رۆژنامەنووس مستەفا محەمەد لە کۆبانێ لەسەر گۆڕەکەی بەبیرهێنرایەوە

رۆژنامەنووس مستەفا محەمەد لە ٦مین ساڵیادی شەهیدبوونیدا لەسەر گۆڕەکەی لە گۆڕستانی شەهید دیجلەی کۆبانی بەبیرهێنرایەوە.

بە دەیان ڕۆژنامەنووسی کۆبانێ بە ڕێورەسمێک لە ٦مین ساڵیادی شەهیدبوونیدا یادی مستەفا محەمەدیان کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٦دا لە کاتی ڕۆماڵی ئازادکردنی شاری منبجدا شەهید بوو.

لە رێورەسمەکەدا بە ناوی یەکێتی راگەیاندنی ئازادەوە شڤان مەسێ قسەی کرد و وتی، " شۆڕشمان بەرهەمی تێکۆشانی شەهیدمانە کە گیانیان لەپێناو ئەم خاکەدا بەخت کرد. شەهید مستەفا یەکێک لە سمبوڵەکانی راگەیاندنی شۆڕشگێریە کە هەوڵیدا دەنگ و کامێرای خۆی بۆ سەرکەفتنی گەنجانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە بەرانبەر هێزە تاریکەکانی لە منبج تەرخان بکات."

مەسێ وتیشی، پێویستە درێژەپێدەری رێگەی شەهیدان بن و ڕۆژنامەنووس ببێتە دەنگی کۆمەڵگە و بەرەیەک کە دۆخەکە بڵێتەوە و ڕێگە لەبەردەم نەوەی نوێ بکاتەوە.

هەروەها ئیدیتۆری ئانهای هەرێمی فورات دیجلە ئەحمەد قسەی کرد و وتی، " شەهید مستەفا بە کامیراکەی شەڕێ کرد. ئازاری شارەکەی گەیاندە جیهان و شەهید بوو. راستیەکانی بۆ جیهان ئاشکرا کرد و خۆشی بووە قوربانی گەلەکەی.

دیجلە ئەحمەد بەڵێنی بە شەهید مستەفا محەمەد، دلیشان و هەموو شەهیداندا کە درێژەپێدەری خەباتی ئەوان بن و دەنگی راستی و گەلی شۆڕشگێری بگەیەننە جیهان.

دواتر رۆژنامەنووسان سەردانی گۆڕی شەهید دلیشان ئیبیشیش کرد.

ف.ق