قەیوم شاری وانی وەک گوندێک لێکردووە

قەیومی وان، کە دەستی بەسەر شارەوانی گەورە شاری وانی هەدەپەدا گرتووە، وانی کردووە بە گوندێکی گەورە. مرۆڤ ناتوانێت بەهۆی قوڕ، چاڵ و زبڵ و خاشاکەوە بە شەقامەکانی واندا تێپەڕێت.

قەیومی ئاکەپە ماوەی ٤ ساڵە  شارەوانی شاری گەورەی وانی هەدەپەی داگیرکردووە و هیچ خزمەتگوزارییەکی پێشکەش نەکردووە. پێش هەڵبژاردنی خۆجێیی یەک بە یەک هەموو زەوی و موڵک و ماڵی شارەکەی فرۆشتووە. قەیومی وان؛ لە ماوەی یەک مانگدا چەندین شوێنی وەک پارک، تێرمیناڵی پاس و هۆڵی ئاهەنگگێڕانی فرۆشتووە، جیالەوانەش هەزاران دۆنم لە زەویەکانی شارەوانی فرۆشتووە.

زانراوە کە قەیومی شارەوانی وان کە دەیان موڵکی شارەوانی بەخشیوە بە لایەنگرانی خۆی و ئاکەپەییەکان، شارەوانی خستۆتە ژێر ملیۆنان لیرە قەرزەوە.

خەڵک ناتوانن ئاوی خواردنەوە دابین بکەن

شاری وان کە ژمارەی دانیشتووانی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەسە، بەهۆی داگیرکەری قەیوومەوە گۆڕدراوە بۆ گوندێکی گەورە.

قەیومی وان بولڤار و سەوزاییەکانی ناوەڕاستی شارەکەی بە تۆکی و ئاکەپەییەکان فرۆشتووە و ئێستا گەویشووتەنە ئاستی بە کۆنکرێت بوون. نزیکەی ٤ ساڵە هیچ خزمەتێکی بە خەڵکی وان نەکردووە. ئەو کەسانەی لە گەڕەکەکاندان بە تایبەتی ئەوانەی لە ناوەندی شار دەژین، ماوەی چەند مانگێکە ناتوانن ئاوی خواردنە دابین بکەن.

دانیشتوانی ئەو گەڕەکانەی ناتوانن ئاوی خواردنەوەی پاک دابین بکەن، ناچارن پارەی ئەو ئاوەش بدەن کە بەکاری دەهێنن و مانگانە بڕی ٥٠٠بۆ ١٠٠٠ لیرەیان لێدەستێندرێت.

وان لە ماوەی ٤ ساڵدا گۆڕدرا بۆ گوند

ناحیەکانی وەک: ڕێگای ئارموشێ، توشبا و ئارتەمێتی شاری وان دەتوانرێت بوترێت بەتەواوی بوونەتە گوند. زبڵ و خاشاکی شارەکە خاوێن ناکرێنەوە. مرۆڤ ناتوانێت بەهۆی چاڵ، قوڕ، تۆزەوە بە کۆڵان و شەقامەکاندا تێپەڕبێت. بۆری ئاوی خواردنەوە لە زۆرێک لە گەڕەک و شەقامەکانی شارەکەدا تەقیوە. لەبەر ئەوەی بۆریە تەقیوەکان چاکناکرێنەوە، ئەو شوێنانە وەک رووباری بچوکیان لێهاتووە.

هـ .ب