قەیوم لەسەر بودجەی شارەوانی ٧٠ هەزار کەسی بردووە بۆ سەیران و گەشت

لەکاتێکدا گەلانی تورکیا و کوردستان بەدەست قەیرانی ئابووریەوە دەناڵێنن، قەیومی وان لە ماوەی ٩ مانگدا ٧٠ هەزار لایەنگری ئاکەپە و مەهەپەی بردووە بۆ گەشت و سەیران.

قەیومەکانی ئاکەپە-مەهەپە لە شارەکانی کوردستان دەستیان بە سەر توانا و بودجەی شارەوانیدا گرتووە و هەوڵ دەدەن لەپێناو بەرژەوەندی ئاکەپە-مەهەپە بەکاریبهێنن. کارنامەی نۆ مانگی رابردوویان لە وان روونترین بەڵگەیە لەسەر ئەوە.

لە دوا نمونەدا بە گوێرەی نوسراوێکی فەرمی شارەوانی گەورەشاری وان بزیکەی ٥٠ کەس بە مەبەستی گەشت و سەیران لە سەر خەرجی و بودجەی شارەوانی براون بۆ سێرت. تێچووی مانەوە و خواردنی ئەو ٥٠ ژنە ئاکەپەییە لە گەشتەکەیان بۆ سێرت بە تەواوەتی لەسەر بودجەی شارەوانی دابین کراوە.

لقی ژنای ئاکەپە-مەهەپە لە وانیش لەم هەفتەیەدا بۆ گەشت و سەیران چوونە دەریای رەش و ئەو گەشتەش لەسەر بودجەی شارەوانی بوو. رێکخستنەکانی ئاکەپە-مەهەپە لە وان دەیانەوێت لە رێگەی ئەو گەشت و سەیرانانەوە بەر لە هەڵبژاردنە هەرێمییەکان وردە بۆ ئەندامان و لایەنگرایان بگەڕێننەوە.

تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٧٠ هەزار کەس لە ژێر ناوی گەشت و سەیراندا سەردانی شارە جیاجیاکانیان کردووە. تەنیا کرێی گواستنەوەی هەر پاسێک ٢٥٠ هەزار لیرە بووە. بەڵگەکانی ئەو بەهەدەردانەی سامانی گشتیش بەر لە چەند رۆژێک لەناوبران.

هـ . ب