رژێمی ئێران کۆڵبەرێکی تری کوشت

رژێمی ئێران لە ناوچەى سەڵماس لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان هێرشی کردە سەر کۆڵبەرەکان و کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٨ ساڵی بە ناوی فەرزاد سەعدوزادە، کە باوکی ٣ منداڵە، کوشت.

هێرشی هێزەکانی رژێمی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران بەردەوامیی هەیە و رۆژ نییە کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە نەکوژرێت یان بریندار نەکرێت.

کۆڵبەر نیوز بڵاویکردەوە، لە ناوچەى سەڵماس لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی رژێمی ئێران هێرشیان کردە سەر دەستەیەک کۆڵبەر. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کۆڵبەرێک بە ناوی فەرزدا سەعدوزادە باوکی ٣ منداڵ و خەڵکی گوندی کۆزەڕەش-یان کوشت.

هاوکات بەگوێرەی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا و بە هەژمارکردنی ئەم حالەتەوە ٧٠ کۆڵبەر و کاسبکار لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە کوژراون.

ژ.ت