رۆژنامەنووس گۆک کە دەستگیرکرا: فاشیزم تێکدەشکێت

رۆژنامەنووس عەبدولرەحمان گۆک کە لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەوە دەستگیرکرا وتی، " فاشیزم تێکدەشکێت، خەم مەخۆن."

عەبدولرەحمان گۆک ئیدیتۆری ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی سیاسی داواکاری کۆماری ئامەد کە لەبەرامبەر رۆژنامەنووس، هونەرمەدن، پارێزەر و سیاسەتمەداران دەستی پێکرد لەلایەن دادگای تورکەوە بە تۆمەتی ئەندامێتی رێکخستن رەوانەی زیندانکرا.

گۆک نارەزایەتی لەبەرامبەر بڕیاری دادگا پیشاندا و وتی، " فاشیزم تێکدەچێت، خەم مەخۆن. ئەم سیستمە فاشیستە تێکدەچێت. بمرێت فاشیزم، بژی میدیای ئازاد."

ف.ق