له راگهیهنراوێكدا له بارهی گیانلهدهستدانی ژینا (مههسا) ئهمینی، ئهو كچه كوردهی كه به بیانووی حیجاب له تاران لهلایهن پۆلیسهوه دهستگیركرا و دواتر له ئهنجامی ئهشكهنجهدا چووه كۆماوه و رۆژی ههینی گیانی لهدهستدا، رێكخراوه مهدهنیهكانی سهقز ئهو تاوانهیان شهرمهزار كردووه.
له راگهیهنراوهكهدا هاتووه، " ئەمە یەکەمجار و یەکەم کەس نییە لە لاوانی ئێمە کە بە بیانووگەلی وەکوو کۆڵبەری و بیروڕای جیاواز و هەڵسووڕان و خەبات لە بووارەکانی وەک مافی مرۆڤ، ژینگەپارێزی و هتد ..ەوە ڕاپێچی بەندیخانە دەکرێن، یان دەدرێنە بەر دەسڕێژ و دەکوژرێن. لە درێژەی ئەم دەسدرێژییانەدا، بیانووی حیجاب و جلووبەرگیشی هاتە سەر و گیانی نەونەمامێکی وەکوو ژینای دڵ پڕ لە هیوا و ئاواتی کردە ئامانج و لە سەرەتای گەشە و چرۆدانیدا چووە کاروانی نەمرانەوە".
راشیانگهیاندووه، " ئێمە تووڕەیی خۆمان دەخەینە پاڵ تووڕەیی بنەماڵەی ژینا و خەڵکی داخداری سەقز و دەڵێین دەبێ ئەو کەسانەی لەم تاوانەدا بەشدارن، سزا و تاوانی ئەم کردەوە نامرۆڤانەیان ببیننەوە".
ههر له درێژهی راگهیهنراوهكهی رێكخراوه مهدهنییهكانی سهقزدا هاتووه، " ماشینی گوشار و ئازاردانی ژنان بە بۆنەی حیجابەوە وا بڕوات، وامان لێدەکات دەبێ هەمیشە بۆ چارەنووسی ژیناکانمان کە بە هۆکار گەلی وەکوو زانکۆ، کارکردن، چارەسەری نەخۆشی، ژیانی ئاوارەیی یان بە شوێن تیکەنانێکەوەن، نیگەران بین و چاوەڕێی وەها دۆخگەلێک ببین".
دهقی راگهیهنراوهكه:
ڕاگەیاندنی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری سەقز لەسەر کارەساتی ژینا( مەهسا)ی ئەمینی
جەماوەری بەڕێزی کوردستان بە گشتی و
خەڵکی خۆنەویست و خۆڕاگری شاری سەقز بەتایبەتی:
هەر وەک ئاگادارن لە چەن ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی گەشتی ئیڕشادی تارانەوە، مەهسا(ژینا)ی ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵە خەڵکی شاری سەقز بە بیانووی حیجابەوە دەسبەسەر دەکرێت و بە هۆی گوشار و ئازارێکەوە کە لە گرتووخانە دەیبینێت جەڵدە لێیدەدات. باش دەزانن ئەمە یەکەمجار و یەکەم کەس نییە لە لاوانی ئێمە کە بە بیانووگەلی وەکوو کۆڵبەری و بیروڕای جیاواز و هەڵسووڕان و خەبات لە بووارەکانی وەک مافی مرۆڤ، ژینگەپارێزی و هتد ..ەوە ڕاپێچی بەندیخانە دەکرێن، یان دەدرێنە بەر دەسڕێژ و دەکوژرێن. لە درێژەی ئەم دەسدرێژییانەدا، بیانووی حیجاب و جلووبەرگیشی هاتە سەر و گیانی نەونەمامێکی وەکوو ژینای دڵ پڕ لە هیوا و ئاواتی کردە ئامانج و لە سەرەتای گەشە و چرۆدانیدا چووە کاروانی نەمرانەوە.
ئێمە تووڕەیی خۆمان دەخەینە پاڵ تووڕەیی بنەماڵەی ژینا و خەڵکی داخداری سەقز و دەڵێین دەبێ ئەو کەسانەی لەم تاوانەدا بەشدارن، سزا و تاوانی ئەم کردەوە نامرۆڤانەیان ببیننەوە .
ماشینی گوشار و ئازاردانی ژنان بە بۆنەی حیجابەوە وا بڕوات، وامان لێدەکات دەبێ هەمیشە بۆ چارەنووسی ژیناکانمان کە بە هۆکار گەلی وەکوو زانکۆ، کارکردن، چارەسەری نەخۆشی، ژیانی ئاوارەیی یان بە شوێن تیکەنانێکەوەن، نیگەران بین و چاوەڕێی وەها دۆخگەلێک ببین.
بەم بۆنەوە ئێمە وەکوو ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری سەقز بە توندی ئەم کردەوە شەرمەزار دەکەین و هاوخەمیی خۆمان بۆ هەموو خەڵکی داخداری شاری سەقز و هەروەها بنەماڵە و کەسوکاری ژینای گیانبەختکردوو دەردەبڕین.
٭ ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەولەوی کوردی سەقز
٭ ئەنجومەنی فەرهەنگیی هیوای زانستی سەقز
٭ ئەنجومەنی کۆمەڵایەتیی چرۆی ژیان
٭ ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی ژیانی سەوزی سەقز
٭ ئەنجومەنی ئاسۆی ژیاری ساحێب
٭ ئەنجومەنی سنفیی مامۆستایانی کوردستان- سەقز و زێویە
٭ ڕێکخراوەی کەلتووری کۆمەڵایەتیی نۆژین لقی سەقز
هـ . ب