"قەیومەکانیان دەنێرینەوە بۆ ئەنقەرە"

دانانی قەیومەکان لە مێردین شەرمەزارکرا. هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، ساڵیحە ئایدەنیز، گوتی: "دەیانەوێت دیموکراسی بسڕنەوە. ئێمە ئەفسەرەکانیان کە وەک قەیوم دانراون، دەنێرینەوە ئەنقەرە".

بەبۆنەی ٤ هەمین ساڵیادی دانانی قەیومەکانەوە لە شارەوانییە مەزنەکانی مێردین و وان و ئامەد؛ لە بەردەم بارەگای هەدەپە لە مێردین، ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە.

هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، ساڵیحە ئایدەنیز؛ هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز، چیدەم کلیچگون ئوچار، ئەو سەرۆک شارەوانییانەی قەیوم لە جێگەیان دانراون، لەگەڵ سەدان کەسی تر، بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون. ز

هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، ساڵیحە ئایدەنیز، ئاماژەی بەوە کرد، ئاکەپە لەسەر خاکی کوردستان سیاسەتێکی کۆڵۆنیاڵیستی بەڕێوە دەبات و گوتی: "لە دانانی قەیومەکاندا، ئامانجی یەکەم بریتییە لە کورد و دەسکەوتی ژنان. زیهنیەتی قەیومییەت، سیستەمی هاوسەرۆکایەتی وەک دوژمن دەبینێت. دەیانەوێت دیموکراسی بسڕنەوە. هەرگیز قبووڵی ناکەین. ئێمە ئەفسەرەکانیان کە وەک قەیوم دانراون، دەنێرینەوە ئەنقەرە".

ئایدەنیز، دووپاتی کردەوە، دانانی قەیومەکان، بەرهەمی زیهنیەتی گۆشەگیرییە، گوتی: "لەپێناو سەندنەوەی ئەم شارەوانییانە، لەگەڵ گەلەکەمان تێدەکۆشین".

هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز، چیدەم کلیچگون ئوچار، ئاماژەی بەوە کرد، ئاکەپە دەیەوێت بە هەموو ڕێگەیەک بەهاکانی کورد بسڕێتەوە، گوتی: "گەلی کوردستان باش دەزانێت سیاسەتی قەیومیەتی دەوڵەت چییە. لەبەرئەوەی ناتوانن دەوڵەت بەڕێوە ببەن و سیاسەتی دەسەڵات شکستی هێناوە، بۆیە دەیانەوێت بە قەیومەکان وڵات بەڕێوە ببەن. دانانی قەیوم لە کوردستان داگیرکارییە".

ئوچار، لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، هەموو گۆڕەپانەکان لە زیهنیەتی فاشیستی ڕزگار دەکەن.

ڕاگەیاندراوەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمەکان کۆتایی هات.