ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ژه‌كه ره‌وشه‌ن مێردین به‌شداری له به‌رنامه‌ی تایبه‌تی ستێرك تیڤیدا كرد و پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌وان زه‌ینه‌ب نێرگزی وه‌ڵامدایه‌وه. ره‌وشه‌ن مێردین له‌سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا به بۆنه‌ی مانگی گوڵان، شه‌هیدانی ئه‌و مانگه‌ی به‌بیرهێنایه‌وه و وتی، "جه‌نگاوه‌رانی رێبه‌ر ئاپۆ به‌رده‌وام به پێی راستی شه‌هیدان خۆیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و خاوه‌نداری له ئه‌ركه‌كانی سه‌رده‌م ده‌كه‌ن".
ره‌وشه‌ن مێردین له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له گرنگی دۆخه‌كه كرد، كه ئۆپراسیۆنه‌كانی فاشیزمی تورك و هاوكاری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا وه‌ك پلانی بۆ دانرابوو پێكنه‌هات و لێكدانه‌وه‌كانیان یه‌كینه‌گرته‌وه و نه‌هاته دی.
ره‌وشه‌ن مێردین باسی له‌وه‌كرد، "له ١٧ی نیساندا له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا ئۆپراسیۆن ئه‌نجامدران. جیاوازی ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌وه ئه‌وانی پێشوو ئه‌وه‌بوو كه ده‌یانویست له ماویه‌كی كورتدا بگه‌نه ئه‌نجام. به‌ڵام له ئه‌نجامی به‌رخودانی گه‌ریلادا فاشیزمی تورك و هاوكاره‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌ك پلانیان بۆ ئۆپراسیۆنه‌كه دانابوو نه‌گه‌یشته ئه‌نجام. به پێشه‌نگایه‌تی چه‌ته‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و به ژماره‌یه‌كی زۆر و ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو و كرده‌وه‌ی نائه‌خلاقی هێرشان كرد. به‌ڵام حسابیان بۆ شاره‌زایی و پسپۆڕی گه‌ریلا، ئاماده‌كاری و بڕوای گه‌ریلا نه‌كردبوو. به راستیش گه‌ریلاش شۆكی كردن. له رووی ده‌رونییه‌وه سوپای توركی په‌رێشان كرد. به‌ده‌یان فه‌رمانده‌یان ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه و هه‌ڵدێن. ئه‌وه‌ی زیاتر بڕوایان پێیان هه‌بوو جاشه‌كان بوون ئه‌وانیش ئیتر ناتوانن له ناو شه‌ڕدا خۆبگرن. بڕوایان به ته‌كنه‌لۆژیای خۆیان هه‌بوو، به‌ڵام گه‌ریلای سه‌رده‌م ئه‌ویشی پوچه‌ڵ كرده‌وه. دوژمن زیانێكی گیانی زۆری به‌ركه‌وتووه. دوژمن له ژێر فشارێكی زۆرداریه. ئه‌گه‌ر به‌م جۆره نه‌بووایه چه‌كی كیمیایی و چه‌كی قه‌ده‌غه‌ی به‌كارنه‌ده‌هێنا. ژماره‌یه‌كی به‌و جۆره زۆر له سه‌ربازه‌كانیشی نه‌ده‌خسته به‌رچاو. به سه‌ربازه‌كانی ده‌ڵێت، بچۆ و مه‌گه‌ڕێره‌وه، بمره. خۆی له خۆیدا بۆی گرنگ نییه چه‌نده سه‌رباز ده‌كوژرێن. بێ گومان هه‌موو ئه‌وانه ئه‌و شڵه‌ژانه‌ی سوپای تورك به‌رامبه‌ر به گه‌ریلا تووشی هاتووه نیشان ده‌دات".
ئه‌مجاره نه‌یتوانی به پێش بڕواته‌وه
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌ژه‌كه ره‌وشه‌ن مێردین له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌كرد، ده‌وڵه‌تی تورك تاوانی شه‌ڕ ده‌كات و پێویسته لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت. مێردین به‌م جۆره به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا: "سوپای تورك رۆژانه تاوان ده‌كات. پێویسته لێپرسینه‌وه بكرێت. بێگومان ئه‌وانه‌ش به پشتگیری ده‌وڵه‌تانی ناتۆ ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه له پشتیه‌وه نه‌بن ده‌وڵه‌تی توركی فاشیستیش ناتوانێت به‌و جۆره بجوڵێته‌وه. به‌ڵام مێژوو جارێكی تر ده‌ریده‌خات كه چی ده‌كات با بیكات ئه‌نجامه‌كه له شه‌ڕی زاپی ٢٠٠٨ جیاوازتر نابێت. ئه‌و كاته ده‌مانوت به سوار هاتن و به پێیان چوون. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ناهێڵین به پێكانیشیان بگه‌ڕێنه‌وه. ئاماده‌كارییه‌كانی گه‌ریلا ده‌ریده‌خات كه دوژمن ناتوانێت به ئاسانی له زاپ بچێته ده‌ره‌وه".
ره‌وشه‌ن مێردین له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی خیانه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیشی كرد و وتی، "پێویسته هه‌ڵوێستی گه‌لی باشور به‌تایبه‌تی ژنانی باشور به‌هێزتر بخرێته‌ڕوو. پێویسته ئێمه وشه‌ی په‌ده‌كه بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌كارنه‌هێنین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌ده‌كه رابردوویه‌كی هه‌یه و له‌كاتی خۆیدا پێشمه‌رگه دێرینه‌كان به‌رخودانێكی گه‌وره‌یان كردووه، به قاره‌مانی جوڵاونه‌ته‌وه. مرۆڤ ده‌توانێت ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ پشتگیری ده‌ده‌نه شه‌ڕی فاشیزمی تورك و راسته‌وخۆ تێیدا به‌شدارن وه‌ك ‘چه‌ته‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی‘ ناوببات. ئه‌وان ته‌نیا پشتگیری ناكه‌ن، به‌ڵكوو له هه‌مان كاتدا له رووی هه‌واڵگری، لۆجستی، جبه‌خانه و .. یارمه‌تیده‌ده‌ن. له پێداویستییه‌كانی شه‌ڕ دژی ئێمه رۆڵی كارا ده‌گێڕن و له هه‌مان كاتدا راسته‌وخۆ به‌شدارن. ئه‌گه‌ر به‌و جۆره نه‌بێت فاشیزمی تورك ناتوانێت هه‌نگاوێكیش هه‌ڵبگرێت. یاخود هه‌م به هێزی خۆیانه‌وه به‌شدار ده‌بن هه‌میش باری دارایی شه‌ڕه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه و دوژمنیان بانگهێشتی پاكتاوكردنی گه‌لی كورد و گه‌ریلاكانی ده‌كه‌ن. بێگومان لێره‌دا هه‌ڵوێستی گه‌لی باشوری كوردستان گرنگه. به‌تایبه‌تی ژنانی باشوری كوردستان پێویسته رووی راسته‌قینه‌ی بارزانی باش ببینن. خۆی له خۆیدا بینیویانه به‌ڵام وه‌ك هه‌ڵوێست پێویسته زیاتر بخرێته‌ڕوو. گه‌لی بادینان هه‌رگیز به‌رامبه‌ر كۆیلایه‌تی و فاشیزم سه‌ری دانه‌نه‌واندووه. زۆر عه‌شیره‌ت له بادینان هه‌ن كه له كاتی خۆیدا پێشه‌نگایه‌تیان بۆ زۆر راپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدان كردووه. ئه‌مڕۆش پێویستی به هه‌مان هه‌ڵوێسته. خۆی له خۆیدا ئه‌مڕۆ گه‌ل به ده‌وروبه‌ری بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه نه‌ماوه. تادێت گه‌ل لێیان دوورده‌كه‌وێته‌وه. بیركردنه‌وه‌یان به‌م جۆره بێت ئه‌وانه‌ی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیدا له‌گه‌ڵیانن، ئه‌وانیش لێی دوورده‌كه‌ونه‌وه".
با ژنان ده‌سه‌ڵاتداری بارزانی قه‌بوڵ نه‌كه‌ن
ره‌وشه‌ن مێردین له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنجی بۆ سه‌ر ژنانی ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی راكێشا و وتی، ئیتر پێویسته چاویان بكه‌نه‌وه و بیركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری بارزانی ببینن. ره‌وشه‌ن مێردین: له ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا ژنان هیچ رۆڵێكیان نییه. ئه‌و هه‌موو ساڵه ئێمه ناو و شێوه‌ی ژنێكیشمان نه‌بینیوه. هه‌موو كات پیاوان له پێشه‌وه‌ن. ئێمه ژنێك ناناسین. بیركردنه‌وه‌یه‌كی به‌وڕاده‌یه دواكه‌وتوو و باوكسالاری هه‌یه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ژن به فه‌رمی ناناسێت و به نه‌بوو دایده‌نێت. هێشتاش وه‌ك ناموس له ژن ده‌ڕوانن. پێویسته ژنانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌وه قه‌بوڵ نه‌كه‌ن. پێویسته مافیان هه‌بێت، ده‌نگیان هه‌بێت، هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی قه‌بوڵ نه‌كه‌ن".
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ژه‌كه ره‌وشه‌ن مێردین باسی له‌وه‌كرد ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بارزانی كۆتایی پێده‌هێنێت. ٥٠ ساڵه ئێمه دژی فاشیزمی تورك شه‌ڕ ده‌كه‌ین. زۆر حكومه‌ت هاتن و رۆیشتن، شكستیان هێنا به‌ڵام شه‌ڕی ئێمه شكستی نه‌هێنا. كێ ویستی گه‌ریلا له‌ناو ببات خۆی له‌ناو چوو. ئه‌مڕۆش به هه‌مان ئه‌نجامه‌وه گه‌ریلا سه‌رده‌كه‌وێت. ئه‌وه‌شی له ناو ده‌چێت حكومه‌تی ئاكه‌په و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌بێت. خۆی له خۆشی‌دا ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه نه‌مێنێت نۆره ده‌گاته تۆ. له‌ئێستاوه خاكی كه‌ركوك و موسڵ داگیر ده‌كات. سه‌ربازانی خۆی جێگیر ده‌كات له‌و ناوچانه. ئه‌وه‌ش نیشانی ده‌دات كه رێككه‌وتنێك بۆ فرۆشتنی خاكی كوردستان له ئارادایه. دۆخێكی زۆر تراژیك-كۆمیكه كه له بری ئه‌وه‌ی دژی ئه‌وانه بوه‌ستێته‌وه، به‌شداره تێیدا و هه‌موو جۆره رۆڵێك له دژی به‌هاكانی خۆی ده‌گێڕێت".
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ژه‌كه ره‌وشه‌ن مێردین له درێژه‌ی قسه‌كانیدا هێرشه‌كانی سه‌ر شه‌نگالی هه‌ڵسه‌نگاند: "هێرشه‌كانی سه‌ر شه‌نگالیش به‌شێكن له‌و كۆنسێپته. هه‌ر شوێنێك كه پاڕادایمی رێبه‌ر ئاپۆی تێدا جێگیر ببێت، بۆ ئه‌وان گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه. بۆیه‌ش له ترسێكی زۆردا ده‌ژین. خۆی له خۆدا هزری رێبه‌ر ئاپۆ گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی. خۆی له خۆیدا خیانه‌تی بارزانی نه‌ك هه‌ر ئه‌مڕۆ له دژی ئێزدییه‌كان یا خود په‌كه‌كه دروست بووه، له مێژوودا له دژی زۆر پارت و رێكخراو ئه‌و خیانه‌ته روویداوه".
تۆ ئێزدییهكانت به‌ره‌وڕووی پاكتاو كرده‌وه، ئێمه تاكۆتایی پارێزگاری له گه‌لی ئێزدی ده‌كه‌ین
ئێزدییه‌كان ئه‌مڕۆ سیستمی خۆیان دامه‌زراندووه. به ره‌نج و ماندوبوونی خۆیان و به هاوكاری بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ئه‌وه پێكهاتووه. ئێمه لێی په‌شیمان نین. گه‌لی ئێزدی كوردی ره‌سه‌نه و پێویسته ئێمه خاوه‌نداری لێبكه‌ین. حكومه‌تی كازمی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده هێزی هه‌یه با خاكی خۆی بپارێزێت. دۆخی كه‌ركوك و موسڵ له ئارادایه. باسی پڕۆژه‌ی عوسمانی ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی پێناكرێت چۆن ده‌توانێت ئێزدییه‌كان بپارێزێت. ئێزدییه‌كان بڕوایان به حكومه‌تی كازمی و په‌ده‌كه‌ش نه‌ماوه. پێویسته داوای لێبوردن له گه‌لی ئێزدی بكه‌ن. ئێمه پشتیوانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ده‌كه‌ین. داواكه‌یان ره‌وایه. ده‌یه‌وێت وه‌ك به‌شێك له عێراق بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانیه یاساكانی عێراق نییه. خۆی له خۆیدا هه‌موو كاربه‌ده‌ستانی عێراق به‌و جۆره بیر ناكه‌نه‌وه. ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و توركدا له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنێكی چه‌په‌ڵدان و بڕیاری ٩ی تشرینی یه‌كه‌م ده‌كه‌ن به كرده‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شه‌نگال.
ئێزدییه‌كان تامی ئازادییان چه‌شتووه و سهرنادانهوێنن
"ئێزدییه‌كان تامی ئازادییان چه‌شتووه و وه‌ك پێشوو نین. هیچ هێزێك ناتوانێت بیانخاته ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی كازمی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی. ئه‌گه‌ر ته‌نیا به بزوتنه‌وه‌ی ژنانیشه‌وه بێت شه‌نگال وه‌ك پێشتر نابێت. ژنانی ئێزدی سوێندیان به ٥ هه‌زار ژنی ئێزدی خواردووه كه له بازاڕه‌كان فرۆشراون سوێدی ٣ هه‌زار ژن كه چاره‌نوسیان نادیاره، كه تۆڵه‌یان بكه‌نه‌وه".
هـ . ب