راپۆرتی مردنی گوماناوی لە دادگا: پێشێلکاری هەیە، بەڵام لێدوانی روون بوونی نییە

لقەکانی ئۆهەدە و ئیهەدەی جۆلەمێرگ لەبارەی فەرهاد ئاتڵیگان کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت لە دادگا خۆی کوشتووە راپۆرتێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند: "لە لێپرسینەوەدا پێشێلکاری هەیە و لەبارەی رووداوەکەوە لێدوانی روون نەدراوە".

فەرهاد ئاتڵیگان تەمەن ٢٦ ساڵ لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە ٢٠ی کانونی دووەمدا بەمەبەستی وەرگرتنی وتە سەردانی دادگای گەڤەری کردبوو. داواکاری گشتیی بە داواکاری زیندانی کردن رەوانەی لای دادوەری کردبوو. دوای ئەوەی ئاتڵیگان ئەوەی بیستبوو وترا کە لە نهۆمی سێهەمی دادگاوە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و خۆی کوشتووە. کۆمەڵەی مافناسان لە پێناو ئازادی (ئۆهەدە) لقی جۆلەمێرگ و کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) لقی جۆلەمێرگ سەبارەت بە مردنی گوماناوی ئاتڵیگان راپۆرتێکیان ئامادە کرد و بۆ رای گشتی بڵاویان کردەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە دەبێت رووداوەکە روونبکرێتەوە و ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە دۆخی هەنوکەییدا دادگا هاووڵاتیان بەرەو شتی خراپ دەبات و ئەوەش متمانەی هاووڵاتیان بە دادگا کەمدەکات. لە راپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە بنەماکانی مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و پاراستنی گیانی کەسەکان، بنەمای نەگۆڕی سیستمی کۆمەڵایەتی دادپەروەرانەن. لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە دەبێت کە لە سەرووی روانینی ئەمنییەوە بە روانینێکی ئازادیخوازانە مامەڵە لەگەڵ کەسەکاندا بکرێت بۆ ئەوەی ئاسایشی یاسا بپارێزرێت.

لەراپۆرتەکەدا هاتووە کە داواکاری گشتی لە دژی یاسا بەڵگەی کۆکردووەتەوە و لە ئەنجامدا رووداوەکە روویداوە و هیچ دەزگایەکی فەرمی پەیوەست بە رووداوەکە هیچ لێدوان و راگەیەندراووێکی روونیان نەداوە و رووداوەکە لەبەر چاوی کۆمەڵگا روون نەکراوەتەوە.

هـ . ب