموو لە تێکۆشانی دژی پیلانگێڕیدا شوێنێکی گرنگ دەگرن، بەڵام ئەوەی پێشەنگایەتی بەرخۆدان دەکات، بێگۆمان ڕێبەر ئاپۆ یە. ڕێبەرتی لە دۆخی ئەشکەنجەدا سەبری هەیە، بە ئیرادەیەکی گەورەوە و سەیرکردنێکی قوڵەوە ڕۆڵی پێشەنگایەتی دەبینێت و دەرفەتی شەرکردن و تێکۆشانی لەبەرانبەر پیلانگێڕیەکە خوڵقاند. ئەنجامگەیاندنی پیلانگێڕیەکە بۆ گەلەکەمان بە واتای لەناوبردن و قڕکردن دێت. بۆیەش بەرخۆدان لەدژی ئەم پیلانگێڕیە لە هەمانکاتدا تێکۆشانی هەبوون و ئازادی نەتەوەییە.

قۆناغی بەرخۆدان و تێکۆشانی ٥٠ سالە لەناو کۆمەڵگادا کە رێبەر ئاپۆ لە دەرەوە و لە زینداندا بەرەو پێشەوە برد، بۆ گەلەکەمان خزمەتی گەورەی کردووە. رێگری لە لەناوچوونی گەلی کوردی کردووە. دوژمن گەلەکەمانی زۆر، نەزان و دواکەوتوو کردبوو. ٢٠٠ – ٣٠٠ ساڵ بو دواکەوتبوو، لەسەر بناغەی بۆچوون و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ ئەو قۆناغە تێپەڕێنرا. بە هزری سەردەم گەلەکەمان نووژەن بووەوە. ئایدۆلۆژی و تێکۆشان بە پیشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەرەوە پێشەوەبرا و ئەوە نەک تەنها گەلەکەمان بەڵکو هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هێناوەتە ئاستی پێشەنگایەتی. گەلەکەمان کە لە هەرێمەکە خاوەن ستراتیژیە بوووەتە ئەکتەرێکی گەورە. ئەگەر ئەمڕۆ گەلی کورد ئەکتەرێکی گەورەیە، بەهۆی هێڵ و بەرخۆدان و ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆیە. ئەگەر ئەم هێڵ و بیردۆزیە نەبوایە، ئایا کچ و کوڕی کورد دەیانتوانی بە ڕوحێکی فیدایی تێکۆشن و داعشێک کە لە جیهاندا کەس نەیتوانی لەدژی بوەستێتەوە، تارومار بکەن و پایتەختیان بەدەست بهێنن، گەلی کورد بپارێزن و داستان تۆمار بکەن؟ ئەگەر ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ نەبوایە ئەو ئیلهامە لەکوێ دەهات؟ واتە ئەو شتانەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە کەسایەتی گەلی کورددا خوڵقاندی، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گەورەترین بەها و نرخن.

ڕێبەر ئاپۆ بە پارادیگمای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە لە زینداندا بەڕێوەی برد، هەموو دۆخە چەقبەستوەکانی لە جیهان تێپەڕاند. وەک دەزانرێت دوای رووخاندنی ریال سۆسیالیزم، چەپ لە رووی بەرنامە و پرۆگرامەوە لەناو لێگەڕیندا بوو. ڕێبەر ئاپۆ بە پارادیگمای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە بەرانبەر مۆدێرنیتەی کاپیتالیست پێویستی بە چی هەیە و چۆن تێپەڕ بکرێت بە لێگەڕینەکای وڵامی دایەوە. واتە دەریخست کە لە بەرانبەر مۆدێرنیتەی کاپیتالیست مرۆڤ دەتوانێت بێچارە نەبێت، پەرسپەکتیڤی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و سۆسیالیزمی دیموکراتی لەسەر بناغەی پارادیگمای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک ڕێگا چارەسەرە. لەسەر ئەم بناغەیە کە دۆخێکی چەقبەستوو لەناو سۆسیالیزمدا هەبوو تێپەڕێنرێت. بەم شێوەیە لەناو واتای جیهاندا، لە چوارچێوەی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی و رەنجدەری لەبەرانبەر مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم هێڵێکی ڕوون و ئاشکرای خوڵقاند.

نەتەوەی دیموکراتیک کە لە بەرانبەر سیستمی دەوڵەت نەتەوەی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم خوڵقێنرا، شێوەیەکی نوێی چارەسەری خوڵقاند. ئیستا لە شۆڕشی ڕۆژئاوا لە بەر چاوە کە پێشکەوتنی بە پارادیگای رێبەرتی، چ پیشکەوتنێک روویداوە. هەر کەسێک ئەوە دەبینێت سەری سوڕدەمێنێت.

لەگەڵ ئەوەشدا ژنەلۆژی و هێڵی ئازادی ژن کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە خوڵقێنرا، بەرەوپێشەوەبرا، هەم هێزی ژنانی کورد دەرکەوت و هەم لە جیهاندا هێڵی رزگاری ژن دروست بوو. ئەمە لە جیهاندا ڕۆڵێکی گەورەی بینی.

هەروەها وەک ئەمڕۆ دەزانرێت، لە جیهاندا مرۆڤ تووشی کێشەی وەک کۆرۆنا و نەخۆشی جۆر بە جۆر بووەتەوە.

ئەم نەخۆشیانە پەیوەستن بە تێکچوونی هاوسەنگی ژینگەیی لە سەر رووی زەوی. رێبەر ئاپۆ بەر لە ٢٠ ساڵ هێڵی خۆی خوڵقاند و وتی، " پێویستی بە شۆرشێکی ئیکۆلۆژی هەیە". ڕێبەر ئاپۆ بەم بۆچوونەی پێشەنگایەتی خۆی لە ئاستی جیهاندا دیاری کرد.

ئێستاش لە هەموو جیهان، گەلان و بەشەکانی جیاوازی کۆمەڵگا بۆ ئازادی خۆیان کەمپین رادەگەیەنین...

بێگۆمان بەم هۆیەوە، ئەمڕۆ لە هەموو جیهان بە تایبەتی رەنجدەران، سەندیکاکان و ڕیکخستنەکانی کۆمەڵگای مەدەنی خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. ڕێبەر ئاپۆ بەو پارادیگما و هێڵەی کە بەرەو پێشەوەی بردووە، بە تەنها نەک بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ کێشەکانی هەموو جیهان بووەتە وڵام. دەبێت ئێمە پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆمان لە کاتی خۆیدا لە جیهاندا بڵاو نەکردەوە، لە راستیدا ئێمە لەم رووەوە درەنگ کەوتووین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر کەسێک  هزری ڕێبەر ئاپۆی ناسیبێت، دەزانێت کە هزرێکی نوێیە. لەبەرئەوەش لە بەریتانیا، نەرویچ، ئیسپانیا، سویسرا، لە باشوری ئەفریقا، ئەڵمانیا و زۆر شوێنی دیکەی جیهان بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کەمپینێکیان دەستپێکرد. لەو چوارچێوەیەدا رایانگەیاند کە ڕێبەر ئاپۆ ماندێلای ئەم قۆناغەیە.

ماندێلا بە تێکۆشانی خۆی لەدژی رژێمی ئاپارتاید، لە کۆتایی سەدەی ٢٠دا لە هەموو جیهان بووە سەرچاوەیەک و سمبوڵێک. ئەمڕۆ ڕێبەر ئاپۆ لە تێکۆشانی خۆیدا لەدژی فاشیزمی تورک وەک ماندێڵا لە هەموو جیهان بووەتە سمبوڵێک. ئەمڕۆ ڕژێمی تورک بە پێشەنگایەتی ئاکەپە و مەهەپە، ئەرگەنەکۆن و نێونەتەوەییەکان، لە رژێمی ئاپارتایدی ئەفریقای باشوور نەژادپەرستتر بووە. ئاپارتاید وەک رژێمی سپی لە ئەفریقای باشوور بە نەژادپەرستی، مرۆڤە ئەسمەرەکانیان جیاواز دەبینی. بە شێوەیەکی زۆر ئاشکرا نەژادپەرستی و جیاکاری دەکرد. ئەمڕۆ رژێمی فاشیست و نەژادپەرستی تورک، ئەو نەژادپەرستیەی کە دەیکات، بە هەمان شێوەیە، توندتریشە. لە مادەی ٦٦ی دەستووری بنەڕەتی تورکدا، بە شێوەیەکی کراوە نوسراوە، هەر کەسێک کە هاوڵاتی تورکیایە، تورکە. دەیانەوێت بە زۆر بمانکەن بە تورک. ئایا نەژادپەرستیەک لەمە گەورەتر هەیە؟ نەژادپەرستی رژێمی تورک وەک نەژادپەرستی رژێمی ئاپارتایدە. بە کورتی ئەمڕۆ لە کەسایەتی ئەردۆغان و باخچەلیدا، رژێمی ئاپارتاید لە ئەفریقای باشور لە تورکیا بەردەوامە. نیشانەی تێکۆشان لەدژی ئەوەش، ڕێبەر ئاپۆیە. لەبەرئەوە ڕێبەر ئاپۆ ماندێلای سەدەی بیست و یەکە. ڕێبەر ئاپۆ نەک تەنها ڕێبەری گەلی کوردە، لەهەمانکاتدا ڕێبەری هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە. ڕێبەر ئاپۆ بەو هێڵەی کە خوڵقاندویەتی، سنورەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تێپەڕاندووە و گەیشتوەتە ئاستی ڕێبەرێکی جیهانی. ڕێبەر ئاپۆ بە خەبات و هێڵەکەی ئەم ڕاستیەی خوڵقاندوە.

لەسەر ئەم تایبەتمەندیە، لەم رۆژانەی دواییدا لە هەموو جیهان مرۆڤە زانستیەکان کە دەناسرێن لەسەر دەزگاکانی راگەیاندن، کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆیان خوێندەوە و گۆتاریان بڵاوکردەوە. ئەو گۆتارانە لە راگەیەنراوەکانی کوردیدا بڵاوکرانەوە. زۆر گۆتاری سەرەنجڕاکێش بوون. ڕێبەر ئاپۆ ئێدی کەسایەتیەکی گەردونیە. پێویستە ئەمە ببنیرێت و بەو شێوەیە هەڵوێست پیشان بدرێت. لەم کاتەدا لە کورد زیاتر، سەندیکا و ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگای مەدەنی گەلانی جیهان، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، دەست بە کەمپین دەکەن. لێرەدا دەڵێم، ئەوەش کەموکورتی ئێمەیە."

ف.ق