قەیوم سێ هەزار جانتای بۆ بەشی ژنانی ئاکەپە دابینکرد
ئاشکرا بوو شارەوانی گەورەشاری وان، کە قەیوم دەستی بەسەردا گرتووە، ٣ هەزار جانتای بۆ بەشی ژنانی ئاکەپە دابینکردووە.
ئاشکرا بوو شارەوانی گەورەشاری وان، کە قەیوم دەستی بەسەردا گرتووە، ٣ هەزار جانتای بۆ بەشی ژنانی ئاکەپە دابینکردووە.
سەرۆکایەتی بەشی ژنانی ئاکەپە لە شاری وان ساڵی ڕابردوو داوای ٣ هەزار جانتایان لە شارەوانی کرد بۆ ئەوەی لە چالاکییەکانی ئاکەپەدا بەکاربهێنرێن. بەپێی ئەم داواکارییە، قەیومی شارەوانی ٣ هەزار جانتای لە کۆمپانیای ئیدیئال جانتا، سانایی تیجارەت لیمیتێد کە نزیکن لە ئاکەپە دابینکرد. تێچووی جانتای پشتەوە نزیکەی ١٦٢ هەزار لیرە بووە. پارەکە لە ٢٧ی تەمموزی ٢٠٢٢ دراوە بەم کۆمپانیایە لایەنگری ئاکەپە.
موفتی وان سەرباری ئەوەی سەر بە سەرۆکایەتیی کاروباری ئایینیە، کە ئەو سەرۆکایەتیە لە تورکیا زۆرترین بودجەی هەیە، بەڵام تێچوو و خەرجییەکانی خۆی دەخاتە سەر شارەوانی. موفتی نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکی شارەوانی کردووە و داوای لێکردوە کڵاو و تیشێرت بۆ ٢٣ هەزار و ٣٠٠ خوێندکاری کۆر و ١٣ هەزار و ١١١ خوێندکاری کچ لە خولەکانی قورئان و مزگەوت لەلایەن شارەوانییەوە دابین بکرێت. شارەوانی ئەم داوایەی قبوڵ کرد و جێبەجێی کرد. تا ئێستا نازانرێت چەند کڵاو و تیشێرت بۆ قوتابیان داوا کراوە. هەر بەپێی زانیارییەکان، دەخوازرێت کرێ لەم شوێنە وەربگیرێت و خوێندکارەکانیش وەک بیانوو پیشان دەدرێن.
سەرۆککۆماری تورک، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەل هاوبەشەکەی خۆی واتە دەوڵەت باخچەلی بەشدارییان لە بۆنەکانی ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ لە شاری مەلازگر کرد. ڕێوشوێنی زۆر گیرایەبەر بۆ ئەوەی ئەو بۆنەیە بەهێز بێت، کە ساڵی ڕابردوو زۆر لاواز بوو. یەکێک لەو ڕێوشوێنانە ئەوە بوو کە شارەوانی گەورە شاری وان کە بە دەست قەیومەوەیە، رۆڵ بگێڕێت. قەیومی شارەوانی لە سەر داوای پارێزگار ٣٠٠ ئۆتۆمبێلی بەکرێ گرتووە. تێچوەکە دراوە بە کۆمپانیایەکی ئاکەپە. تێچووەکەش ١٠ ملیۆن لیرە بووە.
هـ . ب