رێگەی سەدان گوندی هەرێمی سەرحەد بەهۆی بەفرەوە داخران

لە هەرێمی سەرحەد دوو رۆژە بەفرێکی زۆر دەبارێت. بەو هۆیەوە لە وان رێگەی ٢٥٤ گوند، لە جۆلەمێرگ رێگەی ٣٦٥ گوند، لە ئاگری رێگەی ٨٦ گوند، لە موش رێگەی ٩٨ گوند و لە ئەردەخان رێگەی دەیان گوند داخراون.

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە وان و ناوچەکانی ، ریگەی ٢٥٤ گوند داخران. بەهۆی باران و زریانەوە، لە ناوچەی مکسی وان رێگەی ٧٢ گوند، لە ئەلباک رێگەی ٣٧ گوند، لە شاخێ رێگەی ٩٠ گوند، لە ئەردیش رێگەی ٨ گوند، لە وەستان رێگەی ١٢ گوند، لە پاییزئاڤا رێگەی ٣٥ گوند و بە گشتی ریگەی ٢٥٤ گوند داخراون. بۆ کردنەوەی رێگەکە کارکردن بەردەوامە.

لە جۆلەمێرگ و ناوچەکانی بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە رێگەی ٣٦٥ گوند داخران. تاوەکو ئیستاش بەفر دەبارێت و هەمو رێگاکانی دەرەوەی شار داخراون.

لە ئاگری رێگەی ٨٦ گوند داخراون. لە قەرسیش بەفرێکی زۆر باریوە و لە ناوچەی زەروشاد ریگەی ٣ گوند، لە دیگۆر ١٠، لە قاموشان ٤ و لە ناوچەی سێلمی ٢١ و بە گشتی رێگەی ٣٨ گوند داخراون. یەکێک لەو شارانەی کە بەفرێکی زۆری لێباریوە بەدلیسە. لە بەدلیس رێگەی ٨٢ گوند داخراون.

بەفر کاریگەریەکی زۆری لەسەر موش داناوە. بەوهۆیەوە رێگەی ٢١٢ گوند داخراون و تاوەکو رێگەی ٩٨ گوند نەکراونەتەوە. لە ئەرزەرۆم رێگەی زۆر گوند و گەڕەک داخراون.

دوو رۆژە لە ئەردەخان بەفر دەبارێت. بەو هۆیەوە، رێگەی زۆر ناوچە داخراون و لە ناوەندی شارەکە زیاتر لە ٣٠ سانتیمەتر بەفر باریوە.

ف.ق