لە باشووری کوردستان، ژمارەیەک لە پارت و ڕێکخراوەکان بەشدارن لە خۆپیشاندانەکەدا لەوانە حیزبی شیوعی و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، حزبی کۆمۆنیست، تەڤگەری ئازادی، گروپی هەنگ، ڕێکخراوی سەوزی کوردستان، ڕێکخراوی سروشتی کوردستان، ئاسۆی نوێ، سەکۆی دژی داگیرکاریی، دەستەی دەستپێشخەری بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی و ژمارەیەک لەکەسانی سەربەخۆ، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان.
خۆپیشاندەران چەندین دروشمیان بەرز کردوەتەوە لەوانە “بۆ دەرەوە بۆ دەرەوە سوپای تورکیا بۆ دەرەوە” “بژی بەرخۆدانی گەریلا” “بمرێ خیانەت” دەڵێنەوە و چەندین پانکارد کە لەسەریان نووسراوە “باشوری کوردستان قەڵای مێژووی خەبات و بەرەنگارییە دژی داگیرکەران”بەرزکراونەتەوە.
خۆپیشاندەران داوای کۆتایی هێنان بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک دەکەن.
بڕیارە پاش گەیشتنی خۆپیشاندانەکە بە پارکی ئازادیی، گردبوونەوەیەک سازبکرێت و تێیدا چەند پەیامێک دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بخوێندرێتەوە.
ف.ق