رەژاک پشتیوانی خۆی بۆ پارتی چەپی سەوز دەربڕی
رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (رەژاک) سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار و پشتیوانی کردن لە پارتی چەپی سەوز پەیامێکی بڵاوکردەوە.
رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (رەژاک) سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار و پشتیوانی کردن لە پارتی چەپی سەوز پەیامێکی بڵاوکردەوە.
رەژاک لە پەیامکەیدا رایگەیاند، کە ئەوان پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز دەکەن.
لە پەیامەکەدا هاتووە، "ئێمە وەک رەژاک رایدەگەیەنین کە پشتیوانی کە پارتی چەپی سەوز دەکەین. لەو بڕوایەداین کە وەک چۆن ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کۆڵەکەکانی رژێمی ئێرانیان هەژانووە، ژنان لە باکووری کوردستانیش کۆتایی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەهێنن. ئەو دۆخە راستیەکی گەورەی مێژوویی دەخولقێنێت.
رەژاک راشیگەیاندووە، کە ”لەیلا قاسم بۆ ژنانی باشووری کوردستان بووەتە کەسایەتیەکی مێژوویی، ژنانی باکووری کوردستانیش بە هەمان شێوە لەسەر هێڵی لەیلا قاسم رێدەکەن و سیستمی ستەم دەڕوخێنن".
هـ. ب