ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه ١٧ی نیسان له هه‌رێمی زاپ ده‌ستی به هێرش كرد، ده‌وترێت زیانی قورسی به‌ركه‌وتووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی رۆژنامه‌وانانی ناوچه‌كه له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو وه‌ریان گرتوه، له زاپ لانیكه‌م ٤٤ سه‌ربازی تورك كه شه‌شیان پله‌داری باڵان له‌وانه یه‌كێكیان به پله‌ی رائید (بینباشی) كوژراون.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نرا كه ئه‌و رائیده‌ی سوپای تورك سه‌ر به هێزی كۆماندۆی تاتوانه‌ی بیتلیسه و له ئه‌نجامی چالاكی سابوتاژی گه‌ریلاكان به سه‌ختی برینداربووه و دواتر مردووه.
له‌چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له له زاپ لانیكه‌م ٣٢ سه‌ربازیش برینداربوون.
ده‌وڵه‌تی تورك تائێستا ته‌نیا مردنی سه‌رپه‌لێكی هێزه تایبه‌ته‌كانی تورك و برینداربوونی چوار سه‌ربازی راگه‌یاندووه.
له راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌دا باس له‌وه‌كرابوو، كه تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازانی توركی داگیركه‌ر سزا دراون.
هـ . ب