رووبار عەفرین گەریلای یەرەکە: ئازادی بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بەدی دێت

رووبار عەفرین گەریلای یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە - YRK) رایگەیاند، بۆ ژیانێکی شکۆمەندانەى گەلی کورد، پێویستی بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی هەیە و راشیگەیاند، "تاکە رێگای گەیشتن بە دیموکراسی و ئازادی بیر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆیە".

"دەوڵەت هۆکاری زوڵم و چەوساندنەوەى گەلی کوردە"

رووبار عەفرین گەریلای یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە - YRK) لەبارەی زوڵمی سەر گەلی کورد و رێگاکانی کۆتایهێنان بە داگیرکەری لە کوردستان و هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادییە' بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی وت، "هۆکاری ئەو زوڵمەى لە کۆمەڵگەکەى ئێمە دەکرا، دەسەڵاتی دەوڵەت بوو. دەسەڵاتەکەیان بەسەر کۆمەڵگەدا دەسەپاند. لە ناو ریزەکانی ئازادیدا دەسەڵاتخوازی نییە. لەبەر ئەوەش مرۆڤ زوو فێری ژیانی گەریلایی دەبێت و پەیوەستی دۆزی ئازادی دەبێت. ژیانی گەریلا ژیانێکی ئازادە، بۆیە مرۆڤ کاتێک بەشداری ریزەکانی گەریلا دەبێت لەوە تێدەگات، کە سیستم کۆمەڵگەى چۆن خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی".

"دەمەوێت ئازادی پێشکەشی دایکانی کورد بکەن"

رووبار عەفرین باسی قۆناغی بەشداربوونی خۆی بۆ ناو ریزەکانی گەریلا کرد و وتی، "یەکێک لە هۆکارەکانی بەشداربوونم بۆ ناو ریزەکانی گەریلا، شەهادەتی هەڤاڵێکم بوو بە ناوی رێباز، کە چالاکیی فیدایی ئەنجامدا. ئێستا هەوڵ دەدەم خۆم بگەیەنمە ئاستی شەهید رێباز، تۆڵەى هەموو شەهیدان بکەمەوە و ئازادیی پێشکەشی دایکانی کورد بکەم. لێرە هەموو کەس بە فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ دەجوڵێتەوە. پارادیگمای رێبەرایەتی ژیانێکی یەکسان و فیکر و بیری ئازاد پێشکەش دەکات. لەبەر ئەوەى ژیان لەناو گەریلا ژیانێکی ئازاد و یەکسانە، هەموو ساتێکی بۆ من ئەرێنییە. ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوە ئێمە فەلسەفەى رێبەر ئاپۆ باشتر بناسین".

"ئافراندنی یەکسانی دەبێتە هۆی کۆتایهێنان بە داگیرکەریی سەر کوردستان"

گەریلا رووبار عەفرین رایگەیاند، ئازادیی کۆمەڵگە بە فیکر و فەلسەفەی ئازاد بەدی دێت و وتی، "بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیک لە ناو کۆمەڵگەدا دەبێتە هۆی ئافراندنی یەکسانی و بەوە کۆتایی بە داگیرکەریی سەر کوردستان دەهێنرێت. دەبێت مرۆڤ لە واتای ژیانی خۆی تێبگات و ئەوە بزانێت، کە دەبێت چۆن و لە پێناو چیدا بژی، بۆ ژیانێکی شکۆمەندانەى گەلی کورد، پێویستی بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی هەیە. تاکە رێگای بەرەو ئازادی و دیموکراسی بیر و فەلسەفەى رێبەر ئاپۆیە".

"ئازادیی ریبەر ئاپۆ دەبێتە هۆی ئازادیی هەموو ژنان"

"داوا لە خەڵکی مەریوان دەکەم، گوشار و زوڵم قبوڵ نەکەن"

رووبار عەفرین راشیگەیاند، ئازادیی ژنان پەیوەستە بە ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و لە کۆتایی وتەکانیدا وتیشی، "وەک گەریلایەکی ئازادی داوا لە گەندان و بە تایبەتی ژنان دەکەم، بە ئەرکی خۆیان هەستن و شۆڕشی دیموکراسی و ئازادی بونیات بنێن. داوای من لە خەڵکی مەریوان ئەوەیە، کە دەبێت گوشار و زوڵم قبوڵ نەکەن. بە تایبەتی دەبێت گەنجانی کورد لە دژی داگیرکەری بوەستنەوە و خاوەنداری لە رێبەری گەلی کورد بکەن و بۆ ئازادی راپەڕنە سەر پێ. ئازادیی رێبەر ئاپۆ رێگا بۆ ئازادیی هەموو ژنان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا دەکاتەوە".

ژ.ت