'رێپێوانی جۆلەمێرگ' سبەینێ لە شەمزینانەوە دەستپێدەکات
لە جۆلەمێرگ لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی گردبوونەوە ساز دەکرێت. بەر لە گردبوونەوەکە بۆ ماوەی سێ رێپێوان بەڕێوەدەچێت. سبەینێ یەکەم رێپێوان لە شەمزینانەوە دەستپێدەکات.
لە جۆلەمێرگ لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی گردبوونەوە ساز دەکرێت. بەر لە گردبوونەوەکە بۆ ماوەی سێ رێپێوان بەڕێوەدەچێت. سبەینێ یەکەم رێپێوان لە شەمزینانەوە دەستپێدەکات.
لە جۆلەمێرگ لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل لە ١٣ی حوزەیراندا گردبوونەوەیەک بە دروشمی "شارەوانی بۆ گەلە، رێگەنادەین بە زەوتکردنی" سازدەکرێت. بەر لە گردبوونەوەکە رێپێوان ئەنجام دەدرێت. رێپێوانی یەکەم سبەینێ لە ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ ساز دەکرێت.
هاوسەرۆکانی گشتی دەبەپە، پەرلەمانتارانی دەم پارتی و ژمارەیەک کەسایەتی دیکە بەشداری لە رێپێوانەکەدا دەکەن و سبەینێ کاتژمێر ١٣:٠٠ دەست بەو چالاکیە دەکرێت. رێپێوانەکە بە دروشمی "لەپێناو دیموکراسیدا بەرەو جۆلەمێرگ رێدەپێوین" ئەنجام دەدرێت و رێپێوانەکە لە ناوچە، شارۆچکە و گوندەکانی جۆلەمێرگ بەڕێوەدەچێت.
باسکی شەمزینانی رێپێوانەکە سبەینێ لە ناوەندی ناوچەکە و گوندەکان دەستپێدەکات و لە ١١ حوزەیرانیشدا لە گەڤەر و گوندەکانی دەبێت. لە ١٢ی حوزەیراندا باسکی ناوچە چەلێ و گوندەکانی دەست بە رێپێوان دەکەن. دواتریش باسکەکانی رێپێوان لە جۆلەمێرگ یەکدەگرنەوە و بەشداری لە گردبوونەوەکە دەکەن.
گردبوونەوەکە لە ١٣ی حوزەیران لە بەردەم مزگەوتی گەورەی جۆلەمێرگ بە بەشداری هاوسەرۆک، نوێنەر و بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە) ، کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، دەم پارتی، هاوپەیمانی رەنج و ئازادی، پێکهاتە و ئۆرگانەکانی دەم پارتی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سازدەکرێت.
هـ . ب